مه‌رجه‌كانی كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان

وه‌سف كردن

ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ مه‌رجه‌كانی كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان ده‌كات، نووسه‌ر له‌م ووتاره‌دا له‌ ژێر ڕۆشنایی قوئان وسوننه‌ت باس له‌و مه‌رجه‌كان ده‌كات كه‌ پێویسته‌ بۆ كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان ڕه‌چاو بكرێت كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ سروشتی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئافره‌تاندا .

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    مه‌رجه‌كانی كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1436

    شروط عمل المرأة المسلمة

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1436

    مه‌رجه‌كانی كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان دروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌جوانترین شێوه‌ ڕێزی له‌ ئافره‌تان ناوه‌، وڕێگای ئه‌وه‌ی پێداوون له‌چوارچێوه‌ی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌یشدا كاری تایبه‌ت به‌ خۆیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تاكێكی كاریگه‌ر وئه‌كتیف بن له‌بنیات نانی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌ ووڵاتانی موسڵماندا، ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌یه‌كجاری ڕیگای نه‌گرتووه‌ له‌ئافره‌تان كه‌ كار بكه‌ن، به‌ڵكو بۆی دیاری كردوون كه‌چی كارێك بكه‌ن، كارێك كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سروشته‌‌ بگونجێت كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وانی له‌سه‌ر خه‌لق كردووه‌، كۆمه‌ڵێك مه‌رجی بۆ داناون تاوه‌كو پارێزگاری بكات له‌ ڕێز و كه‌رامه‌تی ئافره‌تان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ یاری ده‌ستی پیاوه‌ نه‌خۆش و چاوبرسیه‌كان، ئه‌و مه‌رجانه‌یش بریتین له‌ : -

    یه‌كه‌م : ده‌بێت ئافره‌تان له‌كاتی كاركردندیاندا تێكه‌ڵاوی پیاوان نه‌بن، چونكه‌ وه‌ك له‌ ڕووی زانستی ولێكۆڵینه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ زیان به‌خشه‌ بۆ ئافره‌تان .

    دووه‌م : ده‌بێت كاركردنی ئافره‌تان به‌ ڕه‌زامه‌ندی پیاوه‌كه‌ی بێت، یان باوكی وبرای، یان هه‌ر كه‌سێك كه‌ به‌رپرس و وه‌لی ئه‌مریه‌تی .

    سێهه‌م : ده‌بێت ئه‌و كاره‌ی ئافره‌تان ده‌یكه‌ن له‌گه‌ڵ سروشتیاندا بگونجێت، دوور بێت له‌ ماندووكردنی زۆر وكاری قورس، كه‌ له‌گه‌ڵ باری جه‌سته‌یی وفسیۆلۆجیاندا ناگونجێت .

    چواره‌م : ده‌بێت ئافره‌تان له‌و بوارانه‌دا كار بكه‌ن كه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ وده‌وروبه‌ریان :-

    أ- له‌بواری په‌روه‌رده‌وفێكردندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان كچان له‌خوێندنگا وقوتابخانه‌كاندا فێربكه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی مامۆستایانی پیاو وانه‌ به‌ كچان بڵێینه‌وه‌، ده‌بێت مامۆستایانی ئافره‌ت تایبه‌ت بكرێت به‌و بواره‌ .

    ب- له‌بواری پزیشكی وبرینپێچیدا، بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر وبرینپێچێكی ئافره‌ت چاره‌سه‌ری ئافره‌ته‌ نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن، نه‌ك دكتۆری پیاوان .

    ج- له‌بواری به‌رگ درووی دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئافره‌تان پێویستیان به‌ جلوبه‌رگ دوورین بوو، بچن بۆلای به‌رگ دوروه‌ ئافره‌ته‌كه‌ نه‌ك بۆ لای به‌رگ دوروی پیاوان .

    پێنجه‌م : نابێت كاركردنی ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ هه‌مو كاته‌كانیان به‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ په‌روه‌رده‌كردن و خزمه‌ت كردنی مناڵه‌كانی، هه‌روه‌ها پێداویستی و داواكاری پیاوه‌كه‌شی پشت گوێ نه‌خات ،

    شه‌شه‌م : نابێت كاتێك ده‌چیت بۆ كاركردن خۆی بڕازێنێته‌وه‌ و جوانكاری بۆ خۆی بكات، وبۆنی خۆش له‌خۆی بدات، وپابه‌ندی باڵاپۆشی ئیسلامیانه‌ی خۆی بێت، له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی لای پیاوان .

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .

    سه‌رچاوه‌ : په‌رتووكی : تكریم الإسلام للمرأة

    نووسینی : محمد جمیل زینۆ

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان