پاداشت وه‌رگرتن له‌سه‌ر قه‌رزپێدان

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا پێدانی قه‌رز به‌كه‌سێك كه‌ داوای قه‌رزت لێ ده‌كات، لای خوای گه‌وره‌ تووشی پاداشتی خێر ده‌بیت ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    پاداشت وه‌رگرتن له‌سه‌ر قه‌رزپێدان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    الأجر على الإقراض

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    پاداشت وه‌رگرتن له‌سه‌ر قه‌رزپێدان

    پرسیار : ئایا پێدانی قه‌رز به‌كه‌سێك كه‌ داوای قه‌رزت لێ ده‌كات، لای خوای گه‌وره‌ تووشی پاداشتی خێر ده‌بیت ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌گه‌ر بێتو پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌ به‌و كه‌سه‌ ته‌نها له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بێت، إن شاء الله جه‌نابت لای په‌روه‌ردگار پاداشتی خێر وه‌رده‌گریت، چونكه‌ یارمه‌تیدان وهاریكاری یه‌كتر كردن، خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانی پێكردووه‌ وباوه‌ڕدارانی بۆ هان داوه‌، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ﮊ [المائدة :2 ] واته‌ : یارمه‌تی وکۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی .

    قه‌رز پێدانیش به‌كه‌سێك كه‌ پێویسی به‌و پاره‌یه‌ هه‌بێت جۆرێكه‌ له‌هاریكاری یه‌كتری كردن له‌سه‌ چاكه‌ وخواناسی، ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ تۆ پێتداوه‌ به‌قه‌رز ئه‌و كه‌سه‌ بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌كاری ناهێنێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌كارێكی خراپدا به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌بێت قه‌رزی نه‌ده‌یتێ، چونكه‌ به‌شی كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌ ده‌فه‌رموێت : ﮋ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ﮊ واته‌ : هاریكاری یه‌كتری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر تاوان و گوناهو ده‌ست ده‌رێژی.

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵنیا بوویت له‌خراپه‌دا به‌كاری ناهێنێت ئه‌وه‌ كارێكی خێر وباشه ولای خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت ده‌ستده‌كه‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوادش (صلی الله علیه وسلم) دووجار قه‌رز پێدانی به‌موسڵمانێك وه‌ك سه‌رف كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ صه‌ده‌قه‌ و له‌رێگای خوادا داناوه‌، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا كه‌ عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود ( ڕه‌زای خوای لێ بێت) گێراویه‌تیه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « ما من مسلم يقرض مسلما قرضا مرتين إلا كان كصدقتها مرة » [ رواه ابن ماجه (2430) وابن حبان في صحيحه والبيهقي مرفوعا وموقوفا وحسنه الألباني في "إرواء الغليل" (5/ 225) ] واته‌ : هه‌ر موسڵمانێك دوو جار قه‌رز بدات به‌ موسڵمانێكی تر، ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌رێگای خوادا به‌خشی بێت.

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان