ئایا ده‌كرێت شه‌ش ڕۆژی سوننه‌تی شه‌وال بخرێته‌ به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون له‌ ڕه‌مه‌زاندا

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك شه‌ش ڕۆژی سوننه‌تی شه‌والی گرت، ئایا ده‌كرێت بخرێته‌ به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون له‌ ڕه‌مه‌زاندا ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئایا ده‌كرێت شه‌ش ڕۆژی سوننه‌تی شه‌وال

    بخرێته‌ به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون له‌ ڕه‌مه‌زاندا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    إذا صامت المرأة ستة أيام من شوال تطوعا فهل يجزئ عن صيام ما أفطرته في رمضان

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئایا ده‌كرێت شه‌ش ڕۆژی سوننه‌تی شه‌وال

    بخرێته‌ به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون له‌ ڕه‌مه‌زاندا

    پرسیار : ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك شه‌ش ڕۆژی سوننه‌تی شه‌والی گرت، ئایا ده‌كرێت بخرێته‌ به‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون له‌ ڕه‌مه‌زاندا؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌.

    ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ڕۆژووی سوننه‌تی شه‌وال بگرێت، بۆی ناخرێته‌ بری قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژه‌ نه‌گیراوه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌ڵكو واجبه‌ له‌سه‌ری سه‌ره‌تا ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا نه‌یگرتوون بیانگرێته‌وه‌، پاشان ئه‌گه‌رحه‌زی كرد ڕۆژووی شه‌وال بگرێت ده‌ست بكات به‌ گرتنی ڕۆژووی شه‌ش ڕۆژی شه‌وال.

    خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌مووان بێت .

    صه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا و ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان فه‌توای ژماره‌ (11663) (به‌رگی 10 / لاپه‌ڕه‌ 354)

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان