هۆكاره‌كانی زیادبوونی باوه‌ڕ

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن زانای پایه‌ به‌رز شێخ محمد بن صاڵح العثیمین ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیاد بوونی باوه‌ڕ ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    هۆكارهكانی زیادبوونی باوهڕ

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد بن صاڵح العثیمین

    (ڕهحمهتی خوات لێ بێت)

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    أسباب زيادة الإيمان

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد بن صالح العثيمين

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    هۆكارهكانی زیادبوونی باوهڕ

    پرسیار : ئایا ئهو هۆكارانه چین كه دهبنه هۆی زیاد بوونی باوهڕ ؟

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    چهند هۆكارێك ههن بۆ زیاد بوونی باوهڕ :

    هۆكاری یهكهم : ناسینی خوای گهوره و شارهزا بوون به ناو و صیفهته جوانهكانی، مرۆڤ چهندێك شارهزا بێت به ناو و صیفهته جوانهكانی خوای گهوره، بێگومان هێندهش باوهڕی زیاد دهكات، بۆیه دهبینین ئهو زانایانهی كه شارهزان بهناو و صیفهتهكانی خوای گهوره زۆر زیاتر باوهڕ بتهو و دامهزراوترن لهو كهسانهی كه بهو شێوهیه خوای گهوره ناناسن .

    هۆكاری دووهم : وورد بوونهوه له بهڵگه و نیشانه و دهسهڵاتهكانی خوای گهوره له گهردووندا، مرۆڤ چهندێك وورد بێتهوه لهو بهڵگه و نیشانانهی كه خوای گهوره دروستی كردوون له بونهوهردا، بهو ئهندازهیه و زیاتریش كاریگهری ههیه له زیادبوونی باوهڕهكهی، وهك خوای گــــهوره فهرموویهتی : ▬ وفي الأرض آيات للموقنين * وفي أنفسكم أفلا تبصرون ♂ [ الذارایات : 20 ] واتا: لهزهویدا كۆمهڵه بهڵگه و نیشانهیهك ههن لهسهر دهسهڵات و گهورهیی خودا بۆ كهسانێك كه دڵنیان له بوونی پهروهردگاریان * ههروهها له دهروونی خۆیشتاندا بهڵگه گهلێك ههن، ده ئیتر بۆ وورد نابنهوه و نابینن .

    لهم بارهیهوه كۆمهڵه ئایهتێك ههن له قورئانی پیرۆزدا كه بهڵگهن لهسهر ئهوهی مرۆڤهكان بهبیركردنهوه و تێڕامان له دروست كراوهكانی خوای گهوره له گهردووندا باوهڕیان زیاد دهكات و دامهزراوتر دهبێت .

    هۆكاری سێههم : تاعهت و عیبادهت كردنی زۆر بۆ خوای گهوره، چونكه مرۆڤ چهندێك تاعهت و عیبادهتی زۆرتر بكات بۆ پهروهردگار بهو ئهندازهیه و زیاتریش باوهڕی زیاد دهكات، جا ئهو تاعهت وعیبادهتانه ذیكر و یادی خوابن یان نوێژ و حهج و زهكات دهركردن بێت، ذیكر و یادی خوای گهوره به چهندێتی و بهچۆنیهتی باوهڕی پێ زیاد دهبێت، نوێژ و ڕۆژوو و حهجیش به ههمان شێوه باوهڕی مرۆڤی پێ زیاد دهكات.

    خوای گهورهش زاناتره .

    سهرچاوه : مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين ج/1 ص 49

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان: