گرنگی بیروباوه‌ڕ له‌ ئیسلامدا

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا گرنگی بیروباوه‌ڕ چیه‌ له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

گرنگی بیروباوهڕ له ئیسلامدا

] kurdish – كوردی – كردي [

دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

2012 - 1433

أهمية العقيدة في الإسلام

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

گرنگی بیروباوهڕ له ئیسلامدا

پرسیار: ئایا گرنگی بیروباوهڕ چیه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا؟

وهڵام: سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

گرنگیدان به بیروباوهڕ : گرنگترین پایه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلامی لهسهر بنیات نرا بێت بریتیه له بیروباوهڕ، چونكه مرۆڤ بهبێ بیروباوهڕێكی ڕاست و دروست، لهم دونیا پان و پۆڕهدا وێڵ وسهرگهردانی ناو شیرك و شههواتهكانی دهبێت، بێگومان بیرباوهڕی ڕاست ودروست جوڵێنهری سهرهكی ژیانی مرۆڤه، مرۆڤ بهبێ بیرباوهڕ وهك ئاژهڵی لێدێت، و بگره كهمتر لهئاژهڵیش، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴾ [سورة الفرقان: الآية 44] .

واتا : ئایا وا دهزانیت زۆربهی ئهوانه ڕاستیهکان دهبیستن، یان بیرو هۆشیان دهخهنه کار؟ خۆ ئهوانه ههر وهك ماڵاتن (بزن، مهڕ، وشتر، گا) خاوهنی بیركردنهوه نین، بهڵكو لهوانهشه گێل و وێڵ تر و نهزانتربن، چونكه گهلێك جار ئاژهڵ بهگوێی خاوهنهكهی ئهكات، ههركهسێكیش چاكهی لهگهڵ بكات لهبیری ناچێت .

جا ئهگهر بیروباوهڕ هێنده گرنگ بێت لهژیانی مرۆڤدا، و هێنده پێویست بێت بۆ ژیانی، پێویستر له نان و ئاو، دهی كهواته دهبێت ئێمهیش گرنگیهكی زۆری پێ بدهین بۆ ئهوهی ئاسووده بین لهژیانی دونیا و دواڕۆژدا .

گرنگی بیروباوهڕ له ئیسلامدا له دهلاقهی ئمانجهكانیهوه زیاتر ڕوون دهبێتهوه، گرنگترین ئامانجهكانی بیروباوهڕی ئیسلامیش بریتین له :

1) پاك كردنهوهی نیهت وئیخلاص و دڵسۆزی و پهرستن بۆ خوای گهوره (الله) ، چونكه خالیق و بهدیهێنهرمان هیچ شهریك وهاوهڵێكی نییه، لهبهرامبهردا پێویسته نیهت ومهبهست وتهواوی پهرستنهكان ههر بۆ ئهو ذاته بێت .

2) ئازاد كردنی بیر وژیری و عهقڵی مرۆڤ لهو ناڕێكی و بێ سهروبهریانهی كه لهئهنجامی بهتاڵی دڵهكان لهبیروباوهڕ دروست دهبن، چونكه ههر كهسێك خاوهنی بیروباوهڕێكی ڕاست و دروست نهبێت ، یان دڵی خاڵیه لهههموو بیروباوهڕێك، ئهو كاته دهبێته بهنده وگوێ لهمستی ههواو وئارهزووهكانی، یان لهناو گومڕایی وسهرگهردانی بیروباوهڕی پڕ لهخورافیاتدا دهتلێتهوه .

3) فهرامهێنانی ئاسوودهی دڵ و دهروون و بیر و فیكر، ئهوهی خاوهنی بیروباوهڕێكی ڕاست و دروست بێت ڕزگاری دهبێت له دڵهڕاوكێ و نا ئارامی بیروهۆشی، چونكه ئهم بیروباوهڕه ڕاست و دروستهی ئیسلام مرۆڤ پهیوهست دهكات به خوای گهوره و خالیق و بهدیهێنهریهوه .

4) سهلامهت بوونی نیهت و كار و كردهوهكانمان له لادان وئینحراف بوونی ئهو عیبادهت و پهرستنانهی بۆ خوای گهوره دهكهین، چونكه پێغهمبهران (سهلامی خوایان لێ بێت) ئهم بیروباوهڕهیان ڕوونكردوهتهوه، دهی شوێنكهوتنی پێغهمبهرانیش پایهیهكی گرنگی ئاینه، ههركهسیش سهرگهردان و گومڕا بوو له شوێنكهوتنی پێغهمبهران ئهوه بێگومان تووشی لادان و ئینحراف دهبێت له شوێنكهوتنی بیروباوهڕی ئیسلامدا .

5) بیروباوهڕی ڕاست وردوست مرۆڤ فێری ڕاوهستاوی و جدیهت دهكات لهكاروباریدا، بهشێوهیهك بهندهی ڕاستهقینهی پهروهردگار هیچ ههلێكێ خێر لهدهست خۆی نادات، بهڵكو بهههموو شێوهیهك ههوڵ دهدات بگات پێی و بهشدار بێت تێیدا، لهههمان كاتدا ههركاتێك گوناهو تاوانی لهههر شوێنیك ههست پێ كرد خۆی لێ بهدوور دهگرێت و نزیكی نابێتهوه .

6) بیروباوهڕی ڕاست و دروست ئوممهتێكی بههێز دروست دهكات، ئوممهتێك ئامادهیه لهپێناو ڕهزامهندی خوای گهوره و جێگیركردنی دینهكهیدا ههموو شته گران بههاكانی ببهخشێت، گوێ بهو ناڕهحهتی و ناخۆشیانه نادات كه لهپێناو خوای گهورهدا تووشی دهبێت .

7) گهیشتن به خۆشبهختی و بهختهوهری دونیا و دواڕۆژ، ئهویش به چاكسازی وئیصلاح كردنی تاك و كۆمهڵگهكان لهسهر بیروباوهڕێكی ڕاست و دروست، وگهیشتن به ڕهزامهندی خوای گهوره و پاداشتی ههتا ههتایی و نهبڕاوهی بهههشت .

لهخوای گهوره دهپاڕێینهوه، ههموو ئهم ئامانجانه بۆ ئێمه و تهواوی موسڵمانان لهسهر ڕووی زهوی جێبهجێ بكات ( اللهم آمين يارب العالمين ).

پۆڵینه‌ زانستیه‌كان: