معلومات المواد باللغة العربية

سایتی ده‌نگی ئیسلام www.dangiislam.org - وتاره‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 8

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    "شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه‌" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌ كتێبه‌ ناوداره‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی (منهاج السنة النبوية في نقض كلام الشيعة والقدرية) له‌ به‌رگی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك خاڵی لێكچووی جوانی له‌باره‌ی ئه‌م دووتاقمه‌وه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌و هاوكێشه‌یه‌كی زۆر جوانی له‌باره‌ی خاڵه‌ لێكچووه‌كانی جووله‌كه‌و شیعه‌رافیزییه‌كان خستۆته‌ ڕوو، باسی كردووه‌ كه‌ چۆن وه‌ك یه‌ك شوێن حه‌زو ئاره‌زووه‌كان كه‌وتوون و چه‌نده‌ پیس و گێلهه‌ڵوێستن. پاشان هه‌ڵساوه‌ نێوان گاوره‌كان و ئه‌وانی هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ كه‌ چۆن له‌ڕووی زێده‌ڕه‌وی و جه‌هل و ده‌به‌نگیانه‌وه‌ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو گۆڕه‌پانی ئیسلامی و غه‌یره‌ ئیسلامی ته‌كان و ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی وه‌ خۆوه‌ بینی، ته‌كانێك كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌ما ئه‌شێت ببێته‌ یه‌كه‌م و به‌ركۆڵی ڕووداوه‌كان كه‌ پێش له‌ هه‌موو ڕووداوه‌كانی چه‌رخه‌كانی پێشوو بگرێته‌وه‌.. ئیهانه‌كردن به‌ ئیسلام، ئیهانه‌كردن به‌ قوڕئان.. ئیهانه‌كردن به‌ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان سه‌رتۆپی گه‌وره‌ترین ئیهانه‌ بوون له‌ جیهان...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : یووسف خۆشناو پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خودای گه‌وره‌ هه‌ر که‌ مرۆڤی دروست کردووه‌ زۆر نیعمه‌تی پێ به‌خشیوه‌ به‌تایبه‌تی ئافره‌تان که‌ جوانی و هه‌ست ناسکی و چه‌ندین شتی تری پێ به‌خشیون، هه‌ر له‌وکاته‌ی خودای گه‌وره‌ حه‌زره‌تی ئاده‌می دروست کردووه‌ حه‌زره‌تی حه‌واشی له‌ په‌راسوی چه‌پی ئاده‌م دروست کردووه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ که‌ پیاو و ئافره‌ت ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و به‌بێ یه‌کێکیان ژیان به‌رده‌وام نابێ..

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : موحه‌ممه‌د بیلال پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    هه‌ر کۆڕو کۆمه‌ڵێک کۆببنه‌وه‌ له‌ ماڵێک له‌ ماڵه‌کانی خوای گه‌وره‌ (مزگه‌وت) وه‌ کتێبه‌که‌ی خوای گه‌وره‌ی تیا بخوێننه‌وه‌ وه‌ له‌ نێوان خۆیان دا یه‌کتری فێرکه‌ن و لێی تێبگه‌ن، ئه‌وا بێ گومان خوای گه‌وره‌ به‌زه‌ی خۆی و ڕه‌حمه‌تی ئه‌نێرێته‌ سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ ... به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌ بریتیه‌ له‌: باس كردنی فه‌زڵی قورئانی پیرۆز له‌ ژێر ڕۆشنای فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم .

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    نوسه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێت: به‌ پێویستی ئه‌زانم به‌ تێروته‌سه‌لی و به‌ شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌ی زیندان له‌ ئیسلامدا ڕوون بكه‌مه‌وه‌، تاكوو ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییی ئه‌م ئیسلامه‌ پاكه‌مان بۆ وه‌دیار كه‌وێت و له‌ به‌رامبه‌ریشی ئه‌وه‌ بسه‌لمێنین كه‌ غه‌یره‌ئیسلام ته‌نها مایه‌ی دڵكرمێبوون و له‌بارچوون و له‌به‌ینچوونی كه‌سه‌كانه ‌و به‌س.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : ڕه‌نج شێخانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    بەڕای من هۆکاری دواکەوتنی ئەم هاوسەرگیریە ئەگەر چی لایەنی دەسەڵاتدار بەیاسای دەستکرد، ئەو حوکمە شەرعیەی وەستاندووەو، زۆرێك لە ڕێکخراوەکانی ژنانیش بەتەواوی ئافرەتانیان ترساندووەو ڕێگریان لێ کردوون و دووریان خستونەتەوە لەو پرۆسەیە!. بەڵام بەڕای من گەورەترین هۆکارو ترس و دڵە ڕاوکێ کە بۆ ئافرەتان دروست بووە، پیاوان خۆیانن!

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خوای گه‌وره‌ شه‌وێك فه‌رمانیدا به‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌و سلم) تا بۆ مه‌دینه‌ كۆچ بكات، پێغه‌مبه‌ریش( صلی الله‌ علیه‌و سلم) (عه‌لی) ئاگاداركرد كه‌ له‌ جێگاكه‌یدا بخه‌وێ تا كافره‌كان وابزانن ئه‌وه‌ موحه‌ممه‌ده‌و له‌ ماڵه‌وه‌ نووستووه‌، هه‌روه‌ها راشیسپارد كه‌ ئامانه‌ته‌كانی خه‌ڵكی دوای رۆیشتنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌و سلم) بداته‌وه به‌ خاوه‌نه‌كانی‌ ـ چونكه‌ له‌به‌ر ئه‌مینی و ده‌ستپاكی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئامانه‌تیان لاى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌و سلم) دانابوو ـ ، ئه‌وسا عه‌لی خۆیشی بۆ مه‌دینه كۆچ بكات.

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    هێندێك له‌ ده‌سته‌واژه‌ی قوڕئانی هه‌ن كه‌ له‌ ڕووی زمانه‌وه‌ به‌شدارن له‌سه‌ر یه‌ك پێناسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ‌ هێندێكی تردا، له‌گه‌ڵ‌ بوونی چه‌ند جیاوازییه‌كی كه‌م، له‌وانه‌ وشه‌ی (جمَّ) ، وشه‌ی (غدق) ، وشه‌ی (كثر). ئه‌م بابه‌ته‌ باسی ده‌سته‌واژه‌كانی (الكثرة) له‌ قوڕئاندا ده‌كات.