حوكمی حه‌جكردن به‌ پاره‌ی باوك كه‌ حه‌رامی تێدایه‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن زانای پایه‌ به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن بازه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: حه‌جم كرد له‌كاتێكدا قوتابی زانكۆ بووم وپاره‌ وپوڵم له‌باوكم وه‌رگرت بۆ مه‌سروفاتی حه‌جكردنم ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خۆم ده‌سه‌ڵات وتوانای ئه‌و پاره‌ وپوڵه‌م نه‌بوو كه‌ حه‌جی پێ بكه‌م، به‌ڵام له‌و كاته‌دا باوكم خه‌ریكی كاروكاسپی حه‌رام بوو وخێروقازانجیشی هه‌ر له‌و كاروكاسپیه‌ بوو، ئایا حه‌جه‌كه‌ی من سه‌حیح ودروسته‌، یان حه‌جه‌كه‌م دووباره‌ بكه‌مه‌وه‌ ؟.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی حه‌جكردن به‌ پاره‌ی باوك كه‌ حه‌رامی تێدایه‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    عه‌بدولعه‌زیز بن باز

    وه‌رگێڕانی:

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ حكم من حج من مال أبيه وفيه كسب حرام ﴾

    « باللغة الكردية »

    عبد العزيز بن باز

    رحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432


    حوكمی حه‌جكردن به‌ پاره‌ی باوك كه‌ حه‌رامی تێدایه

    پرسیار : حه‌جم كرد له‌كاتێكدا قوتابی زانكۆ بووم وپاره‌ وپوڵم له‌باوكم وه‌رگرت بۆ مه‌سروفاتی حه‌جكردنم ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خۆم ده‌سه‌ڵات وتوانای ئه‌و پاره‌ وپوڵه‌م نه‌بوو كه‌ حه‌جی پێ بكه‌م، به‌ڵام له‌و كاته‌دا باوكم خه‌ریكی كاروكاسپی حه‌رام بوو وخێروقازانجیشی هه‌ر له‌و كاروكاسپیه‌ بوو، ئایا حه‌جه‌كه‌ی من سه‌حیح ودروسته‌، یان حه‌جه‌كه‌م دووباره‌ بكه‌مه‌وه‌ ؟

    وه‌ڵام : حه‌جه‌كه‌ت إن شاء الله سه‌حیحه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست به‌پێی ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌ڵێت به‌جێتهێنابێت، ئه‌و گومان وشوبهه‌یه‌یشی كه‌ گوایه‌ ماڵی باوكت كه‌سابه‌تی حه‌رامی تێكه‌وتبێت حه‌جه‌كه‌ی تۆ به‌تاڵ ناكاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رك و ڕوكنه‌كانی حه‌ج هه‌رهه‌مووی به‌ده‌نی وجه‌سته‌یین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمان زۆر ئاگاداری كه‌سابه‌تی حه‌رام بێت وته‌وبه‌ بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای خوای گه‌وره‌ له‌و خراپانه‌ی كه‌ پێشتر كردوونی، وه‌ هه‌ركه‌سێكیش ته‌وبه‌ بكات خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌ی لێگیرا ده‌كات، هه‌روه‌ك فه‌‌رموویه‌تی : {وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ} { سورة النور : الآية 31}.

    واته‌: که‌واته‌ هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خواو به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.

    خوای گه‌وره‌ له‌هه‌مووان زانا وشاره‌زاتره‌ ...

    سه‌رچاوه‌ : به‌رنامه‌ی نور علی الدرب ..

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان