ئایا حه‌جكردن واجبێكی خێرایه‌ یان ده‌توانرێت دوا بخرێت

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن زانای پایه‌ به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن بازه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: " ئایا حه‌جكردن واجبێكی خێرایه‌ یان كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری واجب بوو ده‌توانێت هه‌ركاتێك بۆی لوا بیكات ؟".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئایا حه‌جكردن واجبێكی خێرایه‌ یان ده‌توانرێت

    دوا بخرێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    عه‌بدولعه‌زیز بن باز

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ وجوب الحج على الفور أم على التراخي ﴾

    « باللغة الكردية »

    عبد العزيز بن باز

    رحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    ئایا حه‌جكردن واجبێكی خێرایه‌ یان ده‌توانرێت

    دوا بخرێت

    پرسیار : ئایا حه‌جكردن واجبێكی خێرایه‌ یان كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری واجب بوو ده‌توانێت هه‌ركاتێك بۆی لوا بیكات ؟

    وه‌ڵام: حه‌جكردن واجبێكی خێرایه‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی باڵغ كه‌ توانای هه‌بێت (توانای مالی وجه‌سته‌یی) خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : {وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلۡبَيۡتِ مَنِ ٱسۡتَطَاعَ إِلَيۡهِ سَبِيلٗاۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ} { سورة آل عمران : الآية 97} واته‌ : خوای گه‌وره‌ حه‌جكردنی ماڵه‌كه‌ی خۆی واجب وفه‌رزی كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی توانای هه‌بێت .

    دیاره‌ كه‌ حه‌جكردنیش ڕوكنی پێنجه‌مینه‌ له‌ ڕوكنه‌كانی ئیسلام، ئه‌ویش واجبه‌ به‌مه‌رجێك كه‌سێك توانای هه‌بێت، به‌ڵام كه‌سێك توانای نه‌بێت ئه‌وه‌ حه‌جی له‌سه‌ر واجب نییه‌، خۆ ئه‌گه‌ر توانای مادی وجه‌سته‌یی هه‌بوو ئه‌وه‌ واجب ده‌بیت له‌سه‌ری، خۆ ئه‌گه‌ر توانای مادی هه‌بوو به‌ڵام توانای جه‌سته‌یی نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پیر بوو بوو یان نه‌خۆش بوو نه‌خۆشێك كه‌ ئومێدی چاك بوونه‌وه‌ی لێ نه‌ده‌كرا، ئه‌وه‌ دروسته‌ كه‌سێك بكات به‌ وه‌كیلی خۆی وحه‌جه‌كه‌ی بۆ بكات.

    خوای گه‌وره‌ش زانا و شاره‌زاتره‌ له‌هه‌مووان .

    ئه‌م فه‌توایه‌ له‌ گۆڤاری الدعوة ژماره‌ 1637 له‌ڕۆژی 19/12/1418 كۆچی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان