حوكمی دابه‌شكردنی میراتی له‌كاتی ژیانی خاوه‌ن ماڵدا

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد بن صالح العثیمین ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ من كه‌سێكی خاوه‌ن خێزانم وماڵ وسه‌روه‌ت وسامانی خۆمم هه‌یه‌، وته‌نها كچێكم هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ برایه‌ك و خوشكێكم له‌باوكه‌وه‌، كچه‌كه‌م حاڵ و گوزه‌رانی باشه‌، داوای لێكردووم هه‌رچی ماڵ وسامانم هه‌یه‌ و ئه‌وه‌شی به‌شی ئه‌وه‌ و تایبه‌ته‌ پێوه‌ی به‌ناوی مامه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستم پێی براكه‌ی خۆمه‌ تۆماری بكه‌م، هه‌روه‌ها خوشكه‌كه‌شم هه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌رچیم هه‌یه‌ بیكه‌م به‌ناوی براكه‌یه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ژنێكی ترم هه‌یه‌، مه‌به‌ستم ئافره‌تێكی تره‌ جگه‌ له‌دایكی كچه‌كه‌مه‌، به‌ڵام هیچ منداڵێكم لێی نه‌بووه‌، و ئه‌وان خۆشیان لێی نایه‌ت، به‌ڵام من نامه‌وێت زوڵم وسته‌میش له‌و ئافره‌ته‌ بكه‌م، ترسی ئه‌وه‌شم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ماڵ وخانوه‌كه‌م بكه‌م به‌ناوی براكه‌مه‌وه‌، خۆم وژنه‌كه‌م له‌ خانوه‌كه‌ ده‌ربكات، داواكارم لێتان ڕێنومایم بكه‌ن بۆ كارێكی چاك وخێردار ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

حوكمی دابه‌شكردنی میراتی له‌كاتی ژیانی خاوه‌ن ماڵدا

] kurdish – كوردی – كردي [

شێخ محمد بن صالح العثیمین

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2014 - 1435

 حكم توزيع التركة فی حياة المالك

« باللغة الكردية »

الشيخ محمد بن صالح العثيمين

ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2014 - 1435

حوكمی دابه‌شكردنی میراتی له‌كاتی ژیانی خاوه‌ن ماڵدا

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ محمد بن صالح العثیمین كراوه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )

پرسیار : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ من كه‌سێكی خاوه‌ن خێزانم وماڵ وسه‌روه‌ت وسامانی خۆمم هه‌یه‌، وته‌نها كچێكم هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ برایه‌ك و خوشكێكم له‌باوكه‌وه‌، كچه‌كه‌م حاڵ و گوزه‌رانی باشه‌، داوای لێكردووم هه‌رچی ماڵ وسامانم هه‌یه‌ و ئه‌وه‌شی به‌شی ئه‌وه‌ و تایبه‌ته‌ پێوه‌ی به‌ناوی مامه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستم پێی براكه‌ی خۆمه‌ تۆماری بكه‌م، هه‌روه‌ها خوشكه‌كه‌شم هه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌رچیم هه‌یه‌ بیكه‌م به‌ناوی براكه‌یه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ژنێكی ترم هه‌یه‌، مه‌به‌ستم ئافره‌تێكی تره‌ جگه‌ له‌دایكی كچه‌كه‌مه‌، به‌ڵام هیچ منداڵێكم لێی نه‌بووه‌، و ئه‌وان خۆشیان لێی نایه‌ت، به‌ڵام من نامه‌وێت زوڵم وسته‌میش له‌و ئافره‌ته‌ بكه‌م، ترسی ئه‌وه‌شم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ماڵ وخانوه‌كه‌م بكه‌م به‌ناوی براكه‌مه‌وه‌، خۆم وژنه‌كه‌م له‌ خانوه‌كه‌ ده‌ربكات، داواكارم لێتان ڕێنومایم بكه‌ن بۆ كارێكی چاك وخێردار ؟

وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

كاری باش و چاك ئه‌وه‌یه‌ با ماڵ وسامانه‌كه‌ت له‌ده‌ستی خۆتدا بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ تۆ نازانیت له‌ ژیانتدا چیت به‌سه‌ر دێت، بۆیه‌ ماڵ وسامانه‌كه‌ت به‌ناوی كه‌سه‌وه‌ مه‌كه‌، جا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌ری وابوو جه‌نابت مردیت، ئه‌وا میراتگره‌كانت به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام دیاری كردووه هه‌ریه‌كه‌و به‌شی دیاری كراوی خۆی ده‌بات، ئه‌مجا تۆ چووزانیت كه‌ ئه‌وان میراتی له‌تۆ ده‌گرن تا تۆ ماڵ وسامانه‌كه‌ت تۆمار ده‌كه‌یت به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌، پێده‌چێت ئه‌وان پێش تۆ بمرن و جه‌نابت میراتی له‌وان بگریت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئیمه‌ ئامۆژگاری تۆ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌ست بگریت به‌ماڵ وسامانه‌كه‌ی خۆته‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یكه‌یت به‌ناوی هیچ كه‌سێكه‌وه‌، وازی لێ بهێنه‌ با به‌ده‌ستی خۆته‌وه‌ بێت وته‌صه‌ڕوفی پێوه‌ بكه‌ له‌ سنووری شه‌رعدا - به‌و شێوه‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی ڕازیه‌ - وه‌ كاتێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌ری كرد هه‌ركه‌سێك له‌ ئێوه‌ مرد ئه‌وا ئه‌وی ترتان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم)‌ دیاری كردووه‌ میراتی له‌وی دیكه‌تان ده‌گرن، خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ....

سه‌رچاوه‌ : فتاوی نور علی الدرب، (ج2/لاپه‌ڕه‌ 559).

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان