حوكمی ڕۆژوو گرتن له‌ووڵاتانی ئه‌سه‌كه‌نده‌نافیا

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئێمه كومه‌لێك موسولمان له باكووري ئه‌وروپا له فينله‌ندا ده‌ژين، مانگی ره‌مه‌زانی پيروز ليره ٢١ ساعه‌ته‌ له‌هه‌ندێك جيگاش ٢٣ ساعه‌ته، ئێمه‌ به‌كاتی مه‌كه‌ی موكه‌ره‌مه به‌روژوو ده‌بين چونكه‌ گوێمان له‌هه‌ندێك فه‌تواي مسولمانان بوو وه‌ زانایانی موسولمان ته‌نانه‌ت ماموستا نه‌جمه‌دين له‌ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی كردووه كه‌ به‌كاتی مه‌ككه‌ی موكه‌ڕه‌مه به‌روژو بين، هه‌نديك موسولمان روژانه له ٨ ساعه‌ت بو ١٢ يان ١٤ ساعه‌ت ده‌بێت ئيش بكه‌ن ، به‌واتايه‌كی ديكه مه‌جالي يه‌ك جار نان خواردنيشمان هه‌يه، ئايا هيچ كيشه‌یه‌كی شه‌رعی هه‌يه بو ئيمه يان ئايا دروسته ئيمه به‌كاتی مه‌ككه‌ی موكه‌ره‌مه به‌روژو بين ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

حوكمی ڕۆژوو گرتن له‌ووڵاتانی ئه‌سه‌كه‌نده‌نافیا

] kurdish – كوردی – كردي [

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2014 - 1435

 حكم الصيام في الدول الإسكندنافية

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2014 - 1435

حوكمی ڕۆژوو گرتن له‌ووڵاتانی ئه‌سه‌كه‌نده‌نافیا

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

پرسیار : پيروزبايی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پيروزتان له ئيمه و گه‌لی كورد و سه رجه‌م موسولمانان ده‌كه‌م.

ئێمه كومه‌لێك موسولمان له باكووري ئه‌وروپا له فينله‌ندا ده‌ژين، مانگی ره‌مه‌زانی پيروز ليره ٢١ ساعه‌ته‌ له‌هه‌ندێك جيگاش ٢٣ ساعه‌ته، ئێمه‌ به‌كاتی مه‌كه‌ی موكه‌ره‌مه به‌روژوو ده‌بين چونكه‌ گوێمان له‌هه‌ندێك فه‌تواي مسولمانان بوو وه‌ زانایانی موسولمان ته‌نانه‌ت ماموستا نه‌جمه‌دين له‌ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی كردووه كه‌ به‌كاتی مه‌ككه‌ی موكه‌ڕه‌مه به‌روژو بين، هه‌نديك موسولمان روژانه له ٨ ساعه‌ت بو ١٢ يان ١٤ ساعه‌ت ده‌بێت ئيش بكه‌ن ، به‌واتايه‌كی ديكه مه‌جالي يه‌ك جار نان خواردنيشمان هه‌يه، ئايا هيچ كيشه‌یه‌كی شه‌رعی هه‌يه بو ئيمه يان ئايا دروسته ئيمه به‌كاتی مه‌ككه‌ی موكه‌ره‌مه به‌روژو بين ؟


وه‌ڵام: به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ ومیهره‌بان، سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

برای به‌رێزم راسته‌ له‌م بابه‌ته‌دا زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌ كۆمه‌لێكیان فه‌توای ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ دانیشتوانی ئه‌و ووڵاتانه‌ ده‌توانن به‌كاتی مه‌ككه‌ی موكه‌ڕه‌مه‌ ڕۆژووه‌كانیان بگرن، واتا به‌كاتی مه‌ككه‌ واز له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ بهێنن له‌سه‌رتای ڕۆژوو گرتنه‌وه‌، وه‌ به‌كاتی مه‌ككه‌یش له‌ ئێواره‌وه‌ ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن.

له‌هه‌مان كاتدا زۆربه‌ی زۆری زانایانی تریش ئه‌و رایه‌یان به‌لاوه‌ په‌سه‌ند نیه‌ و پێیان وایه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه‌ ده‌بێت به‌كاتی خۆیان ڕۆژوو بگرن، و بۆیان دروست نییه‌ خۆیان په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌ كاتی هیچ ووڵاتێكی تره‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا كاتی ڕۆژوو گرتنی دیاری كردووه‌ بۆ هه‌موو ووڵاتێك و فه‌رموویه‌تی : ▬ وَكُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلۡخَيۡطُ ٱلۡأَبۡيَضُ مِنَ ٱلۡخَيۡطِ ٱلۡأَسۡوَدِ مِنَ ٱلۡفَجۡرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيۡلِ ♂ [ سورة البقرة : 187 ] واتا : و بخۆنه‌وه‌ هه‌تا به‌ ڕوونی به‌ره‌به‌یان وسپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ دیارده‌دات وتاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه‌ سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) .

ئیمامی (بوخاریی) ئه‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی وا ئه‌یانویست رۆژوو بگرن تاڵه‌ ده‌زوویه‌كی سپی یان به‌ قاچێكیانه‌وه‌ ده‌به‌ست و، تاڵێكی ره‌شیش به‌ قاچه‌كه‌ی تریانه‌وه‌، ئیتر تا ئه‌وانه‌یان لێك جیانه‌كردایه‌ته‌وه‌ ده‌ستییان له‌خواردن هه‌ڵنه‌ئه‌گرت، ئه‌وسا بۆروونكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ هاتوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تێی گه‌یاندن كه‌: مه‌به‌ست سپێده به‌یان‌ و تاریكی شه‌وه‌، نه‌ك ده‌زووی سپیی وره‌ش.

که‌ مه‌به‌ست له‌ ڕوناك بونه‌وه‌ی لای به‌شی خۆرهه‌ڵاته‌و که‌مێك ڕوناك ده‌بێته‌وه‌و که‌هێشتا له‌به‌شی خۆرئاوا ئه‌ستێره‌ دیاره‌و تاریکه‌، ئه‌ویش کاتێك که‌ نوێژی به‌یانی ده‌کرێت ئه‌و جیابونه‌وه‌ی تاریکایی و ڕوناکیه‌ ده‌بینرێت، والله‌ اعلم .

به‌م شێوه‌یه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ كاتی ده‌ست پێكردنی ڕۆژوو ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ سپێده‌ی به‌یانی به‌ده‌ركه‌وێت، له‌و كاته‌وه‌ به‌دواوه‌ ده‌بێت ڕۆژووه‌وان واز له‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ڕۆژوو بهینێت تا ڕۆژ ئاوا بوو .

جا لێره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه‌ که‌وا ئه‌گه‌ر وڵاتێك شه‌وڕۆژی لێك جیاببێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند سه‌عاتێکی که‌میش بێت، ده‌بێت ڕۆژگاره‌که‌ی چه‌ندێك درێژیش بێت هه‌ر به‌ڕۆژوو بین تیایدا!.

ئه‌گه‌ر که‌سێك پرسیار بکات و بڵێت: ئاخر چۆن شتی واده‌بێت کێ ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌؟ ئه‌و هه‌موو کاته‌ به‌ڕۆژوو بێت؟ ، یان که‌سێك نه‌خۆش بێت، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ڵێین به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ده‌توانێت بیگرێت، خۆ ئه‌گه‌ر‌ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌یتوانی له‌به‌ر نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆكاریكی تر بێت كه‌ شه‌رع ڕێگای پێداوه‌ كه‌ ڕۆژوو نه‌گرێت ئه‌وا ده‌توانێت ڕۆژووه‌که‌ی نه‌گرێت و له‌کاتێکی تری ساڵدا ڕۆژووه‌که‌ی بگرێته‌وه‌! به‌پێی به‌ڵگه‌کانی قورئان و سوننه‌ت، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : ▬…فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمْ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ…♂ [البقرة/185] واتا : كه‌سێك له‌ ئێوه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه‌ به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه‌ نه‌خۆش بێت یان له‌ سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه‌ بیگرێته‌وه‌، چونكه‌ خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ دیاریكراوه‌ ته‌واو بكه‌ن.

‌هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی ئاسانكاری كردنی ئه‌رك وفه‌رمانه‌كانی دینیشه‌وه ‌فه‌رموويه‌تی : ▬وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ♂ [الحج/78] واتا ‌: شیاوی باسه‌ له‌م دینه‌شدا، هیچ جۆره‌ شتێكی ناڕه‌واو قورسی نه‌خستۆته‌ سه‌رشانتان، تا ئێوه‌ نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، واته‌: بڕیاری هیچ شتێكی به‌سه‌رتانا نه‌داوه‌ كه‌له‌ توانای خۆتاندا نه‌بێت .

له‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ پیرۆزانه‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ دووپات ده‌بێته‌وه‌ که‌وا، ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌ وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێکی تێدایه‌و قورسایش ناخاته‌ سه‌ر شانی شوێنکه‌وتوانی و ئاسانکاری بۆ کردوون له‌جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م عیباده‌ته‌کاندا، وه‌ هه‌ر تاکێکی مسوڵمان توانای نه‌بوو، ئیتر له‌به‌ر نه‌خۆشی بێت یان هیلاك بون و لاوازیی لاشه‌یی، ئه‌وا ده‌توانێت ڕۆژووه‌که‌ی هه‌ڵگرێت بۆ کاتێکی تر له‌ساڵدا.

ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش ئه‌و زانایانه‌ كردوویانه‌ به‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیا به‌كاتی مه‌ككه‌ به‌رۆژوو بن له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وان پشتیان به‌ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ستووه‌ بۆ ئه‌و فه‌توایه‌یان كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی حاڵ و گوزره‌انی خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه‌یه كه‌ شه‌و وڕۆژیان تێدا ده‌بینرێت، ئه‌وان به‌هێزترین به‌ڵگه‌یان ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سه‌باره‌ت به‌ هاتنی ده‌جال که‌ هاوه‌ڵانی پرسیاری مانه‌وه‌ی ده‌جالیان لێکرد له‌سه‌ر زه‌وی داو ئه‌ویش فه‌رمووی: « أَرْبَعُونَ يَوْمًا ، يَوْمٌ كَسَنَةٍ ، وَيَوْمٌ كَشَهْرٍ ، وَيَوْمٌ كَجُمُعَةٍ ، وَسَائِرُ أَيَّامِهِ كَأَيَّامِكُمْ . قُلْنَا : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، فَذَلِكَ الْيَوْمُ الَّذِي كَسَنَةٍ أَتَكْفِينَا فِيهِ صَلَاةُ يَوْمٍ ؟ قَالَ : لَا ، اقْدُرُوا لَهُ قَدْرَهُ» [ رواه مسلم (2937)]. واته‌: فه‌رمووی: چل ڕۆژ له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه‌، ڕۆژی یه‌که‌می وه‌ك ساڵێكه‌‌و، ڕۆژی دووه‌می وه‌ك مانگێكه‌و، ڕۆژی سێ یه‌می وه‌ك هه‌فته‌یه‌كه‌و، باقی ڕۆژه‌کانی وه‌ك ڕۆژه‌کانی ئێوه‌ی لێ دێته‌وه‌، هاوه‌ڵانی به‌ڕێز ووتیان: ئایا ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌وه‌ك ساڵێکه‌ ئێمه‌ ته‌نها نوێژی یه‌ك ڕۆژی تێدا بکه‌ین، واته‌( پێنج فه‌رزه‌که‌)؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: نه‌خێر به‌ڵکو کاتی شه‌و ڕۆژێك هه‌ژمار بکه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ نوێژه‌کانتان بکه‌ن.

ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ ده‌توانین بڵێین ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وو ووڵاتانه‌ی كه‌ وه‌ك ده‌ڵێن: شه‌ش‌ مانگه‌ ڕۆژه‌ و شه‌ش مانگیش شه‌وه‌، كه‌ شه‌و ڕۆژیان له‌ بیست وچوار كاتژمێر زۆر زۆر زیاتره‌، بۆیه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه‌ی شه‌و ڕۆژیان به‌و شێوه‌یه‌یه‌ ده‌توانن خۆیان په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌ كاتی شاری مه‌ككه‌وه‌ و به‌كاتی ئه‌وێ ڕۆژوو بگرن وهه‌ر به‌كاتی شاری مه‌ككه‌ش نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام بۆ ووڵاتانی وه‌ك فله‌ندا و سوید و نه‌رویج ناكرێت خۆیان پابه‌ند بكه‌ن به‌هیچ ووڵاتیكی تره‌وه‌، چونكه‌ شه‌و ڕۆژیان دیاره‌ له‌چی كاتێكه‌وه‌ رۆژ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌چی كاتێكی تریشه‌وه‌ شه‌و دادێت .

یان ئایا ده‌كرێت ئێستا فه‌توا بده‌ین بۆ ووڵاتیكی وه‌ك ئه‌رجه‌نتین كه‌ له‌ كاتێكی وه‌ك ئێستادا ته‌نها پێنج كاتژمێر به‌ڕۆژوو ده‌بن پییان بڵیین ده‌بیت له‌گه‌ڵ ته‌وقیتی شاری مه‌ككه‌ به‌رۆژوو بن، چونكه‌ ئێوه‌ كه‌م به‌ڕۆژوو ده‌بن، بێگومان نه‌خێر !!

برام ناكرێت خۆ په‌یوه‌ست كردن به‌هیچ ووڵاتێكی تره‌وه‌، چونكه‌ له‌وو وڵاتانه‌دا ڕاسته‌ له‌م كاتانه‌دا ڕۆژه‌كانیان درێژه‌ و له‌هه‌ندێك ووڵاتیان ده‌گاته‌ بیست یان بیست و یه‌ك كاتژمێر، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پرسیارمان كردبێت شه‌ش مانگی به‌م شێوه‌یه‌یه‌، شه‌ش مانگه‌كه‌ی تری پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان كه‌وته‌ ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی تریانه‌وه‌ كاته‌كانیان زۆر كه‌مه‌ و له‌ هه‌ندێك كاتدا ئه‌گه‌ر به‌ گوێره‌ی سپێده‌ی به‌یان و داهاتنی شه‌وو ڕۆژوو بگرن سێ تا چوار كاتژمێر ڕۆژوو ده‌گرن، به‌م شێوه‌یه‌ ڕوون بوویه‌وه‌ وه‌ك چۆن شه‌ش مانگ ڕۆژوو گرتنیان تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بن به‌ڵام شه‌ش مانگی تریان خوای گه‌وره‌ بۆی ئاسان كردوون و هه‌قی بۆ كردوونه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها دوو سێ كاتژمێر به‌ڕژوو ده‌بن، ئێمه‌ ده‌پرسین ده‌كرێت به‌و خه‌ڵكه‌ بڵێین نابێت دوو سێ كاتژمێر به‌ڕۆژوو بن به‌ڵكو ده‌بێت به‌ ته‌وقیتی شاری مه‌ككه‌ به‌رۆژوو بن كه‌ ده‌گاته‌ دوانزه‌ تا سیانزه‌ كاتژمێر، فه‌توادانی له‌م جۆره‌ ده‌بێت مایه‌ی بشێوی دروست كردن له‌ ته‌واوی ووڵاتانی تریشدا، چونكه‌ ووڵاتێكی وه‌ك هۆڵه‌ندایش كه‌ له‌ڕووی جوگرافیشه‌وه‌ دووره‌ له‌ووڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا ڕۆژیان له‌م هاوینه‌دا ده‌گاته‌ حه‌ڤده‌ سه‌عات و زیاتر ده‌بێت فه‌تواكه‌ش ئه‌وانیش بگرێته‌وه‌، بۆی هه‌یه‌ ووڵاتێكی تری كه‌ شانزه‌ سه‌عات به‌رۆژوو ده‌ین بڵێیت ئێمه‌ش ناتوانین ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ به‌ڕۆژوو بین، و هه‌روه‌ها بۆ وڵاتانی تریش، بۆیه‌ ده‌بینین قیاس كردنی كاتی ووڵاتانی وه‌ك ( سوید و نه‌رویج و فله‌ندا ) له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی كاتی هاتنی ده‌جال كه‌ ڕۆژی یه‌كه‌می هێنده‌ی ساڵێك ده‌بێت، قیاسێكی وه‌ك زانایانی ئوصول ده‌ڵێن ( قیاس مع الفارق ) واتا : هۆكاری قیاس كردنه‌كه‌یان جیاوازه‌، چونكه‌ هۆكاری حوكمه‌كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا دیاره‌ كه‌ رۆژی یه‌كه‌میان درێژیه‌كه‌یه‌تی به‌ ئه‌ندازه‌ی ساڵێك، به‌ڵام هۆكاری حوكمه‌كه‌ له‌ فه‌رعی قیاسه‌كه‌دا وه‌ك یه‌ك نیین، به‌ڵكو شه‌و وڕۆژی تێدا دیاره‌ .

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خۆتان پابه‌ند كرد به‌ كاتی شاری مه‌ككه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌بێت بڵێین بۆ نوێژه‌كاناتنیش ده‌بێت خۆتان په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌شاری مه‌ككه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ناڕه‌حه‌تی و ئه‌ركێكی قورستر ده‌خاته‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شارانه‌، چونكه‌ كاتی نوێژه‌كان له‌ شاری مه‌ككه‌وه‌ بۆ ووڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا زۆر جیاوازه‌ .

ئه‌م جۆره‌ فه‌توایانه‌ خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته‌ هۆی بشێوی دروست كردن و (ضبط ) نه‌كردنی ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام ..

بۆیه‌ دوای لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی وورد له‌م بابه‌ته‌ ئێمه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و زانایانه‌ ڕاكانیان په‌سه‌ندتر و له‌هه‌قه‌وه‌ زیاتر نزیكه‌ كه‌ ده‌ڵێن ده‌بێت به‌ پێی شه‌و و ڕۆژی خۆتان ڕۆژوو بگرن نه‌ك به‌كاتی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز .

ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن چار چیه‌ :

ده‌ڵێین : بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و ناتوانن رۆژوو بگرن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ مۆله‌تی داوون كه‌ ڕۆژوو نه‌گرن، به‌ڵام دواتر و له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌توانێت بیگرێته‌وه‌ با بیان گرێته‌وه‌ .

یان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی كوردستانن ده‌توانن له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌دا سه‌فه‌ر بكه‌نه‌وه‌ بۆ كوردستان و ئه‌و مانگه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و ناو خزمان ڕۆژووه‌كانیان بگرن، و له‌ ڕاستیدا هه‌ندێك كه‌سیش ده‌ناسین له‌م چه‌ند ساڵه‌دا كه‌ ڕۆژووی ئه‌وو وڵاتانه‌ ناڕه‌حه‌تیان ده‌كات له‌و مانگه‌دا دێنه‌وه‌ بۆ كوردستان بۆ ڕۆژو گرتن .

نه‌ك هه‌ر هێنده‌ به‌ڵكو له‌هه‌ندێك ووڵاتان له‌م وه‌رزی گه‌رمای هاوینه‌دا له‌ ئێستادا ڕۆژیان ته‌نها پێنج كاتژمێره‌ وه‌ك ووڵاتی ئه‌رجه‌نتین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌سه‌لاتی هه‌بێت و خوای گه‌وره‌ پێی دابێت، ده‌توانێت ئه‌و مانگه‌ له‌ ئه‌رجه‌نیتن بێت و له‌بری بیست و دوو كاتژمێر ته‌نها پێنج كاتژمێر به‌ڕۆژوو بێت .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.

پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان