باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كان وبه‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی

وه‌سف كردن

باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كان به‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌بێت كه‌ ئه‌و كتێب و په‌ڕاوه‌ ئاسمانیانه‌ هه‌ر هه‌موویان له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ به‌هه‌ق دابه‌زیوون بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كانی، كه‌ ڕێنیشانده‌ر و ڕێنموماكه‌ری خه‌ڵكی بن.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كان وبه‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دكتۆر عه‌بدوڵڵا موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د الطیار

    وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    الإيمان بالكتب وثمراته

    « باللغة الكردية »

    الدكتور عبد الله محمد أحمد الطيار

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كان وبه‌رهه‌م و شوێنه‌واره‌كانی

    سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه.

    باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كان به‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌بێت كه‌ ئه‌و كتێب و په‌ڕاوه‌ ئاسمانیانه‌ هه‌ر هه‌موویان له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ به‌هه‌ق دابه‌زیوون بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كانی، كه‌ ڕێنیشانده‌ر و ڕێنموماكه‌ری خه‌ڵكی بن، وه‌ باوه‌ڕ به‌وه‌یش هه‌موو ئه‌و په‌ڕاو و كتێبه‌ ئاسمانییانه‌ كه‌لام و گوفتاری خودای به‌ ده‌سه‌ڵاتن .

    ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ كتێب و نامه‌ و په‌ڕاوه‌ ئاسمانییه‌كان ده‌یخوازێت :

    1) باوه‌ڕ به‌وه‌ی دابه‌زینیان له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بووه‌ .

    2) باوه‌ڕ به‌و ناوانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فێری كردووین له‌ناویان، وهك قورئانی پیرۆز كه‌ بۆ محمد e دابه‌زیووه‌، وه‌ ته‌ورات كه‌ بۆ موسی u دابه‌زیووه‌، وه‌ ئینجیل كه‌ بۆ عیسی u دابه‌زیووه‌، وه‌ زه‌بور كه‌ بۆ داود u دابه‌زیووه‌، وه‌ ( صحف ) كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوویه‌تی بۆ ئیبراهیم u، وه‌ باوه‌ڕ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌و نامه‌ و په‌ڕاوه‌ ئاسمانییانه‌شی كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر هاتوون و ئێمه‌ ناویان نازانین .

    3) به‌راست زانینی ئه‌و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه‌ ئه‌و كتێب و پاڕاوه‌ ئاسمانیانه‌ باسیان كردوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌قورئاندا بۆمان باسكراوه‌، یان ئه‌وه‌ی له‌ كتێب و په‌ڕاوه‌ ئاسمانیه‌كانی تردا هاتووه‌، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان تێبخرێت و بشێوێنرێن .

    4) كاركردن به‌ حوكمه‌كانیان و ڕازی بوون و ته‌سلیم بوون پێیان، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و حكومانه‌ نه‌سڕابنه‌وه‌ و نه‌سخ نه‌بووبنه‌وه‌، وه‌ ئاشكرایه‌ حوكمی سه‌رجه‌م كتێب و نامه‌ وپه‌ڕاوه‌ ئاسمانیه‌كان به‌ قورئانی پیرۆز نه‌سخ بوونه‌ته‌وه‌ وسڕاونه‌ته‌وه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَمُهَيۡمِنًا عَلَيۡهِۖ﴾ ([1]) واتا : ئێمه‌ قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه‌، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێر وحاكمه‌ به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ .

    به‌م پێیشه‌ دروست نییه‌ كاركردن به‌هیچ حوكمێك له‌و حوكمانه‌ی كه‌ له‌ كتێب و نامه‌ ئاسمانیه‌كانی تردا هاتوون، جگه‌ له‌و حوكمانه‌ نه‌بێت كه‌ ڕاست و دروستن ودوور بوون له‌ شێواندن و ده‌ستێخستن، وقورئانی پیرۆزیش دانی پێداناوه‌ .

    به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به‌ كتێب و نامه‌ و په‌ڕاوه‌ ئاسمانیه‌كان :

    1) تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ گرنگی ته‌واوی داوه‌ به‌ به‌نده‌كانی، به‌وه‌ی هه‌موو گه‌لێك كتێب وپه‌ڕاوێكی بۆ ناردوون بۆ هیدایه‌تدان وڕێنموونی كردینان .

    2) تێكه‌یشتن وشاره‌زا بوون له‌ حیكمه‌ت ودانایی خوای گه‌وره‌، به‌وه‌ی هه‌موو گه‌لێك شه‌ریعه‌ت و یاسا وڕێسایه‌كی تابه‌تی بۆ ناردوون، كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ حاڵ و گوزه‌رانیاندا، وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿ لِكُلّٖ جَعَلۡنَا مِنكُمۡ شِرۡعَةٗ وَمِنۡهَاجٗاۚ﴾ ([2]) واتا : بۆ هه‌ریه‌كێ له‌ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان و ئه‌هلی كیتاب! یاساو به‌رنامه‌یه‌كمان دانا، بۆئه‌وه‌ كاری پێبكه‌ن و لێی لانه‌ده‌ن، واته‌: پله‌ به‌پله‌ به‌دوای یه‌كدا كتێب وبه‌رنامه‌مان بۆناردن، هه‌تا كۆتا به‌رنامه‌ (قورئانی پیرۆز) ئیتر پاش هاتنی ئه‌و، ده‌بێت هه‌موو له‌ده‌وری خڕ ببنه‌وه‌و، كار هه‌ربه‌و بكه‌ن .

    3) سوپاسی خوا كردن له‌سه‌ر ئه‌م‌ نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ ڕژاندویه‌تی به‌سه‌ر نه‌وه‌كانی ئاده‌مدا، به‌وه‌ی هه‌روه‌ها دروستی نه‌كردوون و پشتگوێیان بخات، به‌ڵكو بۆ هه‌ر گه‌لیك كتێب و نامه‌ و په‌ڕاوێكی تایبه‌تی نادرووه‌ .

    ([1]) سورة المائدة: الآية48.

    ([2]) سورة المائدة: الآية 48.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان