ناكۆكی له‌نێوان به‌ده‌ستهێنانی زانستی شه‌رعی وشوێنكه‌وتنی واقیع

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: مۆبایل وهۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی وه‌ك ئینته‌رنێت و كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان مه‌شغوڵیان كردووین له‌فێربوونی علیم وزانست وزانیاری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مانه‌ بوون به‌پێویستی ژیان. جا ئێمه‌ چی بكه‌ین؟ به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م باڵانسه‌ له‌نێوان هه‌ردووكیاندا ڕابگرین؟.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ناكۆكی له‌نێوان به‌ده‌ستهێنانی زانستی شه‌رعی وشوێنكه‌وتنی واقیع

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الكریم الخضیر

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1433

    ﴿ التعارض بين طلب العلم ومتابعة الواقع ﴾

    « باللغة الكردية »

    الشيخ عبد الكریم الخضیر

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1433

    ناكۆكی له‌نێوان به‌ده‌ستهێنانی زانستی شه‌رعی وشوێنكه‌وتنی واقیع

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ عبد الكریم الخضیر كرا :

    پرسیار : مۆبایل وهۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی وه‌ك ئینته‌رنێت و كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان مه‌شغوڵیان كردووین له‌فێربوونی علیم وزانست وزانیاری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مانه‌ بوون به‌پێویستی ژیان. جا ئێمه‌ چی بكه‌ین؟ به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م باڵانسه‌ له‌نێوان هه‌ردووكیاندا ڕابگرین ؟

    وه‌ڵام : به‌نسبه‌ت پێشكه‌ش كردنی ئه‌م هۆكارانه‌ی په‌یوه‌ندی كردن له‌خزمه‌تگوزاری مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ بێت كه‌ قورئان وسوننه‌ت هانی خه‌ڵكی بۆ ده‌ده‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماوه‌ لای ئه‌هلی عیلم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و زانسته‌ی كه‌ قورئان وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هانی خه‌ڵكی بۆ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ترس وخه‌وفت زیاد بكات پێی له‌خوای گه‌وره‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : (إِنَّمَا يَخۡشَى ٱللَّهَ مِنۡ عِبَادِهِ ٱلۡعُلَمَٰٓؤُاْۗ ) {الفاطر :28} واته‌ : به‌راستی له‌ به‌نده‌كانی خوادا، هه‌ر زاناكانن له‌ خوا ئه‌ترسن و سه‌ری نه‌وازشی بۆ دائه‌نوێنن، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وان ده‌زانن ئه‌وزاته‌یه‌ چ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكه‌، (ئیبن عه‌باس) ده‌ڵێ: زانای خواناس: ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ هیچ شتێ نه‌كا به‌هاوبه‌ش بۆ خواو، حه‌ڵاڵی ئه‌و به‌ حه‌ڵاڵ بزانێ و، حه‌رامیشی به‌حه‌رام دانێ، وه‌سیه‌ت و سپارده‌كانیشی بپارێزێ و چاوه‌ڕوانی هاتنی رۆژی دوایی و دیداری ئه‌و بێ و خۆی بۆئاماده‌ بكات. (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر)یش ده‌ڵێ: زانا هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌نهێنی له‌خوا بترسێ و، روو له‌هه‌ر شتێ وه‌رگێڕێ، كه‌ خوا رووی لێوه‌رگێڕاوه‌. (ئیبن مه‌سعود) ده‌ڵێ: زۆریی زانست به‌قسه‌ی زۆرو بۆر نییه‌، به‌ڵكو زانست: هه‌ر له‌خوا ترساندنه‌ به‌زۆریی. (مالیك) ده‌ڵێ: زانیاریی به‌ (ڕیوایه‌تی) زۆر نییه‌، به‌ڵكوو نووروو رووناكییه‌كه‌، خوا خۆی ده‌یخاته‌ دڵه‌وه‌

    كه‌واته‌ ئه‌و عیلم وزانسته‌ی كه‌ ترس وخه‌وفی خوای گه‌وره‌ لای خاوه‌نه‌كه‌ی زیاد ده‌كات ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت باوه‌ڕدارانی بۆ هانده‌ده‌ن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانیدا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌ناڵانه‌ مه‌شغوڵ وسه‌رقاڵت بكه‌ن له‌وه‌ی نه‌توانی زانست وزانیاری شه‌رعی به‌ده‌ست بهێنیت ئه‌وا وازیان لێ بهێنه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی په‌یوه‌ندی كردن (له‌ ئینته‌رێت و كه‌ناڵه‌ ئاسمانێه‌كان) یارمه‌تیده‌رت بوون له‌به‌ده‌ستهێنانی زانست وزانیاری شه‌رعی ئه‌وه‌ سوودیان لی ببینه‌، موسه‌جیل یارمه‌تیده‌ره‌ به‌كاری بهێنه‌، ئینته‌رنێتیش ئه‌گه‌ر بتاونیت خۆت پابه‌ند كه‌یت به‌و ماڵپه‌ڕ و سایتانه‌ی كه‌ وانه‌ ودروسی شه‌رعی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت ئه‌ویش به‌كاربهێنیت ئه‌گه‌ر زانیت سوود وقازانجت پی ده‌گه‌یه‌نن له‌زیادكردنی زانست وزانیاریت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد وزانیت به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت كه‌مته‌رخه‌مت ده‌كات له‌به‌ده‌ستهێنانی زانست وزانیاری ئه‌وه‌ وازی لێ بهێنه‌ ولێی دوور بكه‌ره‌وه‌، با له‌سه‌ر حسابی عیلم وزانست ته‌واو نه‌بێت....

    خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌ ....

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان