چۆنیەتی ژن هێنانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)

وه‌سف كردن

ئه‌م بابه‌ته‌ باسی چۆنیەتی ژن هێنانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ده‌كات.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    چۆنیەتی ژن هێنانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    موحه‌مه‌د مه‌لا فائیق

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ كيفية زواج الرسول صلى الله عليه وسلم ﴾

    « باللغة الكردية »

    محمد ملا فائق

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    چۆنیەتی ژن هێنانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)

    (ابن هشام ) دەفەرموێت : ( كاتێ‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تەمەنی گەیشتە ( 25 ) ساڵا (خەدیجەی كچی خوەیلیدی ) خواست، ( ابن إسحاق ) دەفەرموێت : (خەدیجەی كچی خوەیلید ) ئافرەتێكی بازرگانی ناو شاری مەككە بوو و خاوەن پارە بوو وە سەروەر و شكۆمەند بوو ، پیاوانی بەكرێ‌ دەگرت و شەراكەتی لەگەڵدا دەكردن بۆ سەر مەرزی شام ، قوڕەیش هەر هەموویان سەرقاڵ بوون لەو كاتەدا بە بازرگانی یەوە ، وە كاتێ‌ هەواڵی پیاوێكی دەست پاك و داوێن پاكی پێگەیشت كە ناوی ( محمد )ە پێ‌ی خۆش بوو كە كەسانێكی وا بگرێت بەكرێ‌ و كاربكات لە ماڵەكەیدا و هەر لەبەر دەست پاكی و خوڕەوشت جوانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خەدیجە ناردی بە دوای دا و پێشنیارێكی خستە بەردەم كە بەشداری بكات لە بازرگانیەكەیدا بۆ مەرزی شام و پەیمانیشیدا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەگەر ئەو ڕازی بێت و بەشداری ئەو بازرگانی یە بكات ئەوا لە هەموو كەس چاكتر پاداشتی بداتەوە ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕازی بوو بەو پێشنیارە ، وە لەگەڵ خزمەتكارەكەی خەدیجەدا كە ناوی ( مەیسەرە ) بوو بەڕێكەوت بەرەو مەرزی شام ) (47).

    پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئایا قازانجی لەم كاركردنەدا چی بوو؟ وەڵامی ئەم پرسیارە تەنها لە یەك فەرموودەدا هاتووە كە( ضعیف )ە و لە ( جابر )ەوەیە كە دەڵێت : ( كرێ‌ی خۆم وەردەگرت لە خەدیجە لەو دوو سەفەرەدا بەشداریم كرد بۆلای مەرزی شام بۆ جەرەش هەموو سەفەرێ‌ بە قەلوسێ‌ ( واتە ووشترێكی 3 ساڵا ) ) (48)

    (ابن إسحاق) دەفەرموێت: ((خەدیجەی كچی خوەیلید) ئافرەتێكی زۆر ژیر و ووریا بوو ، لەگەڵ ئەوەی كە خوای گەورە دەیویست زیاتر ڕێزی پێ‌ ببەخشێت ئەویش لە ڕێگەی كردنی بە هاوسەری پێغەمبەرەكەی خۆی ، كاتێ‌ كە مەیسەرە گەڕایەوە و هەواڵی پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) گەیاند بە خەدیجەی خاوەنی ، خەدیحەش وەكو دەگێڕنەوە پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) بانگ كرد و پێ‌ی ووت : ئەی ئامۆزا من تۆم زۆر چووە بە دڵدا لەبەر نزیكی و خزمایەتی وە لەبەر پلە بەرز و خوڕەوشت جوانی و دەست پاكی و ڕاست گۆییت ، پاشان خۆی پێشنیاری كرد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا بیخوازێت ، خەدیجەش ئەو ڕۆژە گەورەترین و ناودار ترین ئافرەتی بازرگانی ئەهلی مەككە بوو چ لە سەروەت و ساماندا و چ لە سەروەری و سەربەرزیدا و خەدیجە زۆری پێ‌ خۆش بوو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕازی بێت و بیخوازێت، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ئەم مەسەلەیەی دركاند لای مامەكانی و پاشان ( حەمزەی كوڕی عبد المگلبی ) برای شیری و مامی خۆی لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەڕێكەوتن بۆلای (خەدیجەی كچی خوەیلید ی كوڕی ئەسەد ) لەوێ‌ خەدیجەیان خواست بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) (49) .

    لە ڕیوایەتێكی (ضعیف)ی ( ابن عباس ) دا (رضي الله عنه) هاتووە كە خەدیجە خۆی وای كرد كە باوكی قایل بكات بەوەی كە ڕازی بێت لەسەر ئەو كارە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەك دەفەرموێت: ( پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دوای ئەوەی داوای خەدیجەی كرد باوكی ڕازی نەبوو كە خەدیجە بدات بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ، خەدیجەش دەعوەتێكی ئامادە كرد بۆ پیاوانی قوڕەیش و شەرابێكی زۆری بۆ ئامادە كردن و پاشان پیاوانی بەرزی قوڕەیشی هاتن بۆ ئەو دەعوەتە و نانیان خوارد و شەرابیان زۆر خواردەوە تا هەموو سەرخۆش بوون پاشان خەدیجە لە ناو هەموو كەسانی قوڕەیش دا كە لەوێ‌ی بوون بە باوكی ووت كە محمدی كوڕی عبدالله هاتووە بۆ داوام و تۆش ڕازی ببە و ئەویش ڕازی بوونی خۆی ڕاگەیاند و خەدیجەش پۆشاكێكی تازەی كرد بە بەری باوكیدا چونكە عادەت وابوو ئەو زەمانە كە دەبوو كچ شتێ‌ بكات بۆ باوكی و پاشان كاتێ‌ باوكی خەدیجە سەرخۆشی یەكەی بەریدا و هاتەوە هۆشی خۆی و تەماشای كرد بەرگێكی تازەی لەبەردایە ووتی : ئەمە چی یە من بۆ وام ؟ خەدیجەش ووتی : ئەی منت مارە نەكرد لە محمدی كوڕی عبدالله ؟ ووتی :

    چۆن من مارەت دەكەم لە كابرایەكی بێ‌ باوك ، نەخێر شتی وا ناكەم ، خەدیجەش ووتی: بۆ شەرم ناكەیت لە خۆت ئەتەوێ‌ لەلای قوڕەیش خۆت بە بێ‌ ئەقڵا بزانیت و ئەتەوی خەڵكان بزانن تۆ سەرخۆش بوویت وا و وابووی ........ ، قسەی بۆ كرد تا ڕازی بوو بە شوكردنی بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم))(50)، وە مارەییەكەی وەكو ( ابن هشام ) دەفەرموێت : ( ( 20) ووشتری دوو ساڵان بوو ) (51).

    تەمەنی خەدیجە لە دوو ڕیوایەتدا هاتوە ، ( ابن إسحاق ) دەفەرموێت:( خەدیجە كاتێ‌ كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خواستی تەنها تەمەنی ( 28 ) ساڵا بوو )(52) ، وە لە ڕیوایەتێكی (ئیمامی واقیدیدا ) دەفەرموێت : ( لە تەمەنی ( 40 ) ساڵیدا بوو )(53) ، دیارە ڕیوایەتەكەی ( ابن إسحاق ) لە پێشترە و نزیكترە لە ڕاستی یەوە ، چونكە واقیدی ( متروك)ە وەحەدیسی لێ‌ وەرناگیرێت .

    (ابن إسحاق ) دەفەرموێت : ( خەدیجەش یەكەم ئافرەت بوو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بیخوازێت و تا لە لای بوو بە هیچ جۆرێك ژنێكی تری نەهێنا بەسەریدا ، هەموو منداڵەكانیشی كە خوای گەورە پێ‌ی بەخشی بوو لە خەدیجە بوو جگە لە ( إبراهیم ) ، ئەوانیش ( قاسم ) كە كونیەی بوو( واتە بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوترا (أبوالقاسم) (لەگەڵ كوڕەكەیدا كە ناوی ( عبدالله ) بوو كە نازناوی (طیب و طاهر) ی لێ‌ نرابوو لەگەڵا چوار كچە بەڕێزەكەیدا ( رقیة و زینب و أم كلثوم و فاطمة )

    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

    (47) أنظر : سيرة ابن هشام ( 1/233).

    (48) أخرجه :الحاكم( 3/182)، و صححه ووافقه الذهبـي، و ضعفه الشيخ الألباني في (السلسلة الضعيفة ) ( 1483) و ( ضعيف الجامع )( 2) ،( وە ئەم فەرموودەیە تەنها لەبەر زانیاریتان هێناومانە و ( لايحتج به )) .

    (49) أنظر : سيرة ابن هشام (1/ 235)، والبيهقي في ( دلائل النبوة )( 2/66)، و الطبري في ( التأريخ )( 2/ 280) عن طريق ابن إسحاق.

    (50) أخرجه : أحمد (1/312) (2849) وقال محققه : اسناده ضعيف ، و البيهقي في ( دلائل النبوة ) ( 2/73 )، و الطبراني في (الكبير) ( 12838 )، و قال الهيثمي: في ( مجمع الزوائد ) ( 9/220 ) رواه أحمد و الطبراني ورجالهما رجال الصحيح ، وقال ابن أثير (أسد الغابة) (7/81) قيل: أن عمها عمرو بن أسدٍ قد زوجها ، وإن أباها ماتت قبل ذالك.

    (51) أنظر : سيرة ابن هشام ( 1/236).