رِێگرى له‌ میرات بردن (الحجب)

وه‌سف كردن

رِێگرى كردنى میراتگره‌ له‌هه‌موو میراته‌كه‌ى یان به‌شێكى میراته‌كه‌ى، كه‌واته‌ حه‌جب بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ هۆى میرات وه‌رگرتنى تێدابێت به‌ڵام كه‌سێك هۆى میراتگرتنى نه‌بێ ئه‌وه‌ حه‌جب بۆ ئه‌و به‌كارناهێنرێ...

Download

وه‌صفی فراوان

 

رِێگرى له‌ میرات بردن (الحجب)

 

 

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره وميهره‌بان‌ ودرودی نه‌بڕاوه‌ش بۆسه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.

خۆشه‌ویستان جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ باسكردنی به‌شێكی تر له‌ كۆباسه‌كانی میرات و میراتگران به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگای ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ و پاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت ، فه‌رموو ئێوه‌ و بابه‌ته‌كه‌ :

یه‌كه‌م: پێناسه‌كه‌ى: له‌زمانى عه‌ره‌بى دا (حجب) به‌ماناى رِێگرى وبه‌ربه‌سته‌ وه‌ك رِێگرى له‌ رِۆیشتنه‌ ژووره‌وه‌ وه‌ (حاجب) به‌كه‌سێك ده‌ڵێن كه‌رِێگرى ده‌كات له‌رِۆشتنه‌ ژووره‌وه‌ بۆلاى پاشا.

له‌شه‌رع دا: رِێگرى كردنى میراتگره‌ له‌هه‌موو میراته‌كه‌ى یان به‌شێكى میراته‌كه‌ى، كه‌واته‌ حه‌جب بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ هۆى میرات وه‌رگرتنى تێدابێت به‌ڵام كه‌سێك هۆى میراتگرتنى نه‌بێ ئه‌وه‌ حه‌جب بۆ ئه‌و به‌كارناهێنرێ.

دووه‌م: جۆره‌كانی رِێگرى له‌میرات بردن :

أ ــ جیاوازى ئایین : "عن أُسَامَةَ بن زَيْدٍ رضي الله عنهما أَنَّ النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال لَا يَرِثُ الْمُسْلِمُ الْكَافِرَ ولا الْكَافِرُ الْمُسْلِمَ ".{ رواه البخاري (6764) ومسلم (1/1614)} واته‌: ئوسامه‌ى كورِى زه‌ید (رِه‌زاى خواى لێ بێ) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى : كافر – بێباوه‌ڕ- میرات له‌موسڵمان نابات وموسڵمانیش میرات له‌كافر نابات.

ب ـ بكوژ میرات نابات : ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێكى كوشت، وئه‌و كه‌سه‌ له‌و كه‌سانه‌ بوو میراتی له‌ كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ ده‌برد، ئه‌و كاته‌ میراتى كوژراوه‌كه‌ بكوژه‌كه‌ى لێ بێ به‌ش ده‌كرێت , له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ هاتووه‌ : عن أبي هُرَيْرَةَ عن النبي ( صلى الله عليه وسلم )  قال : " الْقَاتِلُ لَا يَرِثُ " { رواه أبو داود (4564) والنسائي (4/97) والدار قطني (4/96، 97) (87، 88) وهو حديث صحيح بشواهده } واته‌: ئه‌بو هوره‌یره‌ (رِه‌زاى خواى لێ بێ) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم )  فه‌رمووى: (بكوژ میرات نابات). له‌میراتى كوژراوه‌كه‌.

ج ـ كــۆیلایه‌تى: چونكه‌ كۆیله‌ خۆشى موڵكى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى وكۆیله‌ خاوه‌نى هیچ نیه‌, سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا كۆیلایه‌تی نه‌ماوه‌ .

د ـ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شى میراتگر : ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێك له‌ میرات گره‌كان به‌شه‌كه‌ى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆى بوونى میراتگرێكى تره‌وه‌ ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ش بۆ پێنج كه‌سه‌ كه‌ئه‌مانه‌ن:

1ـ مێرد: به‌شه‌ میراته‌كه‌ى له‌ نیوه‌ وه‌كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ چواریه‌ك ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ى مرد وه‌ له‌پاش خۆی منداڵى به‌جێهێشت له‌م كاته‌دا پیاوه‌كه‌ به‌شه‌كه‌ی له‌ نیوه‌ی ماڵه‌كه‌وه‌ ده‌بێت به‌ چواریه‌ك .

2ـ ژن : به‌پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌تی پێشوه‌وه‌ ئه‌مجاره‌یان ئه‌گه‌ر پیاو مرد و له‌پاش خۆیشی منداڵی جێهێشت، ئه‌و كاته‌ به‌شه‌ میراته‌كه‌ى له‌ چواریه‌كه‌و كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌شت یه‌ك له‌به‌ر بوونی منداڵه‌كانی .

3ـ دایك : ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی مردن جا چی كچ بێت یان كوڕ، ئه‌مانیش له‌پاش خۆیان منداڵیان به‌جێهێشت ئه‌و كاته‌ به‌شی دایك له‌سێ یه‌كه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ شه‌ش یه‌ك .

4ـ كچى كورِ : له‌كاتی بوونی كچی كوڕ به‌شی كچی مردوه‌كه‌ له‌نیوه‌ی ماڵه‌كه‌وه‌ ده‌كات به‌شه‌ش یه‌ك واته‌ : ( به‌هه‌ردوكیانه‌وه‌ به‌شه‌ریكی له‌سێ به‌شی ماڵه‌كه‌ دوو سێ به‌شی ده‌به‌ن كه‌ پێی ده‌وترێت : - تكملة الثلثین - .

5ـ خوشكى باوكى : له‌كاتی بوونی ئه‌م خوشكه‌ له‌باوكه‌وه‌، به‌شی خوشكی دایكی وباوكی له‌ نیوه‌ی ماڵی مردوه‌كه‌وه‌ ده‌كات به‌ شه‌ش یه‌ك .

هـــ ـ بێ به‌ش بوون له‌میرات : ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك كه‌ میراتگره‌ هیچ میراتى به‌رناكه‌وێت به‌هۆى بوونى میراتگرێكى تره‌وه‌ وه‌ك برا هیچ نابات ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ كورِى هه‌بوو، یان كورِى كورِ هیچ نابات ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ كورِى هه‌بوو، به‌ڵام شه‌ش كه‌س له‌ میراتگران هیچ كات بێ به‌ش نابن له‌میرات كه‌ئه‌مانه‌ن:

دایك وباوك، كچ وكورِ، ژن ومێرد، جگه‌ له‌م شه‌ش كه‌سه‌ هه‌موو میراتگره‌كانى ترى ده‌گونجێ له‌هه‌ندێ كات دا بێ به‌ش ببن له‌میرات وه‌رگرتن.

وه‌بێ به‌ش بوونى میراتگران له‌میرات له‌سه‌ر دوو بنه‌ما دامه‌زراوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

1ـ ئه‌گه‌ر كه‌سێك خزمایه‌تیه‌كه‌ى به‌هۆى كه‌سێكى تره‌وه‌ ده‌گه‌شته‌وه‌ به‌مردووه‌كه‌ ئه‌وه‌ بێ به‌ش ده‌بێ له‌میرات ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ خۆى له‌ ژیاندابێت، وه‌ك كورِى كورِ بێ به‌ش ده‌بێ ئه‌گه‌ر كورِه‌كه‌ خۆى هه‌بێت جگه‌له‌ كورِى دایك له‌گه‌ڵ بوونى دایكیشدا میرات ده‌بات.

2ـ خزمى نزیك پێشده‌خریت به‌سه‌ر خزمى دووردا بۆ نموونه‌ برا مامه‌ بێ به‌ش ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر خزمه‌كان له‌یه‌ك پله‌دابن ئه‌وه‌ كامیان خزمایه‌تیه‌كه‌ى به‌هێزتره‌ پێشده‌خرێت وه‌ك براى دایك وباوكى  براى باوكى بێ به‌ش ده‌كات.

په‌روه‌ردگارا زیاتر شاره‌زامان بكه‌یت له‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌كه‌ت و ئه‌وه‌ی نایزانین فێرمان بكه‌ و ئه‌وه‌شی فێرمان ده‌كه‌یت موه‌فقه‌مان بكه‌یت كه‌ كاری پی بكه‌ین، له‌و كه‌سانه‌مان نه‌گێڕیت كه‌ زانستیان هه‌یه‌ و شاره‌زان به‌ڵام كاری پی ناكه‌ن .

والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان