ته‌فسیری ئایه‌تی ( ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ ... )

وه‌سف كردن

خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا یاسا و ڕێسایه‌كی ئیلاهیه‌كانمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ردووندا به‌ درێژای مێژوو دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ته‌وای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و نه‌داری و قات وقڕییه‌ی كه‌ هاتووه‌ به‌ به‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئیسلام و پاش ئیسلامیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خراپه‌ وخراپه‌كاریانه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان ونه‌وه‌كانی ئاده‌م ئه‌نجامیان داوه‌ و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ كاتێك خوای گه‌وره‌ زوڵم وسته‌م ناكات له‌ به‌نده‌كانی و به‌بێ هۆ سزایان نادات .

وه‌صفی فراوان

 

ته‌فسیری ئایه‌تی ( ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ ... )

 

 

خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا یاسا و ڕێسایه‌كی ئیلاهیه‌كانمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ردووندا به‌ درێژای مێژوو دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ته‌وای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و نه‌داری و قات وقڕییه‌ی كه‌ هاتووه‌ به‌ به‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئیسلام و پاش ئیسلامیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خراپه‌ وخراپه‌كاریانه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان ونه‌وه‌كانی ئاده‌م ئه‌نجامیان داوه‌ و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ كاتێك خوای گه‌وره‌ زوڵم وسته‌م ناكات له‌ به‌نده‌كانی و به‌بێ هۆ سزایان نادات .

ابن القیم الجوزیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌ڵێت : ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شاره‌زای ڕووداو و گۆڕانكاریه‌كانی جیهان ومه‌بادیئه‌كانی بێت ئه‌زانێت كه‌ ته‌واوی گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد وخراپ بوونی كه‌ش وئاو هه‌واو ڕووك و گیانداره‌كانی ڕووی ئه‌م زه‌ویه‌ وئه‌حواڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی پاش چه‌ند هۆكارێك بوون كه‌ زاده‌ی ده‌ستی مرۆڤه‌كانن، به‌رده‌وام هه‌میشه‌ش سه‌رپێچی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ران وفه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگاردا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و فه‌ساد وخراپه‌كاریانه‌یه‌ به‌گشتی وهێنانی ته‌واوی ئێش ئازار و نه‌خۆشی و تاعون وقاتوقڕی و ووشكه‌ ساڵی وگرتنه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌تی ئاسمان و زه‌وی وبه‌رووبومی كشتوكاڵ یان كه‌م بوونه‌وه‌ی و كوورتهێنانی ساڵانه‌ی هه‌ر هه‌مووی وه‌ك هه‌ڵقه‌كانی زنجیرێك وان كه‌ یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ئه‌وی دیكه‌یان ئه‌ویتر راده‌كێشێت وبه‌دوای خۆیدا ده‌یهێنیت، جا ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت چاك له‌م ووتانه‌ تێ بگه‌یت زۆر به‌ووردی بیر له‌مانا و ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست فه‌رموویه‌تی : (‏‏ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ )واته‌ : پشێوی و برسیه‌تی و قات و قریی و گرانیی و نائه‌منی و خنكان و نه‌خۆشی و بوومه‌له‌رزه و تاوان و خراپه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ و هه‌موو سه‌ر زه‌وی و ده‌ریاکانیشی گرتۆته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی ده‌ستیان داوه‌تێ، سه‌رئه‌نجام ده‌بێت تاڵاوی هه‌ندێك له‌ کرده‌وه‌کانیان بچێژن ( که‌ به‌رپابوونی جه‌نگ و کاره‌ساته‌ سروشتیه‌کانه‌) بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕێبازی پاکی و خواناسی.

ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌رباره‌ی باردۆخی ئه‌م گه‌ردوونه‌ دابه‌زیوه‌ته‌ خواره‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ پڕواپڕ هاوته‌ریبی واقعی حاڵی ئه‌م جیهانه‌یه‌ كه‌ ده‌یبینین، كێ له‌ ئێمه‌ هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ و بگره‌ ڕۆژی چه‌ند جارێكیش ئه‌و ئافات ونه‌هامه‌تیانه‌ به‌چاوی خۆی نه‌بینێت له‌ ده‌وروبه‌ری خۆمان وكه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌ر له‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌ربوومی كشتوكاڵ سامانی ئاژه‌ڵ و نه‌مانی به‌ره‌كه‌ت تێیاندا یان ووشكه‌ ساڵی و نه‌بوونی باران  له‌لایه‌ك ده‌بێت به‌هۆی تیاچوونی ته‌وای ئه‌و هه‌وڵ وكۆششانه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ده‌ستیان هێناوون، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لافاو و زریان وڕه‌شه‌با وگه‌رده‌لوول هۆكاری ئه‌م تیاچوونه‌ن، بێگومان تاكه‌ هۆكاریش بۆ ئه‌مانه‌ خراپه‌و تاوان وگوناهی په‌نهان و ئاشكرای مرۆڤه‌كانه‌، بۆیه‌ ده‌بینین هه‌ركاتێك ده‌ستیان دابێته‌ تاوان وسته‌م و زوڵم و زۆر ده‌رهه‌ق به‌مافه‌كانی نێوان خۆیان، و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر مافه‌كانی خوای گه‌وره‌ش به‌ سه‌رپێچی و فه‌رمانبه‌رداری نه‌كردنی وتێكدانی ئه‌و یاسا و ڕێسا جوانه‌ی په‌روه‌ردگار بوونه‌وه‌ری له‌سه‌ر بنیات ناوه‌ سه‌ره‌نجام هاوكێشه‌كه‌ به‌و جۆره‌ ده‌بێت كه‌ ده‌بینین هه‌ر له‌پیس بوونی ژینگه‌ و ئاوا وهه‌وا وخراپی به‌روبوومه‌كانی میوه‌ و دانه‌وێڵه‌ و وبڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو جۆره‌ی نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ له‌گه‌ل نه‌خۆشیه‌ پیسه‌كانی وه‌ك ئایدز و زوهری و سه‌یه‌لان و هاوشێوه‌كانی، هه‌موو ئه‌مانه‌ هیچ نین ئه‌وه‌ نه‌بێت مرۆڤه‌كان كاری سه‌ره‌كی خۆیانیان له‌بیر چووه‌ و له‌و ‌فیطره‌ته‌ سه‌لیمه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار خولقاندوونی لایان داوه‌،  و زوڵم وسته‌م وخراپه‌كاریه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان ئه‌نجامداوه‌ ...

گومان له‌وه‌دا نیه‌ به‌روبوم و گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی جاران زۆر له‌مه‌ی ئێستا گه‌وره‌ترو جوانتر و به‌به‌ره‌كه‌تر بوون، ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت : له‌ خه‌زێنه‌ و سایلۆكانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویدا جۆرێك له‌گه‌نمیان هه‌ڵگرتبوو وكه‌ هه‌رده‌نكێكی هێنده‌ی ناوكه‌ خورمایه‌ك ئه‌بوون وله‌سه‌ریان نوسرابوو ئه‌مه‌ گه‌نم ودانه‌وێڵه‌ی زه‌مانی عه‌دل ودادگه‌ری بووه‌، ئه‌م چیرۆكه‌ ئیمام ئه‌حمه‌د له‌ مه‌سنه‌ده‌كه‌ی خۆیدا ڕیوایه‌تی كردوه‌، هه‌روایش بووه‌ ئه‌م ئافات و نه‌خۆشیانه‌ به‌گشتی ئوممه‌ته‌كانی كۆن ونوێی گرتۆته‌وه‌، هه‌ركه‌س و ئوممه‌تێك به‌ردوه‌وام بووبن له‌سه‌ر تاوان وخراپه‌كاری وسه‌رپێچیه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌دا په‌روه‌ردگاریش سوونه‌تی خۆی تێك نه‌داوه‌ و سزاكانی خۆی بۆ دووباره‌ كردوونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و زاته‌ پیرۆزه‌ زاتێكی عادل و دادگه‌ره‌ و هه‌رگیز به‌ زوڵم وسته‌م وخراپه‌كاری ڕازی نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان ده‌ستیان هه‌ڵگرتبێت و گه‌ڕابنه‌وه‌ وبه‌رده‌وام نه‌بووبن خوای گه‌وره‌یش لێیان خۆش بووه‌ و ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتوون وبه‌ره‌كه‌تی زه‌وی وئاسمانه‌كانی به‌سه‌ردا ڕشتوون، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ) { الأعراف : 96 } واته‌ : ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گوندو شارانه‌ بڕوایان هێنابا و، له‌ خوا ترسیان بووبا و كاریان به‌به‌رنامه‌ی ئه‌وكردبا ئێمه‌ش ده‌رگای گشت خێرو پیتێكی ئاسمان و زه‌وییمان به‌ ڕوویاندا واڵا ده‌كردو, له‌ ئاسمان وزه‌وی ڕزق وڕۆزیمان ده‌دان، دیاره‌ خه‌ڵكانی شارنشین زیاتر به‌هۆی ڕابواردن و سه‌رگه‌رم بوونیانه‌وه‌ به‌دونیاوه‌، هه‌ركه‌مێكیان بڕوایان ده‌هێنا و به‌ره‌و هه‌ق ده‌هاتن, به‌ڵام له‌باتی ئیمان، ئه‌وانه‌ هه‌ر ملیان نه‌داو بڕوایان به‌ په‌یامبه‌ره‌كان نه‌كردو به‌ درۆزنیان دانان, ئه‌مجا ئێمه‌یش به‌هۆی كاره‌ خراپه‌كانیانه‌وه‌ به‌سه‌ختی گرتمانن وتووشی سزای سه‌ختی خۆمانمان كردن .   

ئه‌ی په‌روه‌ردگار دوات لێ ده‌كه‌ین به‌ره‌حم ومیهره‌بانی خۆت له‌گوناهه‌كانمان خۆش ببه‌ و به‌تاوان وخراپه‌ی كه‌سانی گێل و نه‌فام له‌ خۆمان سزامان نه‌ده‌یت .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان