( موخه‌ده‌رات ) گه‌وره‌ترین كێشه‌ی وڵاتانه

وه‌سف كردن

كێشه‌ی ( موخه‌ده‌رات ) و په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی یه‌كێكه‌ له ‌گرنگ ترین كێشه‌ هاوبه‌شه‌كانی ووڵاتان.

وه‌صفی فراوان

 

( موخه‌ده‌رات ) گه‌وره‌ترین كێشه‌ی وڵاتانه

كێشه‌ی مادده‌ بێهۆشه‌كان و په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی یه‌كێكه‌ له ‌گرنگ ترین كێشه‌ هاوبه‌شه‌كانی ووڵاتان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌بواری زانستی و ڕۆشنبیری و زۆربه‌ی بواره‌كانی تری ژیان پێی گه‌یشتویین، به‌ڵام تا ئێستاش وه‌ك كێشه‌یه‌كی سه‌خت ڕووبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه‌و مه‌ترسی جۆربه‌جۆری دروست كردووه ‌بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و هه‌ر بۆیه ‌پێویسته ‌زاڵبین به‌سه‌ریدا و قه‌ڵاچۆ بكرێت.

ئه‌گه‌ر بێتو گرنگترین هۆكاره حه‌قیقی و دیاریكراوه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه ‌شیی بكه‌ینه‌وه‌ ده‌بینین ‌كۆمه‌ڵێ كاریگه‌ری زۆر له‌پشت ئه‌و كه‌سه‌وه ‌هه‌یه‌كه‌ڕێگه‌ی ده‌رمان كێشانی گرتۆته‌به‌ر، تا گه‌یشتۆته‌ حاڵه‌تی په‌یوه‌ست بوونی پێوه‌ی و مودمین بووه‌، وه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌وه‌ لاوازی به‌رهه‌ڵستی ئایینی یه‌ له‌و كه‌سه‌دا، به‌مانه‌یه‌كی تر ئایین و باوه‌ڕ له‌ناخی تاكدا ده‌بێته ‌ڕێگری له‌م كاره‌، ئه‌وه‌ش ڕوون و ئاشكرایه‌ تا خه‌ڵكی پابه‌ندبوونیان به‌بنه‌ماكانی ئیسلام و باوه‌ڕ لاواز بێت خراپه‌كاری و به‌ره‌ڵایی و ده‌ردی زۆر له‌كۆمه‌ڵگه‌یا په‌یدا ده‌بێت كه‌ئه‌م كاره‌ش هه‌ر یه‌كێكه ‌له‌و كێشانه‌ی به‌هۆی دووری تاك له‌ئایینه‌وه ‌ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری ئه‌وه‌نده ‌لاوازه‌ كه‌وای لێدێت خۆی نه‌گرێ له‌به‌رده‌م ئه‌م مادده‌یه‌دا و تیایا قوڵبێته‌وه‌و به‌هیلاك بچێت ، په‌یوه‌ستی ده‌بێت بێئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه‌  له‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی ‌هه‌ڵیده‌چنێ له‌سه‌ر یه‌ك ، یان حسابێكی بۆ بكات.

ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا بۆ ئێمه‌ جێی بایه‌خه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمان بریتی یه‌ له‌ پێناسه‌كردنی ( موخه‌ده‌رات ) و زانيني حوكمی شه‌رعی ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی .

پێناسه‌ی ( موخه‌ده‌رات ) :

١- ( موخه‌ده‌رات ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا له‌( خَدَرَ ) هاتوه‌، وه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی ( التخدير ) ، واته : ‌شاردراوه‌‌( الستر ) یان نادیار و ون بوو ، وه‌ ده‌وترێت پیاو یان ئافره‌ت بێهۆش بوو ، واته‌: نادیار بوو یان شاردراوه‌، وه‌هه‌روه‌ها ده‌وترێت: ( الخدر ) بریتیه‌ له‌ خاوبونه‌وه‌و ته‌مبه‌ڵی كه ‌توشی ئاره‌ق خۆر ده‌بێت له ‌پێش سه‌رخۆش بوون.

2- ( موخه‌ده‌رات ) له‌شه‌رعدا: پێی ده‌وترێت ( المرفیئات ) واته‌: ئه‌وه‌ی ئه‌قڵ و هه‌ستی مرۆڤ نه‌بوون و نادیار ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی توشی سه‌رخۆشی و به‌زمی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توشی ئه‌وانه‌ی بكات ئه‌وه‌ سه‌رخۆشكاره‌(مسكر ).

بێ گومان ( موخه‌ده‌رات ) مرۆڤ بێهۆش ده‌كات ، وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: ( كل مسكر خمر ، وكل مسكر حرام ، ومن شرب الخمر في الدنيا فمات وهو يدمنها لم يتب لم يشربها في الآخرة ) رواه مسلم (2003) . واته‌: هه‌موو بێهۆشكه‌رێك ئاره‌قه‌، وه‌هه‌موو بێهۆشكه‌رێك حه‌رامه‌، وه‌ئه‌وه‌ی ئاره‌ق بخواته‌وه‌له‌دونیا و بمرێت له‌سه‌ری و ته‌وبه‌نه‌كات ئه‌وه‌له‌ئاره‌قی دوارۆژ ناخواته‌وه‌.

حافظ ئیبن و حه‌جه‌ر - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ده‌فه‌رموێت:" فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ( كل مسكر حرام ) به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رام بوونی هه‌موو بێهۆشكه‌رێك كه ‌مرۆڤ سه‌رخۆش بكات ئه‌گه‌ر چی خواردنوه‌ش نه‌بێت، وه‌ئه‌م حوكمه‌( حه‌شیشه‌ش ) ده‌گرێته‌وه‌... وه‌ئه‌گه‌ر بڵێین كه‌وا بێهۆشكه‌ر نیه ‌به‌ڵام جێگیره‌ له ‌سوننه‌نی ئه‌بو داوود (النهي عن كل مسكر ومفتّر ) والله أعلم "  "فتح الباري" (10/45) . واته‌: نه‌هی كراوه‌له‌هه‌موو بێهۆشكه‌ره‌وه‌ێك و خاوكه‌ره‌وه‌ێك.

وه‌ئه‌لخه‌تتابی - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ده‌فه‌رموێت:   خاوكه‌ره‌وه‌( المفتر ) هه‌موو خواردنه‌وه‌ێكه‌كه‌ لاشه‌ی مرۆڤ خاو بكاته‌وه‌، وه‌پێشه‌كێكه‌ بۆ‌ سه‌رخۆش بوون، وه‌نه‌هی لێكراوه‌ بخورێته‌وه ‌چونكه ‌ده‌بێته ‌مایه‌ی سه‌رخۆش بوون .

وه‌شه‌یخولئیسلام ئیبنو ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت -‌ده‌فه‌رموێت: " هه‌ر شتێك ببێته‌مایه‌ی بێهۆش بوونی ئه‌قڵ ئه‌وه‌حه‌رامه‌، ئه‌گه‌ر چی نه‌بێته‌مایه‌ی سه‌رخۆشی و   به‌زم، چونكه‌سه‌رخۆشی حه‌رامه‌به‌ئیجماعی موسڵمانان..."

كێشه‌ی بێهۆشكه‌ره‌كان شوێنه‌واری دوورو درێژی له‌سه‌ر تاك هه‌یه‌ له‌لایه‌نی ته‌ندروستی و خێزانی و ده‌روونی یه‌وه‌..

له‌لایه‌نی ته‌ندروستی یه‌وه‌هه‌روه‌ك زانراوه‌مادده‌بێهۆشكه‌ره‌كان كارده‌كاته‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤ وه‌خانه‌كانی تێك ده‌دا وه‌ده‌بێته‌هۆی لاوازی كاركردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، وه‌كو دڵ و سی یه‌كان و گورچیله‌كان ...هتد.

لایه‌نی خێزانیش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م كاره‌‌كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی ده‌بێت به‌جۆرێك كێشه‌ی  خیزانی دروست ده‌كات، ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان، چونكه‌ئه‌وانه‌ی مودمینن له‌سه‌ر ئه‌م ماددانه‌به‌زۆری توڕه‌و بێ ئارامن شه‌ڕ و ئا ژاوه‌له‌ناو ماڵدا دروست ده‌كه‌ن و لایان گرنگ نی یه‌چی ڕووده‌دات.

زۆرێك له‌ئێمه‌ڕووداوی گه‌وره‌ی كوشتن و دزی و ده‌ست درێژێمان له‌كوردستانی خۆماندا بیستوه‌كه‌به‌هۆی بڵاوی ئه‌م مادده‌یه‌له‌ناو گه‌نجانی ئێمه‌دا كه‌وتۆته‌وه‌، چونكه‌گه‌نجی مودمین كوشتن و شه‌ڕ و هه‌موو كارێكی خراپی لا ئاسایه‌ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و خوشك و برای خۆیشیدا بێت.

سه‌باره‌ت به ‌لایه‌نی ده‌روونیش مودمینی مادده‌بێهۆشكه‌ره‌كان به‌زۆری ئاره‌زووی ته‌نیای و دوور له‌تێكه‌ڵاوی ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش جێگیرنـه‌بوونی ده‌روونی له‌ناخیاندا دروست ده‌كا.

هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌وه‌ك تاك كه‌له‌یه‌ك كۆمه‌ڵگای په‌یوه‌ست ده‌ژین ده‌بێ هاوكاری یه‌ك بین بۆ دژایه‌تی كردنی مادده ‌بێهۆشكه‌ره‌كان وه‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن یا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌له‌ناو بازاڕه‌كاندا، یان كار ئاسانی بۆده‌كه‌ن، زاڵ ببین به‌سه‌ر ئه‌م كیشه‌یه‌دا هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێ ی توانای خۆی، به‌ڕێنمای و ئامۆژگاری و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی تاكه‌كان له‌زیانه‌كانی ئه‌م به‌ڵایه‌له‌سه‌ر كه‌سی مودمین و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژین وه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌هێمن و ڕیك و چاكه‌پێشكه‌وتوه‌ بمێنێته‌وه‌كه‌كه‌سانی تر پێ ی گه‌یشتون وه‌دوور بێت له‌م ده‌رده‌گه‌وره‌و كوشنده‌یه‌ .

وته‌یه‌ك له ‌دڵه‌وه ‌بۆ دڵ:

له‌كۆتایدا روو ده‌كه‌مه‌تۆ ئه‌ی برای گه‌نج و لاو ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ هیوا و ئومێدی ئه‌مرۆ و دوارۆژی ئومه‌ته‌كه‌تی.

دوژمنانی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی له‌ژێر سایه‌ی دیموكراتیه‌تدا هه‌رده‌م ئه‌یانه‌وێت گه‌نجه‌كانمان بفه‌وتێنن ... وه‌گه‌وره‌ترین چه‌ك به‌كار دێنن كه‌زیانی زیاتره‌له‌ئاگر و ئاسن ... ( موخه‌ده‌رات ) به‌كاردێنن به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه‌بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان دوور بخه‌نه‌وه‌له‌ئاینه‌كه‌یان و توشی نه‌خۆشی و ته‌مبه‌ڵی بكه‌ن و نه‌توانێت ئیش و كار بكات .

- بڕوایان پێ مه‌كه‌كه‌وا ( موخه‌ده‌رات ) خۆشیت پێ ئه‌به‌خشێت.

- بڕوایان پێ مه‌كه‌كه‌وا ( موخه‌ده‌رات ) یاریده‌ده‌ره ‌بۆ ڕاكردن و دوور كه‌وتنه‌وه ‌له‌بارودۆخی دژوار.

- بڕوا مه‌كه‌كه‌وا ( موخه‌ده‌رات ) هێزو توانات پێ ئه‌به‌خشێت.

- بڕوا مه‌كه‌كه‌وا ( موخه‌ده‌رات ) یارمه‌تیت ئه‌دات له‌كاتی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌.

ئه‌مانه‌ی پێشه‌وه ‌هه‌موی خه‌یاڵه‌و دوره ‌له ‌واقیعه‌وه‌.

برای ئازیزم:

له‌خوا بترسه‌... ئه‌قڵت به‌كار بهێنه‌... ئاگات له ‌سومعه‌و دوارۆژت به‌... ئاگات له‌دوژمنه‌كه‌ت و دوژمنی ئاینه‌كه‌ت و نیشتمانه‌كه‌ت به‌... دوور كه‌ره‌‌وه ‌له‌ هاورێی و براده‌ری خراپ ... خۆت چه‌كداركه ‌به ‌چه‌كی باوه‌ڕ هێنان به‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌ڕامبه‌ری هه‌موو كێشه‌یه‌ك ببێت... له‌قورئان و سوننه‌ت هه‌موو ده‌رمانێك هه‌یه‌بۆ هه‌موو ده‌ردێك.


 

 

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان