ئه‌نجامی كاركردنی ئافره‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ

وه‌سف كردن

بێگومان پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تان له‌ كاری سه‌ره‌كی خۆیان لایاندا كه‌ بریتیه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و نه‌وه‌كانی دواڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی كاروبا‌ره‌كانی ناوماڵ، ئیتر كۆمه‌ڵگه‌ دووچاری كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی خراپ بوو، كه‌ كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی به‌جێهێشت له‌سه‌ر ده‌رووونی ئافره‌تان خۆیان و خێزانیش به‌گشتی، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك له‌و ئه‌نجامه‌ خراپانه‌ ده‌كه‌ین :
یه‌كه‌م : ته‌نگه‌تاو كردنی ڕۆژانه‌ی پیاوان و شانه‌ خرێ كردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ناو پاس شوێنی كار وشه‌قامه‌كان....
دووه‌م : كاركردنی ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و خێزان وایان لێ ده‌كات له‌ كاری سه‌ره‌كی خۆیان كه‌ ڕێكخستنی ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كان و گرنگی دانه‌ به‌ پیاوه‌كه‌ی لابدات....

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئه‌نجامی كاركردنی ئافره‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1436

    نتائج عمل المرأة خارج البيت

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1436

    ئه‌نجامی كاركردنی ئافره‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    بێگومان پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تان له‌ كاری سه‌ره‌كی خۆیان لایاندا كه‌ بریتیه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و نه‌وه‌كانی دواڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی كاروبا‌ره‌كانی ناوماڵ، ئیتر كۆمه‌ڵگه‌ دووچاری كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی خراپ بوو، كه‌ كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی به‌جێهێشت له‌سه‌ر ده‌رووونی ئافره‌تان خۆیان و خێزانیش به‌گشتی، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك له‌و ئه‌نجامه‌ خراپانه‌ ده‌كه‌ین :

    یه‌كه‌م : ته‌نگه‌تاو كردنی ڕۆژانه‌ی پیاوان و شانه‌ خرێ كردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ناو پاس شوێنی كار وشه‌قامه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ماندوو بوونێكی زۆری ئافره‌تان، و هه‌ندێك جاریش دووچاری مه‌ترسی بوونه‌وه‌ به‌هۆی قه‌ره‌باڵه‌خی ڕێگاوبانه‌كان وشوێنی كاره‌كانیانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ ئافره‌تان تایبه‌ت مه‌ندیه‌تی خۆیان له‌ ( مێ بوون ) وجوانی و قه‌شه‌نگی یان له‌ده‌ست بده‌ن .

    دووه‌م : كاركردنی ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و خێزان وایان لێ ده‌كات له‌ كاری سه‌ره‌كی خۆیان كه‌ ڕێكخستنی ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كان و گرنگی دانه‌ به‌ پیاوه‌كه‌ی لابدات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ پیاوان بێ تاقه‌ت بن له‌ پشتگوێ خستنیان له‌ لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌، بۆیه‌ ناچار ده‌بن به‌ ته‌ڵاق وجیا بوونه‌وه‌ لێیان، یان ژنهێنان به‌سه‌ریاندا .

    سێهه‌م : كاركردنی ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌بێته‌ هۆی جیابوونه‌وه‌ وداڕمان و ڕوخانی خێزانه‌كه‌ی، وله‌یه‌ك ترازانی مناڵه‌كانی به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ پیاوانه‌وه‌ له‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی، وگوێ نه‌دانی به‌ به‌زاندنی سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌، چونكه‌ وه‌ك ده‌زانین شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو نه‌خه‌وتووه‌ و هه‌میشه‌ له‌ پیلانداناندایه‌ بۆ به‌نده‌كانی خوا و به‌ شاده‌ماره‌كانی خوێنی مرۆڤدا هاتوو چۆ ده‌كات .

    چواره‌م : كاركردنی ئافره‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌بێت به‌هۆی دوور بوونی له‌ مناڵه‌كانی، ئه‌مه‌ش له‌دواجاردا ده‌بێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی مناڵه‌كان دوور بن له‌ سۆز و خۆشه‌ویستی وپه‌روه‌رده‌ی دایكیان، دووریش له‌ سۆز وخۆشه‌ویستی دایك لادانی مناڵی به‌دوادا دێت، كه‌ پاڵنه‌ریان ده‌بێت بۆ تاوان كردن وخراپه‌كاری، وه‌ك ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌ ڕوون وئاشكرا دیاره‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژ ئاواوه‌ .

    پێنجه‌م : یه‌كێكی تر له‌ ده‌ره‌نجامه‌ خراپه‌كانی كاركردنی ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ئه‌وه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی تیاچوونی مناڵان و دوچار بوونیان به‌ جۆره‌ها نه‌خۆشی، ده‌بینی ئه‌و ئافره‌ته‌ فه‌رمانبه‌ره‌ كاتی چوونی بۆ ده‌وام و سه‌ركاره‌كه‌ی هاتووه‌، و مناڵه‌كه‌شی نه‌خۆشه‌، و پڕ به‌ گه‌روی ده‌گریه‌ و هاوار ده‌كات دایه‌ گیان به‌جێم مه‌هێڵه ؟ توبی و خوا من لای كێ به‌جێ ده‌هێڵێت ؟ به‌ ته‌نها له‌م ماڵه‌دا ده‌م ده‌یته‌ ده‌ست كێ ؟ به‌ڵام دایكی ناچاره‌ خێرا بگاته‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی نه‌وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌ره‌كه‌ی یان خاوه‌ن كاره‌كه‌ی سزای بدات، به‌ڵێ به‌و حاڵه‌وه‌ مناڵی داماو به‌جێ ده‌هێڵێت و به‌ ده‌نگێگی كز هه‌ر هاوار ده‌كات دایه‌ گیان دایه‌ به‌جێم مه‌هێڵه‌.

    كاتێكیش دایك له‌ سه‌ر كار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ مناڵی به‌سه‌زمان مردووه‌ ولاشه‌ی سارد وسڕ بووه‌ته‌وه‌، دایكی جه‌رگ سوتاویش ته‌نها گریه‌ و زاری وپه‌شیمانی زیاتر هیچی تری له‌ده‌ست نایه‌ت، و ئاهی سارد هه‌ڵده‌كێشێت و ده‌ڵێت : ئایا سوودی وه‌زیفه‌ و كاركردنه‌كه‌م له‌چیدایه‌ ؟ ئایا ماڵ وسامانێك كه‌ ببێته‌ هۆی مردنی مناڵه‌كه‌م چی سوودێكی هه‌یه‌ ؟ له‌ كاتێكدا مناڵ گه‌وره‌ترین سامانێكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یبه‌خشێت به‌ مرۆڤ ..

    خوای گه‌وره‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌ خراپی و خراپه‌كاری بپارێزێت .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    سه‌رچاوه‌ : كتێبی : تكریم الاسلام للمرأة

    نووسینی : محمد جمیل زینۆ

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان