سایتی به‌هه‌شت www.ba8.org - وتاره‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 57
-
كوردی سۆرانی
نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوێنەری خۆشەویست: ئەم نامیلكەیەی لەبەر دەستتدایە، لە دوو بەش پێكهاتووە: بەشی یەكەم: بریتیە لەو بیدعانەی كە لە جومعەدا دەكرێن (بدع الجمعە) و زانای پایەبەرز (محمد ناصر ا‌لدین الألبانی) كۆی كردوونەتەوە، و بەشێكە لە كتێبی (الأجوبة النافعة عن أسئلة لجنة مسجد الجامعة)، بەڵام هەندێك لەو بیدعانەی شێخ ئەلبانی باسی كردوون لەكوردستاندا نین، بۆیە ئێمە تەنها ئەوانەمان وەرگێڕاوە كە لەكوردستاندا بوونیان هەیە (والله أعلم). بەشی دووەم: بریتیە لەو هەڵانەی كە لە جومعەدا دەكرێن، لە كتێبی ((تحذير الفضلاء مما يقع من المصلين من الأخطاء - شيخ مشهور))، وەرمان گرتووە و بەشێكی زۆرمان لێ وەرگێڕاوە.
-
كوردی سۆرانی
نوسـه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین وه‌رگـێران : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
باوەڕبوون بە قەدەر چوار بوار دەگرێتەوە: یەكەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێك، بە گشتی و بە ووردیش، بە هەمیشەیی و هەتاهەتاییش، جا ئەمە لەوانەدا كە پەیوەندییان بە كردارەكانی خواوە هەبێت یان بە كردارەكانی بەندەكانیەوە هەبێت یەكسانن. دووەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە ئەو زانیارییانەی نووسیوەتەوە لە نێو كتێبی پارێزراودا (اللوح الـمحفوظ) سێ‌یەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) ڕوونادەن و نابن ئیللا بە ویستی خوای گەورە نەبێت، جا چ ئەوە لەو شتانەدا بێت كە پەیوەندیان هەیە بە كرداری خواوە یان پەیوەندیان هەیە بە كرداری دروستكراوەكانەوە یەكسانن. چوارەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو بونەوەر و ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) دروستكراوی خوای گەورەن بە خوودی خۆیان و سیفەتەكانیان و جموجوڵیانیشەوە
-
كوردی سۆرانی
نوسـه‌ر : پشتیوان حه‌سه‌ن پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
سەرەتا رِێبازی زەردەشت گومانی لەسەرە كە ئاینە یان خەڵكانێك ناویان ناوە ئاین و شوێنی كەوتون... ئەوەی لەم نووسینەدا دەیخەینە ڕوو، ئەوەیە كە هەر لەدوورەوە ڕەخنە ناگرین بێ ئەوەی بزانین ناوەرۆكی ئەو ڕێبازە چیە، بەڵكو ڕەخنەگەلێكی لۆژیكی دەگرین و هەروەها تەنها پشتیشمان نەبەستووە بە سەرچاوە ئیسلامیەكان، بەڵكو لەسەرچاوەكانی خۆیانەوە گەڕاوین و توێژینەوەمان كردووە و ڕاستیە شاراوەكانمان خستۆتە ڕوو، دوای پیشان دانی ئەو بەڵگانەش ئیتر حوكم بۆ خوێنەر بەجێ دەهێڵین كە ئایا كام ئاینە شایستەی ئەوەیە پەیڕەوی لێ بكرێت و شوێنی بكەویت.
-
كوردی سۆرانی
نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته باسی میراتگرانی فیرده‌وس ده‌كات...دیاریه: بۆ ئەوانەی تامەزرۆی بەهەشتن بۆ ئەوانەی پەرۆشن بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هەمیشەیی خوا سبحانه بۆ ئەوانەی تامەزرۆی گەیشتنن بە دیداری الله -جل جلاله –
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ بیخوێنینەوە و كاریگەر بین و كردەوەی پێبكەین نەك بە تەنها بیخوێنینەوە و بیكەینە هۆكارێك بۆ پارە پەیداكردن و هەڵخەڵەتاندن و كوشت و كوشتاری خەڵك، بە كورتی خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ببێتە هۆكاری خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ خەڵك، جا لەبەرئەوەی زۆربەی خەڵك پشتیان لە قورئان كردووە و لێی تێنەگەیشتوون یان بە هەڵە لێی تێگەیشتوون بۆیە حەزمان كرد بە كورتی كۆمەڵە خاڵێك بخەینە ڕوو كە یارمەتی مرۆڤ دەدەن بۆ دڵ كرانەوە و تێگەیشتن و كاریگەر بوونی دروست لە قورئان...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : ئیبراهیم عبدالرحمن التركی وه‌رگـێران : موحسین موحه‌مه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
قورئانی پیرۆز ڕابەرو ڕێ نیشاندەری مرۆڤایەتی و ڕۆشنایی ژیان و دەستوریەتی، وەهەرشتێك مرۆڤـ پێویستی پێ بێت، ئەوا خوای گەورە بەدەقێكی قورئانی، یان بەئاماژە بۆكردن ڕوونی كردۆتەوە.. ئه‌م ووتاره باسی ئه‌م خاڵانه ده‌كات: یەكەم: لێوردبونەوە لەرِوانگەی قورئانی پیرۆز... دووەم: لێوردبونەوە لەقورئانی پیرۆز لەرِوانگەی فەرمودەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم... سێ یەم: گرنگی وردبونەوە لە قورئانی پیرۆز لای پێشینەچاكەكانمان (السلف الصالح)... چواره‌م: چەند هۆكارێك بۆ وردبونەوە لە قورئان...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه وه‌رگـێران : عوسمان ئه‌حمه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م ووتاره باسی سزای ئەو ڕێگر و چەتانە ده‌كات كە بە چەك ڕێگە لە خەڵك دەگرن، بۆ ئەوەی سەروەت و سامانی خەڵك بەئاشكرا ببەن، لە عەرەب و تورك و كورد، وجوتیاران و سەربازە خراپەكارەكان و یاخی بوانی شارەكان یان هەركەسێكی تر...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
قورئان هەمووی وتەی خوای پەروەردگارە و لە ڕێگەی جبریلەوە – علیە السلام – ناردوویەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم )، بۆ ئەوەی خەڵكی لە گومڕاییەكانی كوفر و شیرك و ستەمەوە دەربكات بۆ ڕووناكیەكانی یەكخواپەرستی و باوەڕ و دادپەروەری.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
پێناسه‌ى دڵدارى : بریتى یه له : په‌یوه‌ندییه‌كى مۆڵه‌ت پێ نه‌دراو له نێوان هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ دا به‌مه‌به‌ستى چێژ وه‌رگرتن له یه‌كتر.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : عوسمان بن موحه‌مه‌د ئه‌لخه‌میس وه‌رگـێران : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
*خیلافەتی عومەری كوڕی خەتاب رضي الله عنه بە جوانترین ساڵەكانی تەمەنی ئیسلام دادەنرێ، لە دوای ژیانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم و ئەبوبەكر رضي الله عنه. *عومەر لە ڕۆژانی ئەو شەڕە قورسەی كە لەشامدا ڕویدا خیلافەتی گرتە دەست، ئەو كاتەی كە موسوڵمانان لە یەرموك بەرانبەر ئەو هێزە سامناكەی ڕۆم ڕاوەستابوون، موسوڵمانان لەو شەڕەدا سەركەوتن، فەتحی هەریەك لە دیمەشق وحیمص وقیننەسرین وئەجنادەین كرا، پاشان فەتحە مەزنەكەی (بیت المقد‌س)یشی بە دوادا هات.
- كوردی سۆرانی
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : پشتیوان حسن كەرەم پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوێنەری بەڕێز ویەكخواپەرست: ئایا دەزانی دواهەمین میوان كێیە؟ وە ئایا دەزانی بەو سەردانەی بۆ لای بەڕێزت چی لێت دەوێ ومەبەستی چی پێتە و داوای چیت لێ دەكات؟ ئه‌م وتاره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه به یارمه‌تی خوای گه‌وره....
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین وه‌رگـێران : پشتیوان حه‌سه‌ن پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م نامیلكه‌یه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك هاتووه: به‌شی یه‌كه‌م: كورته‌یه‌كه سه‌باره‌ت به وه‌سفی به‌هشت خۆشیه‌كانی. به‌شی دووه‌م: باسی ئاكار وسیفاتی به‌هه‌شتیه‌كان ده‌كات.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : پێشڕەو محمد پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ڕۆژەكانى مانگى (موحەڕەم)یش، یەكێكە لەو وێستگانە بۆ ڕۆژووگرتن وخواپەرستى وپەند وەرگرتن لەڕووداوەكانى ئەم مانگە... ئه‌م وتاره باسی فه‌زڵی ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا ده‌كات.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
پایەكانی ئیسلام: بریتییە لەو بنچینانەی كەوا ئاینی ئیسلامی لە سەر بنیات نراوە و بریتییە لە پێنج پایە كە باسكراون لەو فەرموودەیەی كە (ابن عمر رضي الله عنه) لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) دەیگێڕێتەوە
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : هاوار عه‌بدولله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
هەندێك لە ئافرەتان وا دەزانن نوێژكردن تەنها بریتیە لە ڕوو كردن لە قیبلە و ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك و خوێندنەوەی چەند ئایەت و زیكرێك. دەبینین ئەم بیركردنەوەیە وایان لێدەكات گرنگی نادەن بەوەی كە پێویستە چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن. جا بابزانین پۆشاكی ئافرەتان دەبێت چۆن بێت لە ناو نوێژدا.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش وه‌رگـێران : فه‌لاح حه‌سه‌ن كه‌لاری پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
برای لاوم: پێش ئەوەی ئەندامەكانت بخەیتەگەڕ بۆ ئەنجامدانی هەر تاوانێك، بیر لەوە بكەرەوە كە خوای گەورە دەتبینێ و دەزانێ چی لە ناخت‌دا هەیە.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : عه‌دنان بارام پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
موسڵمانی یه‌كخوا په‌رست: خوشحاڵین به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هه‌ندێك له حوكمه‌كانی ڕۆژووت بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم.
- كوردی سۆرانی
یەكێك لەكارە هەرە گەورەكانی سەرشانی ئێمەی ئیماندار ئەوەیە سات لەدوای سات بەخۆماندا بچینەوە (هەرچەندە زۆربەی زۆرمان بیرمان چووەتەوە)، گەر زانیمان لەو ماوەیەدا كاری چاكەمان ئەنجامداوە، ئەوا ئەو كات پێویستە شوكرو سوپاسی خوای پەروەردگار بكەین و بەردەوام بین و هەوڵی زیادكردنی چاكەكەمان بدەین، وە ئەگەر تەماشامان كرد كارە خراپەكانمان زیاترە لەچاكەكانمان، ئەوا پێویستە لەسەرمان تەوبە بكەین و داوای لێخۆشبوو‌ن بكەین لای خوای پەروەردگار...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : هاوار عه‌بدولله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
موسڵمانانی یەك خوا پەرست، گەر ڕۆژوو گرتن تەنها خۆگرتنەوە بوایە لە خواردن و خواردنەوە ئەوا لە ڕۆژوو گرتن ئاسان تر نەدەبوو، بەڵام ئەم هەڵە تێگەیشتنەی زۆرێكمان وای كردوە لەگەڵ تەواو بوونی ڕەمەزان زۆرێكمان تەنها برسێتی و تینوێتیەكەمان بۆ ئەمێنێتەوە لەگەڵ تاوانێكی زۆر، هۆكاری سەرەكی ئەم ئەنجامەش پارچە گۆشتێكی بچوكە كە ڕەنگەی بەشی تێربوونی پشیلەیەكی برسی نەكات كەچی بەهۆیەوە مرۆڤێكی چوارشانە ئەچێتە دۆزەخەوە.
Follow us: