پوخته‌ی چۆنیه‌تی عومره‌كردن

وه‌سف كردن

ئه‌م بابه‌ته پوخته‌یه‌كه‌ له‌ كتێبی شێخ بن باز به‌ ناوی ( التحقیق والایضاح )،ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی عومره‌كردنه‌، پوختكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانانی به‌ڕێز سوودی لێ وه‌رگرن.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    پوخته‌ی چۆنیه‌تی عومره‌كردن

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد العزیز بن باز

    وه‌رگێڕانی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ مختصر صفة العمرة ﴾

    « باللغة الكردية »

    الشيخ عبد العزيز بن باز

    يرحمه الله تعالى

    ترجمة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    پوخته‌ی چۆنیه‌تی عومره‌كردن

    یه‌كه‌م: ئیحرام به‌ستن:

    كه‌ گه‌شتیته‌ میقات ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ییت:

    ٭ ئه‌گه‌ر بۆتكرا خۆشتن وپاكردنه‌وه‌ بكه‌ وه‌ پیاویش خۆی بۆنخۆش ده‌كات.

    ٭ پاشان پۆشاكی ئیحرام له‌به‌رده‌كه‌ی وبه‌بێ داپۆشینی سه‌رت، به‌ڵام ئافره‌ت ئیحرام ده‌به‌ستێت به هه‌ر جلێك به‌ڵام سه‌رنج ڕاکێشه‌ر نه‌بێت‌.

    ٭ پاشان نییه‌ت ده‌هێنیت له‌ دڵدا وبه‌زوبانت ده‌ڵێیت: ( لبیك عمرة ) یان ( اللهم لبیك عمرة ).

    ٭ وه‌ ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌نجامنه‌دانی عومره‌كه‌ی هه‌بێت ئه‌وه‌ مه‌رج داده‌نێت وده‌ڵێت: «وإن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني ».

    پاشان ده‌نگت به‌رزكه‌ره‌وه‌ به‌ ته‌لبیه‌ ووتن وبڵێ: « لبيك اللهم لبيك ، لبيك لا شريك لك لبيك . إن الحمد والنعمة لك والملك . لا شريك لك » وه‌ زۆر ئه‌م ذیكره‌ بڵی ویادی خواش زۆر بكه‌، وه‌ ئافره‌ت به‌ ده‌نگی نزمه‌وه‌ ته‌لبیه‌ ده‌كات.

    دووه‌م: ته‌واف كردن:

    هه‌ر كه‌گه‌یشتیه‌ (المسجد الحرام) به‌ پێی ڕاست بڕۆ ژوره‌وه‌، وه‌ دوعای چونه ‌ژوره‌وه‌ی مزگه‌وت بخوێنه‌، وه‌ كاتێك ده‌گه‌یته‌ نزیك كه‌عبه‌ واز له‌ ته‌لبیه‌ ووتن بهێنه‌، پاشان كه‌عبه‌ بخه‌ره‌ لای چه‌پت وحه‌وت جار سوڕانه‌وه‌ به‌ده‌ورى كه‌عبه‌دا بكه‌.وه‌ شانی ڕاستت ئاشكرا بكه‌و ‌ له‌ سێ شه‌وتی یه‌كه‌می ته‌وافدا په‌له بكه‌ له‌ ڕێكردندا وهه‌نگاوه‌كانت نزیك بن له‌یه‌كه‌وه‌ وله‌به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت كرا ده‌ستی ڕاستی لێبده‌ وماچی بكه‌ وبڵێ:( بسم الله والله أكبر )، وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ماچی بكه‌ییت، ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌ستی لێبده‌ وپاشان ماچی ده‌ستت بكه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تیش بۆ نه‌كرا، ته‌نها به‌ده‌ستی ڕاستت ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ وبڵێ ( الله أكبر )، وه‌ نابێت موسڵمانان ئازار بده‌یت له‌به‌ر ماچ كردنی به‌رده ‌ڕه‌شه‌كه‌، وه‌ هه‌ر كاتێك گه‌شتیته‌ گۆشه‌ی یه‌مانی ده‌ستی لێبده‌و به‌ بێ ماچ كردنی وبڵێ( بسم الله والله أكبر )، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ وازی لێبهێنه‌ وئاماژه‌شی بۆ مه‌كه‌ به‌ده‌ست و( الله أكبر )یش مه‌كه‌.وه‌ له‌ نێوان هه‌ر دوو روكنه‌كه ( الحجر الأسود ) و ( الركن الیمانی )‌ له‌ هه‌موو شه‌وتێكدا بڵێ﴿رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ﴾.

    هه‌ر كاتێك له‌ ته‌واف ته‌واو بویت ئه‌وه‌ پۆشاكی ئیحرامه‌كه‌ت بخه‌ره‌ سه‌ر هه‌ردوو شانت.

    ئه‌گه‌ر بۆت كرا دوو ركات نوێژ بكه‌ له‌ پاش مه‌قامی ئیبراهیم علیه السلام، ئه‌گه‌رنا له‌ هه‌ر جێگایه‌ك له‌ مزگه‌وتی حه‌رامدا ئه‌و دوو ڕكاته‌ ئه‌نجامده‌.

    له‌ پاش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌ سوره‌تی ﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ﴾ بخوێنه‌ له‌ ڕكاتی یه‌كه‌مدا وه‌ ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾ له‌ ڕكاتی دووه‌مدا، ئه‌گه‌ر سوره‌تی تریش بخوێنیت هه‌ر ده‌بێت، پاشان ئه‌گه‌ر بۆت كرا ده‌ستی ڕاستت بده‌ له‌به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌.

    سێهه‌م: سه‌عی كردن:

    له‌ پاش تواو كردنی ته‌واف ده‌رده‌چیت بۆ لای صه‌فا بۆ ئه‌وه‌ی حه‌وت جار سه‌عی بكه‌ییت، كاتێك سه‌رده‌كه‌ویته‌ سه‌ر‌ صه‌فا ( ئه‌مه‌یان چاكتره‌ ) یان نزیك ده‌بیته‌وه‌ لێی، بڵێ: ﴿ إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ اللّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَن تَطَوَّعَ خَيْراً فَإِنَّ اللّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ﴾ پاشان وا چاكتره‌ ڕوو له‌ قیبله‌ وسوپاسی خوا وته‌كبیرات بكه‌ییت‌ وبڵێ: « لا إله إلا الله، والله أكبر، لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد يحيي ويميت وهو على كل شيء قدير، لا إله إلا الله وحده أنجز وعده ونصر عبده وهزم الأحزاب وحده » سێ جار ئه‌م ذیكره‌ بخوێنه‌ وله‌ نێوانیاندا هه‌ر پاڕانه‌وه‌یه‌كت پێ باشه‌ بیكه‌.

    ئینجا له‌سه‌ر صه‌فا داده‌به‌زیت و به‌ره‌و مه‌ڕوه‌ به‌ڕێده‌كه‌ویت، وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ڕوناكیه‌ سه‌وزه‌كه‌ پێویسته‌ به‌ توندی ڕێبكه‌ییت ( ئه‌میش ته‌نها بۆ پیاوانه‌ ) ئینجا به‌ ڕێكردنی ئاسایی ده‌ڕۆیت تا ده‌گه‌یه‌یته‌ مه‌ڕوه‌.

    كاتێك ده‌گه‌یه‌یته‌ مه‌ڕوه‌، ئه‌و دوعایانه‌ دووباره‌بكه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر صه‌فا خۆێندبووت، به‌ بێ خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه‌، چونكه‌ به‌س له‌سه‌ر صه‌فا ده‌خوێندرێته‌وه‌ له‌ جاری یه‌كه‌مدا.

    سه‌عی كردن له‌ صه‌فاوه‌ به‌ره‌و مه‌ڕوه‌ وه‌له‌ مه‌ڕوه‌شه‌وه‌ به‌ره‌و صه‌فا حه‌وت جاره‌، له‌ صه‌فاوه‌ بۆ مه‌ڕوه‌ جارێكه‌ ( ڕۆشتن ) وه‌ له‌مه‌ڕوه‌ وه‌ بۆ صه‌فا جارى دووه‌مه ( هاتنه‌وه‌ )‌.

    چواره‌م: تاشین یان كورت كردنه‌وه‌ى مووى سه‌ر:

    له‌ پاش ته‌واو كردنی سه‌عی پێویسته‌ قژی سه‌رت كورت بكه‌یته‌وه‌ یان بیتاشیت، وه‌ تاشینیش چاكتره‌، كورت كردنه‌وه‌یش پێویسته‌ هه‌موو قژی سه‌ر بگرێته‌وه‌.

    وه‌ئه‌گه‌ر هاتنت بۆ مه‌ككه‌ نزیك بو له‌ كاتی حه‌جه‌وه‌، ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ قژت كورت بكه‌یته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی حه‌جدا بیتاشیت.

    ئافره‌ت ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ر به‌نجه‌ی له‌ قژی ده‌گرێت.

    ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌ت ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ عومره‌كه‌ت ته‌واو بووه‌.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان