كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ مه‌دینه‌

وه‌سف كردن

خوای گه‌وره‌ شه‌وێك فه‌رمانیدا به‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌و سلم) تا بۆ مه‌دینه‌ كۆچ بكات، پێغه‌مبه‌ریش( صلی الله‌ علیه‌و سلم) (عه‌لی) ئاگاداركرد كه‌ له‌ جێگاكه‌یدا بخه‌وێ تا كافره‌كان وابزانن ئه‌وه‌ موحه‌ممه‌ده‌و له‌ ماڵه‌وه‌ نووستووه‌، هه‌روه‌ها راشیسپارد كه‌ ئامانه‌ته‌كانی خه‌ڵكی دوای رۆیشتنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌و سلم) بداته‌وه به‌ خاوه‌نه‌كانی‌ ـ چونكه‌ له‌به‌ر ئه‌مینی و ده‌ستپاكی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئامانه‌تیان لاى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌و سلم) دانابوو ـ ، ئه‌وسا عه‌لی خۆیشی بۆ مه‌دینه كۆچ بكات.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان