باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان و شوێنه‌واریان له‌سه‌ر باوه‌ڕدار

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا فریشته‌كان چین و كێن ؟ وه‌ ئایا باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان ڕوكنی ئیمانه‌ ؟ وه‌ باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان چی شوێنه‌وارێكی هه‌یه له‌سه‌ر باوه‌ڕی مرۆڤ‌؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان و شوێنه‌واریان له‌سه‌ر باوه‌ڕدار

] kurdish – كوردی – كردي [

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2012 - 1433

 الإيمان بالملائكة وأثره في حياة الإنسان

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان و شوێنه‌واریان له‌سه‌ر باوه‌ڕدار

پرسیار : ئایا فریشته‌كان چین و كێن ؟ وه‌ ئایا باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان ڕوكنی ئیمانه‌ ؟ وه‌ باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان چی شوێنه‌وارێكی هه‌یه له‌سه‌ر باوه‌ڕی مرۆڤ‌؟

وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

فریشته‌كان كێن ؟ فریشته‌كان جیهانێكی نادیارن، خوای گه‌وره‌ له‌ نوور دروستی كردوون، به‌شێوه‌یه‌كی وا كه‌ هه‌میشه‌ گوێڕایه‌ڵی ئه‌ون وسه‌رپێچی ناكه‌ن وله‌فه‌رمانه‌كانی ده‌رناچن، وه‌ هه‌ریه‌كێكیش له‌وان خوای گه‌وره‌ تایبه‌تی كردووه‌ به‌ كارێكه‌وه‌ كه‌ پێی سپاردووون، بۆ نموونه‌ جوبره‌ئیلی تایبه‌ت كردووه‌ به‌ وه‌حی هێنان بۆ پێغه‌مبه‌ران ونێرراوه‌كانی، وه‌ ئیسرافیلی تایبه‌ت كردووه‌ به‌ فووكردن به‌ كه‌ڕه‌نا (صور) دا، هه‌روه‌ها یه‌كێكیشه‌ له‌و هه‌شت فریشته‌ی كه‌ عه‌رشی خوایان هه‌ڵگرتووه‌، وه‌ میكائیلی تایبه‌ت كردووه‌ به‌ باران و ڕووه‌كه‌كانه‌وه‌، وه‌ هه‌ندێكی تریشی ( وه‌ك فریشته‌ی مردن و یارمه‌تیده‌ره‌كانی ) تایبه‌ت كردووه‌ به‌ كێشانی گیانی مرۆڤ و گیان له‌به‌ره‌كانی تره‌وه‌، جگه‌ له‌مانه‌یش كۆمه‌ڵیكی زۆری تر هه‌ن له‌ فریشته‌كان كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕای سپاردوون به‌ كارێكه‌وه‌ .

ئایا چۆن باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان ده‌هێنین ؟

1) باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ فریشته‌كان جیهانێكی نادیار و غه‌یبین، و ده‌كرێت ببینرێن، به‌ڵام ئه‌صڵ وایه‌ كه‌ نابینرێن، خوای گه‌وره‌ ئه‌وانی له‌ نوور دروستی كردووه‌، ته‌واو گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگارن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌فه‌رمانی ده‌رناچن، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِيكُمۡ نَارٗا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُ عَلَيۡهَا مَلَٰٓئِكَةٌ غِلَاظٞ شِدَادٞ لَّا يَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ ﴾ [سورة التحريم: الآية 6] واتا : ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له‌ ئاگرێك که‌ سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده‌، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره‌، جۆره‌ فریشته‌یه‌کن که‌ زۆر دڵڕه‌ق و توند و تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له‌ هیچ شتێکدا که‌ فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .

2) باوه‌ڕمان به‌و ناوانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌قورئان و سوننه‌تدا ناویان هاتووه‌، وه‌ به‌و كارو فه‌رمانانه‌یش كه‌ پێیان سپێرراوه‌ وپێشتر باسمان كردن .

به‌رهه‌م و شوێنه‌واری باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كان :

1) تێگه‌یشتن له‌هێز وده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ (جل جلاله)

2) شوكر و سوپاسی خوا كردن له‌سه‌ر گرنگی داندانی به‌ به‌نده‌كانی، به‌وه‌ی ئه‌و فریشته‌كانی ڕاسپاردووه‌ به‌هه‌ڵسوڕانی كاروباریان و پارێزگاری لێكردنیان .

3) خۆشه‌ویستنی فریشته‌كان، به‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵــده‌ســـتن بــه‌ به‌نــــدایه‌تی كردنی.

پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان