معلومات المواد باللغة العربية

سایتی به‌هه‌شت www.ba8.org - وتاره‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 55

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هاوار عه‌بدولله پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    هەندێك لە ئافرەتان وا دەزانن نوێژكردن تەنها بریتیە لە ڕوو كردن ‏لە قیبلە و ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك و خوێندنەوەی چەند ئایەت و ‏زیكرێك. دەبینین ئەم بیركردنەوەیە وایان لێدەكات گرنگی نادەن ‏بەوەی كە پێویستە چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن. جا بابزانین پۆشاكی ئافرەتان دەبێت چۆن بێت لە ناو نوێژدا.

  • كوردی سۆرانی

    برای لاوم: پێش ئەوەی ئەندامەكانت ‏بخەیتەگەڕ بۆ ئەنجامدانی هەر تاوانێك، بیر لەوە بكەرەوە كە خوای گەورە دەتبینێ و ‏دەزانێ چی لە ناختدا هەیە.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : عه‌دنان بارام پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    موسڵمانی یه‌كخوا په‌رست: خوشحاڵین به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هه‌ندێك له‌ حوكمه‌كانی ڕۆژووت بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم.

  • كوردی سۆرانی

    یەكێك لەكارە هەرە گەورەكانی سەرشانی ئێمەی ئیماندار ئەوەیە سات لەدوای سات بەخۆماندا بچینەوە (هەرچەندە زۆربەی زۆرمان بیرمان چووەتەوە)، گەر زانیمان لەو ماوەیەدا كاری چاكەمان ئەنجامداوە، ئەوا ئەو كات پێویستە شوكرو سوپاسی خوای پەروەردگار بكەین و بەردەوام بین و هەوڵی زیادكردنی چاكەكەمان بدەین، وە ئەگەر تەماشامان كرد كارە خراپەكانمان زیاترە لەچاكەكانمان، ئەوا پێویستە لەسەرمان تەوبە بكەین و داوای لێخۆشبوون بكەین لای خوای پەروەردگار...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هاوار عه‌بدولله پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    موسڵمانانی یەك خوا پەرست، گەر ڕۆژوو گرتن تەنها خۆگرتنەوە بوایە لە خواردن و خواردنەوە ئەوا لە ڕۆژوو گرتن ئاسان تر نەدەبوو، بەڵام ئەم هەڵە تێگەیشتنەی زۆرێكمان وای كردوە لەگەڵ تەواو بوونی ڕەمەزان زۆرێكمان تەنها برسێتی و تینوێتیەكەمان بۆ ئەمێنێتەوە لەگەڵ تاوانێكی زۆر، هۆكاری سەرەكی ئەم ئەنجامەش پارچە گۆشتێكی بچوكە كە ڕەنگەی بەشی تێربوونی پشیلەیەكی برسی نەكات كەچی بەهۆیەوە مرۆڤێكی چوارشانە ئەچێتە دۆزەخەوە.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هاوار عه‌بدولله پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    بۆ ئەوەی ئەم عیبادەتە نەبێتە جۆرێك لەعادەت و قورس نەبێت لە سەرمان پێویستە هەموو موسڵمانێك پرسیارێك لەخۆی بكات ئەویش بۆچی ڕۆژوو بگرین ؟ جونكە خەڵكێكی زۆر ڕۆژوو ئەگرن و نازانن بۆچی ڕۆژوو ئەگرن.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : صڵاح فائیق مه‌ردان پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    برا و خوشكى بەڕێز... پەلە بكە بۆ گەڕانەوە بۆ لاى خوا و بەڕاستەقینەیى پەیمانى پێ بدە، تا خواى گەورە هەموو خراپە و تاوانەكانیشت بۆ بگۆڕێت بەچاكە.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هاوار عه‌بدولله پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    قۆپی كردن دیارده‌یه‌كی ترسناكه‌ وڕه‌وشتێكی خراپه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی قۆپێ ده‌كات له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئه‌وه‌ چەن تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات كە شیرینەكەیان لەوى تر تاڵترە و باشەكەشیان لەوانى تر خراپترە: له‌وانه‌: ( هاوەڵ بڕیاردەران لە كردەوەتدا، دزیكردن، درۆكردن، وه‌رگرتنی خوى دوڕوەكان، خواردنی ماڵى خەڵكى بە باطل.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : سه‌ید سابق پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسی: ١- ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ نوێژی نه‌خۆشه‌وه‌ هه‌یه‌. ٢- ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ نوێژی ترسه‌وه‌.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : سه‌ید سابق پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    نوێژی سەفەر چەند حوكمێكی هەیە وا لەخوارەوە ڕوونیان ئەكەینەوە: (1) كورت كردنەوەی نوێژە چوار ڕكاتی‌یەكان (2) ماوەی كورت كردنەوە (3) ئەو شوێنەی كورت كردنەوەی لێوە دەست پێ‌ دەكات (4) چ كاتێك موسافیر نوێژەكانی بەتەواوی ئەكات (5) نوێژی سوننەت لەسەفەردا (6) سەفەركردن لەڕۆژی هەینیدا

  • كوردی سۆرانی

    وه‌رگێڕانی: دایكی فیرده‌وس چاكسازی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ یان زیاتر ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئافره‌تان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تانیش ژماره‌یان وه‌كو پیاوان وایه‌، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بن، وه‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان سه‌ره‌تا كه‌ پێده‌گه‌ن له‌ ئامێز وباوشی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات...

  • كوردی سۆرانی

    بەڕاستى لێپرسراوێتى ئەركێكى گران و گەورەیە، وە پێویستە لەسەر كاربەدەستان وا بڕواننە پلەو پایەیان كە لێپرسراوێتیە نەك زەعامەت و بەگەورە دانان و لە خۆبایى بوون. پێویستە بزانن كەئەوان لێپرسینەوەیان لەسەرە لە لایەن خواى گەورە، هەروەها لەلایەن ژێردەستەكانیشیانەوە...

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : عه‌دنان بارام

    برا و خوشكی موسڵمانم: ئایا گۆڕت بینیوە ؟ ئایا تاریكی گۆڕت بینیوە ؟ ئایا ترس و سامناكی گۆڕت بینیوە ؟ ئایا ناڕەحەتی گۆڕت بینیوە ؟ ئایا تەنگی و تەسكیت بینیوە ؟ ئایا مرۆ و كرمەكانیت بینیوە ؟ ئایا ئەزانی ئەوە بۆ تۆ ئامادەكراوە هەروەك بۆ چۆن بۆ جگە لە تۆش دانراوە ؟

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    موعەللای كوڕی فەضل دەڵێت پێشینەكان (صەحابە و تابیعییەكان) لە شەش مانگی بەر لە هاتنی ڕەمەزان لە خوا دەپاڕانەوە كە خوای گەورە بیانگەیەنێتە مانگی ڕەمەزان، وە لەپاش هاتنی ڕەمەزانیش شەش مانگ دەپاڕانەوە لەخوا كە پەرستنی ئەو مانگەیان لی وەربگرێت.

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    زۆرێك لە خەڵكی ئەم زەمانە ڕێز لە خوای مەزن ناگرن، بە شەو و ڕۆژ بە جۆرەها تاوان و سەرپێچی ڕوبەڕوی خوای مەزن دەوەستنەوە، تەنانەت هەندێكیان زۆر بە كەم تەماشای تاوان دەكات، هەندێك خراپە هەر بە تاوان نازانێت...

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م ووتاره‌ باسی چیرۆكی دوو پیاو ده‌كات كه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر موسا ( علیه السلام ) باسی نه‌ژادو ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان كردوه‌...

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وەسوەسە : بریتییە لە هەندێك ختورەی خراپ كە شەیتان دەیخاتە نێو دڵی نەوەكانی ئادەمەوە... وە بە دڵنیاییەوە وەسوەسە كردن زاڵ بووە بەسەر هەندێك لەو دەروون لاواز و بێدەسەڵاتانەدا هەتاوەكو هەندێك لە خەڵكی بیر لە خۆكوشتن دەكاتەوە بەهۆی ئەو دڵتەنگی و بێتاقەتی وخەمبارییەی كە لە ناخی خۆیدا هەستی پێدەكات وە لەوانەیە هەندێك لەو وەسوەسانەی توشی بووە عقوبە و تۆڵە سەندنەوەیەك بێت لەلایەن خوای گەورەوە.

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    زۆربه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌م ڕۆژه‌ ( نه‌ورۆز ) سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی‌ ( 4700 - 270 ) پێش زاین . واته‌ پێش دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ (ماد) به‌ چه‌ن هه‌زار ساڵێك . وه‌ نه‌ورۆز سه‌ره‌تا به‌ناوی‌ (شم النسیم) ناسراو بووه‌، بنچینه‌ی‌ ئه‌م وشه‌یه‌ (شمو)ی‌ فیرعه‌ونیه‌ كه‌ وشه‌یه‌كی‌ هیرۆگلیفیه‌ ولای‌ دێرینه‌كان ئاماژه‌ی‌ پێ ده‌كرێت بۆ سه‌ره‌تای‌ دروست بوونی‌ ژیان...

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    برای لاوم باش بزانه‌ كه‌ تۆ كاتێك خۆت له‌ شته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌گریته‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شت له‌ كرده‌وه‌ی خراپ ده‌پارێزیت ئه‌وا به‌ویستى خوا له‌وكه‌سانه‌ ده‌بیت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم په‌یمانى به‌هه‌شتى پێداون و بۆى مسۆگه‌ر كردوون...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسی یه‌كێك له‌و ناز ونیعمه‌تانه‌ ده‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ به‌هه‌شتیكانی ئاماده‌ كردوه‌...