سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ق ومافی خۆت به‌بێ شكات ودادگا وقازی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ناسراوێكم هه‌ندێك پاره‌ی به‌قه‌رز لێوه‌رگرتم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌م پێی بوو نووسراوێكم بۆ نه‌نوسی كه‌ به‌ڵگه‌ بێت له‌سه‌رقه‌رزه‌كه‌م، دواییش ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ر موماته‌ڵه‌ی ده‌كرد به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌م، وئێستا هیچ شتێكم له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ی پێ بسه‌لمێنم، ئایا ئێستا ده‌بێت من چی بكه‌م ؟ ئایا دروسته‌ بۆم به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ دزی لێ بكه‌م وپاره‌كه‌ی خۆم له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بگێڕمه‌وه‌ ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ق ومافی خۆت به‌بێ شكات ودادگا وقازی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    استيفاء الحقوق من غير المقاضاة

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ق ومافی خۆت به‌بێ شكات ودادگا وقازی

    پرسیار : ناسراوێكم هه‌ندێك پاره‌ی به‌قه‌رز لێوه‌رگرتم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌م پێی بوو نووسراوێكم بۆ نه‌نوسی كه‌ به‌ڵگه‌ بێت له‌سه‌رقه‌رزه‌كه‌م، دواییش ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ر موماته‌ڵه‌ی ده‌كرد به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌م، وئێستا هیچ شتێكم له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ی پێ بسه‌لمێنم، ئایا ئێستا ده‌بێت من چی بكه‌م ؟ ئایا دروسته‌ بۆم به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ دزی لێ بكه‌م وپاره‌كه‌ی خۆم له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بگێڕمه‌وه‌ ؟

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، درود وصه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ ویارویاوه‌رانی هه‌تایه‌ هه‌تایه‌ .

    یه‌كێك له‌ئادابه‌كانی قه‌رز ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌ن قه‌رز تا ئه‌توانێت وبۆی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر جارێك پێویستی به‌و ئه‌ندازه‌ قه‌رزه‌ نه‌بوو یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ بدات له‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی وزیاتر مۆڵه‌تی بدات، به‌و شێوه‌یه‌ش شه‌رعیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ خاوه‌ن قه‌رز شاهید بگرێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ قه‌رزه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرێت، وه‌ ئه‌و قه‌رزه‌یش با به‌و هۆكارانه‌ی قه‌رزی پێ ئیثبات وجێگیر ده‌بێت ئیثباتی بكات، وه‌ك له‌ده‌فته‌ری قه‌رزه‌كانیدا بینوسێت و خۆی و شاهید وئه‌و كه‌سه‌ش قه‌رزه‌كه‌ی لێ كردووه‌ ئیمزای بكه‌ن، و كاتی وه‌رگرتن ودانه‌وه‌یشی دیاری بكه‌ن، و قه‌رزاره‌كه‌ ئیلزام بكات كه‌ له‌كاتی خۆیدا به‌وه‌فا بێت وبیگێڕێته‌وه‌ بۆی .

    جا قه‌رزاره‌كه‌یش ئه‌گه‌ر كاتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ هات با خێرا بكات له‌دانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توانای دانه‌وه‌ی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر توانای دانه‌وه‌یشی نه‌بوو ئه‌وا با داوای مۆڵه‌ت بكات له‌خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی بۆ درێژ بكاته‌وه‌، هه‌ندێك له‌زانایانیش ده‌ڵێن پێویسته‌ خاوه‌ن قه‌رزیش له‌كاتێكدا قه‌رزاره‌كه‌ نه‌یتوانی قه‌رزه‌كه‌ی له‌كاتی خۆیدا بداته‌وه‌ ده‌بێت مۆڵه‌تێكی تری بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ر ناتوانێت بیداته‌وه‌ ئه‌وا خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه‌ شكاتی لێ بكات لای قازی ودادگا، یان لێی خۆش بێت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ﴿ وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ ﴾ [البقرة : 280] واته‌ : ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌كه‌ش ده‌ست ته‌نگ ونه‌دارابوو، ده‌بێ تاده‌سه‌ڵات په‌یدا ده‌كات بۆ بژاردنه‌وه‌ی قه‌زرزه‌كه‌ ماوه‌ی بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌كه‌تان توانای دانه‌وه‌ی نه‌بوو، ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئازادی بكه‌ن وپێی ببه‌خشن گه‌لێ بۆتان باشتره‌، ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌م كاره‌ چ خێرو پاداشێكی گه‌وره‌ی تێدایه‌ بۆتان .

    خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند وپاره‌دار بوو، به‌ڵام به‌بێ هۆ قه‌رزه‌كه‌ی‌ دوای ده‌خست ونه‌یه‌ده‌گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ بابزانێت به‌و كاره‌ی سته‌م و زوڵم له‌و خاوه‌ن قه‌رزه‌ی ده‌كات، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا فه‌رموویه‌تی : « مطل الغنى ظلم » [متفق علیه] واته‌ : دواخستنی فه‌رزارێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی زوڵم وسته‌مه‌ .

    له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ ده‌یتوانی به‌و شاهید و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی كابرا په‌لكێشی دادگا بكات، ئایا بۆی دروسته‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆلای قازی ودادگا هه‌قه‌كه‌ی خۆی بسێنێته‌وه‌ یان نا ؟

    شافعیه‌كان ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر ده‌یتوانی به‌شكات ودادگا وقازی هه‌قه‌كه‌ی خۆی بسێنێته‌وه‌ به‌وه‌ی قه‌رزاره‌كه‌ دانیده‌نا به‌قه‌رزه‌كه‌ به‌ڵام نه‌یده‌دایه‌وه‌ ودوای ده‌خست، یان ئینكاری لێ ده‌كرد به‌ڵام به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو كه‌ قه‌رزاریه‌تی، یان ئومێدی وابوو كه‌ قه‌رزاره‌كه‌ لای قازی دان بنێت به‌و هه‌قه‌ی له‌سه‌ریه‌تی وسوێندی قه‌رزاره‌كه‌ ده‌دات، ئه‌وا دوو ڕای جیاواز هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ :

    ڕای یه‌كه‌م : پیێان وایه‌ كه‌ واجبه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه‌ هه‌ر ده‌بێت له‌ڕێگای قازی ودادگاوه‌ بێت .

    ڕای دووه‌م : پێیان وایه‌ خاوه‌ن قه‌رز ده‌توانێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆلای قازی وداداگا هه‌قه‌كه‌ی خۆی بسێنێته‌وه‌ و وه‌ری بگرێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مۆڵه‌تی هیندی خێزانی ئه‌بوسوفیانی دا كه‌ هێنده‌ی پێویستی خۆی ومناڵه‌كه‌یه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی جوان وبه‌بێ ئیسراف كردن له‌ماڵ وپاره‌ی ئه‌بوسوفیان ببات به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتنیش لێی، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بوسوفیان كه‌سێكی ڕه‌زیل بووه‌ و به‌پێی پێوست نه‌فه‌قه‌ی بۆ ماڵ ومناڵی سه‌رف نه‌كردووه‌، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ئیجرائات وهاتوچۆی شكات كردن و داداگا درێژه‌ ئه‌كێشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕای دووه‌م پێویست به‌مه‌ ناكات، وخاوه‌ن قه‌رز ده‌توانێت به‌بێ دادگا وقازی هه‌ق ومافی خۆی وه‌ربگرێته‌وه‌ .

    خوای گه‌وره‌ زانا وشاره‌زاتره‌ .

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان