نامه‌یه‌ك بۆ لاوان
ووتاربێژ : مامۆستا موحه‌مه‌د كانی سارد
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
نامه‌یه‌كم پێیه بۆ لاوه خوێن گه‌رمه‌كانمان كورته ئاگه‌داریه‌ك بۆ گه‌نجه‌كانمان هه‌ندێ ئاگادارى و خاڵ هه‌یه كه ئه‌گه‌ر وریاى نه‌بین به‌ره‌و هه‌ڵدێرانمان ئه‌بات هه‌ر له دنیا ئه‌گه‌ر به ترسان له خواى په‌روه‌ردگار و ده‌ست گرتن به ئیسلامه‌وه ئه‌و خاڵانه نه‌ناسین دوچارى ئه‌بین و رِوبهرِومان ئه‌بێته‌وه..
برا گه‌نجه‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند خاڵه باس بكه‌م با هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان هه‌بێت له نێوان سۆز و رِحمهتى ئیسلام و فێڵ و نه‌خشه و پیلانى رِۆژئاوا هه‌ڵیسه‌نگێنه ئیسلام به رِهحم و سۆزه‌كه‌ى خۆى بانگ ده‌كات دیعایه‌ى رِۆژئاوایهكانیش له‌و لاوه بانگه‌شه‌ت بۆ لا ئه‌كه‌ن هه‌ردوو لا هه‌ڵسه‌نگێنه بزانه كامیان دڵسۆزى تۆن بزانه كامیان به‌كه‌ڵكى تۆ دێن بزانه كامیان خۆشبه‌ختى تۆیان ئه‌وێ و ئه‌یانه‌وێ له ئاینده‌دا سه‌رفراز بى وه كامیان ئه‌یه‌وێ به هه‌ندێ نه‌خشه‌و پیلانى پرِو پوچ و لاواز له پێش چاوت هه‌ندێ شت شرین بكات كه ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵدێرانه هه‌ر له دونیا ..
- 1
MP3 3.7 MB 2019-05-02