حوكمی كڕینی گۆشت له‌ قه‌سابێكی نه‌صرانی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ ساڵح الفوزان وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: «ئێمه‌ له‌گوندێك ده‌ژین زۆرێكیش له‌و قه‌سابانه‌ی كه‌ لێره‌ گۆشت ده‌فرۆشن نه‌صرانین، ئایا دروسته‌ ئێمه‌ گۆشتیان لێ بكرێن وبیخۆین؟».

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی كڕینی گۆشت له‌ قه‌سابێكی نه‌صرانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ صاڵح الفۆزان

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ حكم شراء اللحم من جزار نصراني ﴾

    « باللغة الكردية »

    الشيخ صالح بن فوزان الفوزان

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی كڕینی گۆشت له‌ قه‌سابێكی نه‌صرانی

    پرسیار: برایه‌ك ئه‌پرسێت وئه‌ڵێت : ئێمه‌ له‌گوندێك ده‌ژین زۆرێكیش له‌و قه‌سابانه‌ی كه‌ لێره‌ گۆشت ده‌فرۆشن نه‌صرانین، ئایا دروسته‌ ئێمه‌ گۆشتیان لێ بكرێن وبیخۆین ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

    وه‌ڵام : الحمد لله وكفى والصلاة والسلام عللا نبينا المصطفى، أما بعد :

    كڕینی گۆشت له‌قه‌سابێكی نه‌صرانی بۆ خواردن له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دروست وحه‌ڵاڵه‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ﴿وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلُّ لَّهُمْ﴾ [سورة المائدة: آية 5] واته‌: خواردنی ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه‌ و خاوه‌ن نامه‌ی ئاسمانین بۆ ئێوه‌ حه‌ڵاڵه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ خوارندنی ئێوه‌ش بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه‌ .مه‌به‌ستیش له‌ خواردن له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا سه‌ربڕاوی ئه‌وانه‌، وه‌ك موفه‌سیرین باسیان كردووه‌، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ گۆشت و سه‌ربڕاوی ئه‌هلی كتابی حه‌ڵاڵێ كردووه‌ بۆ ئه‌هلی ئیسلام، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یان سه‌ربڕی .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی سه‌ریان بڕی ئه‌وا دروست نییه‌ له‌گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ بخورێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك جێگا وووڵات به‌ته‌زووی كاره‌بایی ده‌یكوژنه‌وه‌، یان ده‌یخنكێنن، یان ده‌ده‌ن به‌سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت، ئه‌گه‌ر به‌م شێوانه‌ بوو ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ له‌گۆشته‌كه‌ی بخورێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر هاتوو موسڵمانێكیش به‌و شێوه‌یه‌ ئاژه‌ڵی كوشته‌وه‌ حه‌رامه‌ و دروست نییه‌ لێی بخورێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر موسڵمانێك به‌ ڕێگایه‌كی ناشه‌رعی ئاژه‌ڵێك یان باڵنده‌یه‌كی سه‌بڕی ئه‌وا دروست نیه‌ بۆ موسڵمانان له‌گۆشته‌كه‌ی بخۆن، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نه‌صرانی یان جوله‌كه‌یش به‌ڕێگایه‌كی ناشه‌رعی ئاژه‌ڵ وباڵنده‌ی سه‌ربڕی ئه‌وا به‌ (أولی) تر دروست نییه‌ لێی بخورێت .

    خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان