ته‌فسیری ئایه‌تی ٣٦ له ‌سوره‌تی النساء

وه‌سف كردن

گومانی تێدا نیه‌ ده‌عوه ‌وبانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( علیهم الصلاة والسلام ) بریتی بووه ‌له‌بانگه‌وازكردنی خه‌ڵكی بۆ یه‌كتاپه‌رستی ودوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌شرك وبت په‌رستی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، بۆ یه‌ده‌بینین له‌زۆر جێگای قورئاندا خوای گه‌وره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م‌ مه‌سئه‌له‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌...
وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌‌ین په‌روه‌ردگار له‌زۆر جێگای قورئاندا وه‌صیه‌تی كردوه‌به‌ئیحسان كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوكدا و هه‌میشه ‌له‌پاش په‌رستنی خۆیه‌وه ‌فه‌رمانی پێكردووه...

Download

وه‌صفی فراوان

 

ته‌فسیری ئایه‌تی ٣٦ له ‌سوره‌تی النساء

 

 

 

الحمد لله وكفى والصلاة والسلام على نبيه المصطفى، وعلى آل بيته ومن والاه .

خوای گه‌وره‌له‌سوره‌تی ( النساء ) دا ده‌فه‌رموێت : ( وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا ) .

گومانی تێدا نیه‌ ده‌عوه ‌وبانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( علیهم الصلاة والسلام ) بریتی بووه ‌له‌بانگه‌وازكردنی خه‌ڵكی بۆ یه‌كتاپه‌رستی ودوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌شرك وبت په‌رستی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، بۆ یه‌ده‌بینین له‌زۆر جێگای قورئاندا خوای گه‌وره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م‌ مه‌سئه‌له‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌، لێره‌شدا په‌روه‌ردگار سه‌ره‌تا فه‌رمان ده‌كات به‌نه‌وه‌كانی ئاده‌میزاد وه‌ده‌فه‌رموێت : ( وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ) ئه‌ی خه‌ڵكینه‌خودا بپه‌رستن وهیچ مه‌كه‌نه‌هاوبه‌شی له‌په‌رستندا نه‌مرۆڤ، نه‌دار ونه‌ به‌رد ونه‌بت ونه‌هیچ مه‌خلوقاتێكی تر، چونكه‌خوای گه‌وره‌به‌ڕه‌حم وسۆز ومیهره‌بانی خۆی له‌هه‌موو گوناهێك خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، به‌ڵام له‌تاوانی شرك وهاوبه‌ش دانان بۆ زاتی حه‌ق ته‌عالای خۆی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆش نابێت، وه‌ك له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا ) واته‌: به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌خۆش نابێت له‌وه‌ی كه‌هاوه‌ڵ و شه‌ریكی بۆ بڕیار بدرێت، به‌ڵام له‌هه‌موو گوناهێكی تری جگه‌له‌هاوبه‌ش دانان خۆش ده‌بێت بۆ هه‌ركه‌سێك خۆی بیه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی شه‌ریك وهاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات ئه‌وه‌به‌ڕاستی گومڕا وسه‌رلێشێواو بووه‌به‌گومڕایه‌كی زۆر دوور.

چونكه‌ئه‌و سنوور وپاوه‌نێكه‌كه‌هه‌رگیز نابێت ببه‌زێنرێت، به‌به‌زاندنی مافه‌كانی خوا كه‌به‌سه‌ر مرۆڤه‌یه‌وه‌جێ به‌جێ نابێت، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتوه‌، موعاذی كوڕی جه‌به‌ل ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌ڵێت : به‌سه‌ر گوێدرێژێكه‌وه‌بووم، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌لامدا تێپه‌ڕی وپێی فه‌رمووم : { يا معاذ هل تدري ما حق الله على العباد وما حق العباد على الله قلت الله ورسوله أعلم قال فإن حق الله على العباد أن يعبدوه ولا يشركوا به شيئا وحق العباد على الله إذا فعلوا ذلك أن لا يعذبهم } ( أخرجه البخاری ومسلم  ) ( صحیح سنن ابن ماجه، للشیخ ناصر الدین الألباني رقم الحدیث ‌٣٤٦٨ ) واته‌: ئه‌ی موعاذ ئایا ده‌زانیت مافی خوای گه‌وره‌چیه‌به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌، وه‌مافی به‌نده‌كانیش چیه‌به‌سه‌ر خوداوه‌؟ موعاذ ده‌ڵێت : ووتم خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌زانن، ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر ( صلی اله علیه وسلم ) فه‌رمووی : مافی خوای گه‌وره‌به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌ئه‌وه‌یه‌كه‌بیپه‌رستن وهیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن، وه‌مافی به‌نده‌كانیش به‌سه‌ر خوداوه‌ئه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌ر هاتوو به‌نده‌كان به‌و شێوه‌یه‌خوایان په‌رست كه‌داوای كــردوه‌، ســزایان نه‌دات ( ونه‌یانسوتێنێت به‌ئاگری دۆزه‌خ وه‌ده‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌) .

ئازیزان چه‌مكی په‌رستنیش ( العبادة‌) له‌بیروباوه‌ڕی ئیسلامیدا چه‌مكێكی فراوانه‌وه‌زۆر شت ده‌گرێته‌وه‌، ئێمه‌ته‌نها لێره‌دا ئاماژه‌به‌گرنگترینه‌كانیان ده‌كه‌ین وه‌ك ( هه‌موو ڕوكنه‌كانی ئیسلام له‌نوێژ وڕۆژوو وزه‌كات وحه‌ج ده‌چنه‌چوار چێوه‌ی په‌رستنه‌وه‌بگره‌ناوه‌ڕۆك وناوكرۆكی په‌رستنه‌كانن، هه‌روه‌ها دوعا وپارانه‌وه‌و هاوار وهانا بۆ بردن و پشت پێ به‌ستن ( التوكل ) و ڕه‌جا وهیواو ئومێد پێ بوون وقوربانی كردن  .....هتد ) به‌ڵێ ده‌بێت ته‌نها وته‌نها په‌رستنه‌كانمان بۆ خودا بێت ئه‌مجا توانیومانه‌مافه‌كانی سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر به‌په‌روه‌ردگار جێ به‌جێ بكه‌ین، ئه‌بێت ته‌نها له‌خودا بپاڕێینه‌وه‌وهاوار ونزا وهانامان هه‌ر بۆ ئه‌و بێت، له‌گه‌ڵ خودادا هیچ كه‌سێكی تر ته‌نانه‌ت له‌پێغه‌مبه‌ران وپیاوچاكان و خواناسان نه‌كه‌ینه هاوبه‌شی ئه‌و زاته‌پیرۆزه‌، خوای گه‌وره‌خۆی ده‌فه‌رموێت : ( أدعوني أستجب لكم ) ‌واته‌: هاوار بۆ من بهێنن وته‌نها له‌من بپاڕێنه‌وه‌منیش دێم به‌ده‌متانه‌وه ودوعا ونزاتان‌گیرا ده‌كه‌م، هه‌ر بۆیه‌ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌رگیز نه‌بووه‌له‌كاتی دوعا ونزادا ناوی بكرێته‌شه‌ریك وهاوتای خودا، وه‌ك ڕیوایه‌ت كراوه‌ : { أن رجلا قال للنبي (صِلي الله عليه وسلم ) ما شاء الله وشئت، فقال النبي ( صلی الله علیه وسلم ) أجعلتني لله نداَ؟ بل ما شاء الله وحده } ( رواه ابن ماجه - باب الكفارات - 2117، واحمد 1/214 ) واته‌: پێاوێك هاته‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ووتی : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌وتۆ بتانه‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوداش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئایا تۆ من ده‌كه‌یت به‌هاوه‌ڵ وشه‌ریكی خودا؟ به‌ڵكو ته‌نها خوای گه‌وره‌بیه‌وێت .

به‌كوورتی وبه‌كوردی مرۆڤی باوه‌ڕدار نابێت له‌له‌په‌رستنه‌كانیدا هیچ كه‌سێك بكات به‌هاوه‌ڵی خودا، وده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌ندایه‌تی كردووه‌وله‌خودا پاڕاوه‌ته‌وه‌ئێمه‌ش به‌شوێن پێی ئه‌ودا بچین به‌بێ كه‌م وزیاد .

ئه‌مجا په‌روه‌ردگار له‌به‌شێكی تری ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت : ( وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ) له‌گه‌ڵ دایك وباوكدا به‌ئیحسان وچاكه‌كار بن، سه‌رنج ده‌ده‌ین په‌روه‌ردگار له‌زۆر جێگای قورئاندا وه‌صیه‌تی كردوه‌به‌ئیحسان كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوكدا و هه‌میشه‌له‌پاش په‌رستنی خۆیه‌وه‌فه‌رمانی پێكردووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : (وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ... ) [ البقرة‌ : ٨٣ ] هه‌روه‌ها   ده‌فه‌رموێت : (قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ....... ) [ الأنعام : ١٥١ ] له‌جێگایه‌كی تردا فه‌رمویه‌تی: ( وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ) [ الإسراء : 23 ] هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی وچاكه‌خوازی له‌گه‌ڵیاندا پله‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، له‌كاتێكدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو دایك وباوك هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌نیاندا كه‌له‌سه‌ر شرك وبت په‌رستی بن، له‌و كاته‌دا دروست نیه‌به‌گوێیان بكه‌یت، ئه‌گینا ئیتر تا له‌دونیادابن ده‌بێت چاكه‌خواز بیت له‌گه‌ڵیاندا، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا .....) واته‌: ئه‌گه‌ر دایك وباوكت كۆششیان له‌گه‌ڵ كردیت، تا هاوه‌ڵ وشه‌ریك بۆ من بڕیار بده‌یت، ئه‌وه‌فه‌رمانبه‌رداریان مه‌به‌وبه‌قسه‌یان مه‌كه‌، به‌ڵام له‌دونیاشدا هاوڕێ وهاوه‌ڵ وخزمه‌تكارێكی چاك به‌بۆیان له‌هه‌موو بارودخێكدا ....

ئه‌مجا خوای گه‌وره‌له‌به‌شه‌كه‌ی تری ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت : ( وَبِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا ) .

واته‌: هه‌روه‌ها به‌كاروكرده‌وه‌ی چاك وشیرین ڕه‌فتار بكه‌له‌گه‌ڵ خزمانی نزیكتدا، مه‌به‌ست له‌خزمانی نزیك ئه‌و كه‌سانه‌یه‌كه‌( صله‌ی ره‌حم ) ت هه‌یه‌له‌گه‌ڵیان، وه‌ك برا وخوشك وپوور ومام وخاڵ و برازا وخوشكه‌زا وئامۆزا وخاڵۆزا وپورزا وهه‌ندێكی تریش كه‌له‌عورفی شه‌رع و‌خه‌ڵكیدا پێیان ده‌وترێت خزمانی نزیك، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م وه‌صیه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌یه‌كه‌پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی خێر وچاكه‌كردن له‌گه‌ڵ خزمانی نزیكدا ده‌فه‌رموێت : { الصدقة على المسكين صدقة وعلى ذي القرابة إثنتان صدقة وصلة } ( صحيح سنن ابن ماجة للشيخ ناصر الدين الألباني رقم الحديث 1449 ).

واته‌: خێر وصه‌ده‌قه‌كردن به‌هه‌ژارێك یه‌ك جار خێره‌، به‌ڵام خپركردن به‌هه‌ژاری خزمی خۆت دووجار خێرت ده‌گات، جارێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك صه‌ده‌قه‌، جارێكیش وه‌ك به‌جێهنانی صله‌ی ڕه‌حم له‌گه‌ڵ خزمه‌كه‌ی خۆتدا .

هه‌روه‌ها به‌كاروكرده‌وه‌ی شیرین وچاك ڕه‌فتار بكه‌له‌گه‌ڵ هه‌تیوان و هه‌ژاران وبێ نه‌وایان ودراوسێی ته‌نیشت خۆت كه‌دیواری به‌دیوارته‌وه‌یه‌، وه‌ئه‌و دراوسێیه‌ش كه‌دووره‌لێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵ وهاوڕێی هه‌میشه‌یی وگیانی به‌گیانیت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌سانی ڕێبوار وموسافر وئه‌وانه‌شی كه‌بوونه‌ته‌به‌نده‌وژێر ده‌سته‌وكه‌نیزه‌كتان، چونكه‌به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت كه‌لووت به‌رز وخۆ به‌زل زان ( متكبر ) ن .

له‌مه‌وه‌تێده‌گه‌ین كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی نایه‌ن به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌ی په‌روه‌ردگاره‌وه‌كه‌باسمان كرد، خۆیان به‌زل وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌، هه‌ر بۆیه‌خوایش ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت، كه‌سێكیش خودا خۆشی نه‌ویست سزای ده‌دات ( معاذ الله ) .

پێغه‌مبه‌ریشمان ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا كه‌ ئیمامی ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردوه‌ده‌فه‌رموێت : { خير الأصحاب عند الله خيرهم لصاحبه، وخير الجيران عند الله خيرهم لجيرانه } واته‌: هاوه‌ڵ وهاوڕێی چاك وباش لای خوای گه‌وره‌ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ وهاوڕێكه‌یدا باش بێت، دراوسێی چاك وباشیش لای خوا ئه‌وه‌یه‌كه‌بۆ دراوسێكه‌ی چاك وباش بێت .

فه‌زڵی به‌خێوكردنی هه‌تیوانیش له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا گرنگیه‌كی زۆری پێدراوه‌، تاگه‌شتوه‌ته‌ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا بفه‌رموێت : { أنا وكافل اليتيم في الجنة هكذا، وأشار بالسبابة والوسطى } واته‌: من وبه‌خێوكه‌ری هه‌تیوان له‌یه‌هه‌شتدا ئابه‌و شێوه‌یه‌ین، ئه‌مجا به‌په‌نجه‌ی شه‌هاده‌وناوه‌نه‌جیه‌كه‌ی ئاماژه‌ی كرد، به‌مانایه‌كی تر به‌خێوكه‌ری هه‌تیوان هێنده‌پاداشت وئه‌جری گه‌وره‌یه‌لای په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودایه‌له‌به‌هه‌شتدا .

له‌كۆتایدا له‌په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێینه‌وه كه ‌له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واماندا كۆمان بكاته‌وه‌له‌به‌هه‌شتدا .

 

وصلی الله وسلم علی حبیبنا ونبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان