حوكمی ووته‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ی كه به برایه‌كی ده‌ڵێت هه‌ی گێل، هه‌ی بێ عه‌قڵ
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی ووته‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ی كه به برایه‌كی ده‌ڵێت هه‌ی گێل، هه‌ی بێ عه‌قڵ، و هاوشێوه‌ی ئه‌م ووتانه، یان به كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان بڵێت : هه‌ی ئیمان لاوازیینه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ووتانه‌ش جێ به‌جێ ببێت به‌سه‌ریاندا؟
- 1
حوكمی ووته‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ی كه به برایه‌كی ده‌ڵێت هه‌ی گێل، هه‌ی بێ عه‌قڵ
PDF 151.9 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی ووته‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ی كه به برایه‌كی ده‌ڵێت هه‌ی گێل، هه‌ی بێ عه‌قڵ
DOC 2.7 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ووته‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ی كه به برایه‌كی ده‌ڵێت هه‌ی گێل، هه‌ی بێ عه‌قڵ
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم قول المسلم للمسلم يا غبي يا خبل
« باللغة الكردية »
الشیخ عبد العزیز بن باز
ترجمه: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی ووته‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ی كه به برایه‌كی ده‌ڵێت هه‌ی گێل، هه‌ی بێ عه‌قڵ
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبدالعزیز بن باز كراوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
پرسیار : ئایا حوكمی ووته‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ی كه به برایه‌كی ده‌ڵێت هه‌ی گێل، هه‌ی بێ عه‌قڵ، و هاوشێوه‌ی ئه‌م ووتانه، یان به كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان بڵێت : هه‌ی ئیمان لاوازیینه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ووتانه‌ش جێ به‌جێ ببێت به‌سه‌ریاندا؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌وه‌ی ڕێگا پێدراو و مه‌شروعه ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕدار كه به جوانترین شێوه قسه له‌گه‌ڵ موسڵماناندا بكات وبه‌و ناوانه‌وه بانگیان بكات كه ناو نراون، پاشان ئه‌گه‌ر وویستی ئامۆژگاریان بكات و ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك وشیاو ئامۆژگاریان بكات، چونكه به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ری زیاتره كه ئامۆژگاریه‌كان جێگای خۆیان بگرن وبرایه‌تیه ئیمانیه‌كه‌ش وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ♂ [ سورة التوبة : 71 ] واتا : ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو پشتیوان و هاوکاری یه‌کترن .
پشتیوان و پشتیگریش دژی دوژمنایه‌تیه، یه‌كێك له صیفاته‌كانی مرۆڤی پشتیوان و پشتگیریش ئه‌وه‌یه كه به‌و شێوه‌یه قسه له‌گه‌ڵ براكه‌یدا بكات كه دڵی پێی خۆشه نه‌ك به‌و شێوه‌یه كه پێی ناخۆشه، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « البر حسن الخلق » [ رواه مسلم في البر والصلة برقم 4632، والترمذي في الزهد برقم 2311 ] واتا : چاكه و كاری خێر بریتیه له خو ڕه‌وشت جوانی .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : « إنكم لا تسعون الناس بأموالكم ولكن ليسعهم منكم بسط الوجه وحسن الخلق » [ أخرجه أبو يعلى وصححه الحاكم ] واتا : بێگومان ئێوه ناتوانن به سه‌روه‌ت و سامانتان جێگای خۆتان له دڵی خه‌ڵكیدا بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌توانن به ڕوو خۆشی و خوو ڕه‌وشت جوانی ده‌توانن جێگای خۆتان له‌دڵیاندا بكه‌نه‌وه .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : « ليس المؤمن بالطعان ولا اللعان ولا الفاحش ولا البذيء » [ رواه الترمذي في البر والصلة برقم 1900 واللفظ له، وأحمد في مسند المكثرين برقم 3752 ] واتا : مرۆڤی باوه‌ڕدار تانه‌ده‌ر و نه‌فرینكار و ده‌م پیس و جوێن فرۆش نییه .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه‌كان:
پێگه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز www.binbaz.org.sa
پۆڵینه زانستیه‌كان: