حه‌جكردنی‌ ئافره‌ت له‌بری پیاوێك ئه‌گه‌ر كرا به‌وه‌كیل بۆی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ چییه‌ كه‌ له‌پاش تیپه‌ڕبوونی له‌ میقات نیه‌تی ئیحرامی هێنا و ئیحرامی به‌ست ؟ وه‌چی شتێكی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حه‌جكردنی‌ ئافره‌ت له‌بری پیاوێك ئه‌گه‌ر كرا به‌وه‌كیل بۆی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ إنابة الأنثى عن الذكر في أداء الحج ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    حه‌جكردنی‌ ئافره‌ت له‌بری پیاوێك ئه‌گه‌ر كرا به‌وه‌كیل بۆی

    پرسیار : ئایا دروسته‌ ئافره‌تێك حه‌ج بكات بۆ پیاوێك ئه‌گه‌ر كرا به‌ وه‌كیل بۆ ئه‌داكردنی ؟

    وه‌ڵام : به‌لێ دروسته‌ وهیچ ئیشكالێكی تێدا نییه‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ : عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : جَاءَتْ امْرَأَةٌ مِنْ خَثْعَمَ فَقَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، إِنَّ فَرِيضَةَ اللَّهِ عَلَى عِبَادِهِ فِي الْحَجِّ أَدْرَكَتْ أَبِي شَيْخًا كَبِيرًا لا يَثْبُتُ عَلَى الرَّاحِلَةِ ، أَفَأَحُجُّ عَنْهُ ؟ قَالَ : نَعَمْ ، وَذَلِكَ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ {رواه البخاري (1513) ومسلم (1334) } واته‌ : ئافره‌تێك له‌ هۆزی خه‌ثعه‌م هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) وپێی ووت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا خوای گه‌وره‌ حه‌جی فه‌رز كردووه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی، منیش ئێستا لای باوكم وكه‌سێكی پیره‌ وناتوانێت له‌سه‌ر ووڵاخ خۆی ڕابگرێت، ئایا دروسته‌ من حه‌جی بۆ بكه‌م؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : به‌ڵێ، ابن عباس ئه‌ڵیت : ئه‌و ڕۆژ ڕۆژی حه‌جی ماڵ ئاوایی بوو _ واته‌ ئه‌و حه‌جه‌ بوو كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ماڵئاوایی له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان كرد وئیتر پاش ئه‌و حه‌جه‌ وه‌فاتی كرد .

    خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زاناتره‌ ..

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان