سایتی به‌هه‌شت www.ba8.org - ده‌نگیه‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 14
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : پشتیوان سابیر عه‌زیز ووتاربێژ : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له 21 وانه ده‌رباره‌ی روونكردنه‌وه‌ی كتێبی القواعد المثلى في صفات الله وأسمائه الحسنی كه دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه‌به‌ر شێخ موحه‌مه‌د ساڵح ئه‌لعوثه‌یمینه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د خوا بیپارێزێت هه‌ستاوه به رونكردنه‌وه‌ی به زمانی كوردی به شێوه‌یه‌كی ئاسان وپوخت.
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا عبداللطیف ئه‌حمه‌د
ئه‌م سووره‌ته له‌به‌رئه‌وه له‌دانانی ڕیزبه‌ندی سوره‌ته‌كانی قورئاندا - نه‌ك له‌هاتنه خواره‌وه‌دا- له‌سه‌ره‌تای قورئانه‌وه‌یه پێی ده‌ڵێن: سووره‌تی ( فاتيحة ) و( أم الكتاب ) دایكی كتێبان... ئـه‌م سووره‌ته له گه‌ڵ كه‌می ژمـاره‌ی ئـایـه‌تــه‌كـانـییدا، مانــاو مه‌به‌ستێكی ئێجگار فراوان و زۆر گرنگ ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌رله بـنـاغه سـه‌ره‌كـییـه‌كـانی ئیسلامه‌وه، هه‌تـا پـایـه‌و لـقـه‌كانـی، ئـیــنـجــا ئیــمـــان و بــیـروبــــاوه‌ڕ، ئــه‌وســا خــواپـه‌رســتـیی، رێكخستنی ئـه‌حكامه‌كان، ڕۆژی دوایی و رستاخێز، نــاوو سیفه‌ته جوانه‌كـانی خوا‌و وه‌رگرتنی یارمه‌تی هه‌رته‌نهـا لـه‌خوَی، خواپه‌رستیی ته‌نها هه‌ر بۆئه‌و، داوای دامـه‌زرانـدن و سه‌قامگیر بوون لـه‌سـه‌ر ڕێـگـه‌و ڕێـبـازه ڕاستـه‌كه‌ی ئیـســلام ڕێـگـه‌ی پـه‌یـامـبـه‌ران و، پـیاوچاكان و، خـۆشـه‌ویـســتان و دۆستانی خوا، خۆ دوورگرتن له‌هه‌موو ڕێگه لاروخێچه‌كان، له‌گش ڕێچكه‌و تووله ڕێگاكان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه خوێندنی له نوێژه‌كاندا پێویست و واجیب كراوه، وه به‌گه‌وره‌ترین و به‌پیتترینی سووره‌ته‌كانی قورئان له‌قه‌ڵه‌م دراوه... ته‌فسیری سوره‌تی ( الفاتحة )مامۆستا عبد اللطيف هه‌ستاوه به ته‌فسیر و رونكردنه‌وه‌ی به زمانی كوردی به شێوه‌ێكی ئاسان و پوخت.
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : پشتیوان سابیر عه‌زیز ووتاربێژ : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار له‌وتارى ئه‌مرِۆماندا باس له ده‌ستگرتن و په‌یوه‌ست بوون به سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم ده‌كه‌ین ، یاخود پابه‌ند بوون به ده‌قه شه‌رعیه‌كانه‌وه له‌و عیباده‌تانه‌ى كه ئه‌نجامى ئه‌ده‌ین بۆ خواى په‌روه‌ردگار . ئاشكرایه لاى هه‌موو موسڵمانێك كه وا شایه‌تومان ( لا إله إلا الله محمد رسول الله) كلیله بۆ چوونه ژووره‌وه بۆ ناو بازنه‌ى ئیسلام و موسڵمانێتى ، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت بێته ناو بازنه‌ى ئیسلامه‌وه موسڵمان بونێتى خۆى بسه‌لمێنێت ده‌بێت سه‌ره‌تا شایه‌تومان بهێنێت و بڵێت ( لا إله إلا الله محمد رسول الله)...
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
گوێگری بەڕێز: ئەم وتارەی بەردەستت وتارێكی ڕۆژی هەینیە كە لە مزگەوتی قازی محمد لە شاری كەلار پێشكەشكراوە، ودوای فەزڵی خوا بوە مایەی ڕێنیشاندەری زۆرێك چ لە ناو وتارەكە چ لەوەو دواش كە بڵاودەكرایەوە، خوای مەزن بە هۆیەوە سودێكی باشی بەو گەنجانە گەیاند كە پێشتر باسی لەم جۆرەیان نەبیستبوو.
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبى مذكرة أصول الفقه دانه‌ره‌كه‌ی ( زانای پایه به‌رز ئیبن قودامه‌ی مه‌قدسیه به روونكردنه‌وه‌ی شێخ موحه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌لشه‌نقیطی ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ )، وه مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د هه‌ستاوه به‌رونكردنه‌وه‌ی له دووبه‌شدا به زمانی كوردی به شێوه‌یه‌كی پوخت و ئاسان.
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
هۆکاری گه‌لێ زۆر هه‌ن که‌پاڵنه‌رو ڕێخۆشکه‌رن بۆ جیابوونه‌وه،له‌م وتاره‌دا مامۆستا موحه‌مه‌د عبد الرحمن به زمانی كوردی باسی هۆكاره‌كانی زیادبوونی ته‌ڵاق ده‌كات له كوردستان وهه‌ندێ له‌و هۆکارانه ده‌خاته ڕوو...
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته وتاری هه‌ینیه مامۆستا عه‌لی خان باسی فه‌زڵ وگرنگی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كات، وه ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان ئه‌م مانگه پیرۆزه بكات به مانگی نوێبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕی.
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م وتاره باسی مه‌ترسی داوێنپیسی (زیناكردن) ده‌كات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه، بۆیه شەریعەتى پیرۆزى ئیسلام نەك هەر زینای حەرام كردووە، بەڵكو هەموو ئەوكون و كەلەبەرو ڕیگا و ڕێچكانەشى داخستووە كە مرۆڤ پەلكێش دەكەن بەرەو زینا ...
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا عبداللطیف ئه‌حمه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
سوره‌تی ( ق ) سوره‌تێكی مه‌كیه، ئایته‌كانی ٤٥ ئایته، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یخوێنده‌وه له ڕۆژانی هه‌ینی وجه‌ژنه‌كاندا...
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
لەم وتارەدا : *بەڵگە لە سەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە رۆژە : * ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم مانگەدا ئەنجام بدرێن : 1 ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی... 2 ـ نوێژ : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم... 3 ـ ڕۆژوو... 4 ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت... 5 ـ عومرە و حەج كردن... 6 ـ ووتنی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك... 7 ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قۆچ و قوربانی ئەنجام دان... 8 ـ قۆچ و قوربانی كردن لە ڕۆژی جەژندا...
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا عبداللطیف ئه‌حمه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مه‌نزومه‌ی قه‌واعیدی فیقهی: دانه‌ره‌كه‌ی ( عبد الرحمن بن ناصر السعدي ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ )، مامۆستا عبداللطيف هه‌ستاوه به‌رونكردنه‌وه‌ی له زنجیره وانه‌ێكدا به زمانی كوردی به شێوه‌یه‌كی پوخت و ئاسان.
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا موحه‌مه‌د كانی سارد پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كورته نامه‌یه‌كم پێیه بۆ كچ و خوشكه‌كانمان به‌تایبه‌تى له‌م رِۆژگاره‌دا كه رِۆژگارى فیتنه‌یه په‌نا به خواى گه‌وره‌و میهره‌بان ،وه ئاژاوه‌و به‌ڵا و موسیبه‌ت له هه‌موو لایه‌كه‌وه رِووى كردۆته‌وه ئوممه‌تى ئیسلام به‌تایبه‌تى مه‌سه‌له‌ى شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو بازى...با بزانین خواى گه‌وره و میهره‌بان وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله علیه وسلم چ ئامۆژگارى و نه‌سیحه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ كچه‌كانمان بۆ خوشكه‌كانمان بۆ خێزانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى گیرۆده‌ى فێڵى شه‌یتان نه‌بن...
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا موحه‌مه‌د كانی سارد پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
نامه‌یه‌كم پێیه بۆ لاوه خوێن گه‌رمه‌كانمان كورته ئاگه‌داریه‌ك بۆ گه‌نجه‌كانمان هه‌ندێ ئاگادارى و خاڵ هه‌یه كه ئه‌گه‌ر وریاى نه‌بین به‌ره‌و هه‌ڵدێرانمان ئه‌بات هه‌ر له دنیا ئه‌گه‌ر به ترسان له خواى په‌روه‌ردگار و ده‌ست گرتن به ئیسلامه‌وه ئه‌و خاڵانه نه‌ناسین دوچارى ئه‌بین و رِوبه‌رِومان ئه‌بێته‌وه.. برا گه‌نجه‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند خاڵه باس بكه‌م با هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان هه‌بێت له نێوان سۆز و رِحمه‌تى ئیسلام و فێڵ و نه‌خشه و پیلانى رِۆژئاوا هه‌ڵیسه‌نگێنه ئیسلام به رِه‌حم و سۆزه‌كه‌ى خۆى بانگ ده‌كات دیعایه‌ى رِۆژئاوایه‌كانیش له‌و لاوه بانگه‌شه‌ت بۆ لا ئه‌كه‌ن هه‌ردوو لا هه‌ڵسه‌نگێنه بزانه كامیان دڵسۆزى تۆن بزانه كامیان به‌كه‌ڵكى تۆ دێن بزانه كامیان خۆشبه‌ختى تۆیان ئه‌وێ و ئه‌یانه‌وێ له ئاینده‌دا سه‌رفراز بى وه كامیان ئه‌یه‌وێ به هه‌ندێ نه‌خشه‌و پیلانى پرِو پوچ و لاواز له پێش چاوت هه‌ندێ شت شرین بكات كه ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵدێرانه هه‌ر له دونیا ..
- كوردی سۆرانی ووتاربێژ : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته وتاری هه‌ینیه له ڕۆژی 11/6/2010 مزگەوتى قازى محمد - كەلار ، مامۆستا عه‌لی خان باسی تێڕوانینى ئیسلام بۆ وەرزش بەگشتى ومێژووى تۆپێن و زەرەرو زیانەكانى تۆپێن ده‌كات...