دروسته‌ ئه‌گه‌ر ئیحرام دڕا بدورێته‌وه یان پینه‌ بكرێت‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك ئیحرامی به‌ حه‌ج یان عومره‌ به‌ستبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌وتبه‌وه‌ سه‌ر سه‌وزی ئیحرامه‌كانی دڕابوو، ئایا دروسته‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ئیحرامه‌كانی بدورێته‌وه‌ ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    دروسته‌ ئه‌گه‌ر ئیحرام دڕا بدورێته‌وه یان پینه‌ بكرێت‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد العزیز بن باز

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    حكم خياطة ثياب الإحرام إذا تمزقت

    « باللغة الكردية »

    الشیخ عبد العزیز بن باز

    يرحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    دروسته‌ ئه‌گه‌ر ئیحرام دڕا بدورێته‌وه یان پینه‌ بكرێت‌

    پرسیار : ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك ئیحرامی به‌ حه‌ج یان عومره‌ به‌ستبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌وتبه‌وه‌ سه‌ر سه‌وزی ئیحرامه‌كانی دڕابوو، ئایا دروسته‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ئیحرامه‌كانی بدورێته‌وه‌ ؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ .

    ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌توانێت ئیحرامه‌كانی بدورێته‌وه‌ یان بیانگۆڕێت به‌ ئیحرامێكی نوێ، چونكه‌ مه‌سئه‌له‌ی دورینه‌وه‌ی ئیحرام و گۆرێنی به‌ئیحرامی تر سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ مه‌سئه‌له‌یه‌كی فراوانه‌ و ئاسانكاری تێداكراوه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌لو په‌له‌ دووراوه‌ی ڕێگری لێكراوه‌ له‌به‌ركارهێنانی ئه‌وه‌ كه‌لو په‌لانه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ داده‌پۆشێت وله‌به‌ر ده‌كرێت وه‌ك كراس و فانیله‌ وشۆرت و شه‌رواڵ ونمونه‌ی ئه‌مانه‌، به‌ڵام ته‌قه‌ڵ و درومانێك له‌و دوو پارچه‌ ئیحرامه‌ی كه‌ به‌ (ئیزار و ڕیداء) ناو ده‌برێت هیچ تێدا نییه‌ وقه‌یدی ناكات، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دوو پارچه‌ ئیحرامه‌ شه‌قیان تێ بوو، یان كونێكیان تێ بوو، ده‌كرێت بدورێنه‌وه‌ یان پینه‌ بكرێن، چونكه‌ ڕێگا پێدراوه‌ .

    سه‌رچاوه‌ : مجموع الفتاوی لابن باز (17/119)

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان