معلومات المواد باللغة العربية

زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی - وتاره‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 68

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌م وتاره‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ ده‌كات: ١- پێناسه‌ی ڕیبا له‌ زمانی عه‌ره‌بی وشه‌رعدا... ٢- حوكمی ڕیبا... ٣- به‌شه‌كانی ڕیبا... ٤- ئه‌و شتانه‌ى ریباى تێدایه‌...

  • كوردی سۆرانی

    له‌بنه‌رِه‌ت دا كرِین و فرۆشتن ئه‌گه‌ر پایه‌و مه‌رجه‌كانى بێته‌دى بۆ دامه‌زراندنه‌، واته‌ فرۆشراو ده‌بێته‌ ماڵى كرِیارو نرخیش هی فرۆشیاره‌ بۆ هیچیان نیه‌ په‌شیمان بێته‌وه‌، به‌ڵام خوا و پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى به‌نده‌كانى كردووه‌ چونكه‌ هه‌ندێ جار كرِیار یا فرۆشیار په‌له‌ده‌كات له‌ مامه‌ڵه‌كه‌یدا وه‌ك پێویست ورد بوونه‌وه‌ و سه‌رنجدان به‌كار ناهێنى بۆیه‌ هه‌ر كات كرِین و فرۆشتن پایه‌و مه‌رجه‌كانى به‌دى هات بۆیه‌ كه‌جارى كۆتایى به‌ مامه‌ڵه‌كه‌ نایه‌ت به‌ڵكو‌ مافى په‌شیمان بوونه‌وه‌ ده‌مێنێ...

  • كوردی سۆرانی

    پایه‌كانى كڕین و فرۆشتن ئه‌مانه‌ن: پایه‌ى یه‌كه‌م : كرِیارو فرۆشیار: ئه‌و دوو كه‌سه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ى كرِین و فرۆشتنه‌كه‌ به‌ ویست و ره‌زامه‌ندى ئه‌وان داده‌مه‌زرێت... پایه‌ى دووه‌م : ئه‌و ووشانه‌ى كرِین و فرۆشتنى پێ ده‌كرێ: ( الایجاب و القبول ) ... پایه‌ى سێیه‌م: فرۆشراو و نرخه‌كه‌ى: واته‌ ئه‌و شته‌ى مامه‌ڵه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێ و ده‌فرۆشرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ به‌رانبه‌ریدا وه‌رده‌گیرێ كه‌ نرخه‌كه‌یه‌تى ...

  • كوردی سۆرانی

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرین وفرۆشتن وبازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌ڵاڵ كردووه‌ و ڕیبا و سوود خواردنیشی قه‌ده‌غه‌ وحه‌رام كردووه‌... وه‌هه‌ندێ مامه‌ڵه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ شه‌رع دا قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و رێگرى لێ كراوه‌ لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانیاندا...

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان به‌پێی توانا و بۆ گونجان هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كۆمه‌ڵێك ئادابه‌ وره‌وشتی كڕین وفرۆشتنتان له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ ڕۆشن و به‌یان بكه‌ین به‌یارمه‌تی خوا...

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان له‌ بابه‌تی ئه‌مجاره‌ماندا سه‌ره‌تا وكۆتای كاتی نوێژه‌كانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌، مه‌به‌ستمان كاتى نوێژه‌ فه‌رِزه‌كانه‌ : سه‌ره‌تا و كۆتایی كاته‌كانیان كامه‌یه‌ چونكه‌ هاتنى كاتى نوێژه‌كان مه‌رجى سه‌ره‌كی دروست بوونی نوێژه‌كانه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتی نوێژ نه‌هاتبوو دروست نیه‌ مرۆڤی موسڵمان نوێژ ئه‌نجام بدات.

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆمان بكه‌ین و پێ بزانین ڕۆژو مانگ و ساڵه‌كان به‌سه‌رماندا تێ ده‌په‌ڕن، كه‌چی ئێمه‌ له‌غه‌فڵه‌ت و بێ ئاگاییه‌كی گه‌وره‌داین له‌نێوان شه‌ونوخونی و خه‌وتن و سه‌رقاڵی به‌ كاروباری دونیا، تاوامان لێهاتوه‌ به‌مانگ و بگره‌ به‌ساڵیش قه‌بر و قیامه‌تمان به‌بیر نایه‌ته‌وه‌ كه‌ ماڵی كۆتا و پاشه‌ڕۆژی هه‌موومانی پێوه‌ به‌نده‌

  • كوردی سۆرانی

    گومانى تێدا نییه‌ كه‌ رۆژووى سوننه‌ت له‌ عیباداته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ و گرنگه‌كانه،

  • كوردی سۆرانی

    له‌ سوننه‌ته‌كانی ڕۆژوو:١- پارشیوكردن... ٢- دواخستنی پارشێو بۆ نزیكی كاتی بانگی به‌یانی...٣-نزا وپاڕانه‌وه‌ له‌كاتی به‌ربانگدا ...٤-ڕۆژوو شكاندن به‌ سێ ده‌نك خورمای ( رطب ) ته‌ڕ وپاراو....٥-زوو به‌ربانگ كردنه‌وه...‌

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان تایبه‌تی مه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه‌ له‌ڕووی تام و چێژی عیباده‌ت وگه‌رم و گوڕی له‌ئه‌نجامدانیدا، پێویسته‌ ئێمه‌ش به‌فرصه‌ت و هه‌لی وه‌ربگرین وتوێشووی خۆمانی لێ پڕكه‌ین...

  • كوردی سۆرانی

    زانایان و پێشینانی ئومه‌تی ئیسلام چه‌ند پێناسه‌یه‌كیان كردوه‌ بۆ ( زوهــد ) كه‌ هه‌موویان له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا ده‌خولێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ : دونیا نه‌ویستی و دڵ په‌یوه‌ست نه‌بوون پێوه‌ی... خوێنه‌ری به‌ڕێز: له‌م بابه‌ته‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌: - زوهــد و دونیا نه‌ویستی له‌ قورئانی پیرۆزدا... - ‌زوهـد ودونیا نه‌ویستی له‌ فه‌رمووده‌كاندا... - هه‌قیقه‌ت و ڕاستی زوهـد و دونیا نه‌ویستی...‌ - گرنگی زوهــد و دونیا نه‌ویستی...

  • كوردی سۆرانی

    چه‌ند كاروكرده‌وه‌یه‌كی حه‌سه‌ن وچاكه‌ هه‌یه‌ له‌فه‌رمووده‌ سه‌حیحه‌كاندا ده‌ست نیشان كراون كه‌ ده‌بن به‌هۆی كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ی تاوان و گوناهه‌كانی به‌‌نی ئاده‌م،خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیده‌رمان بێت ئاماژه‌ به‌ژماره‌یه‌ك له‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ ده‌كه‌ین...

  • كوردی سۆرانی

    مه‌به‌ستمان له‌ كرده‌وه‌كانى دڵ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌یان دڵه‌ و په‌یوه‌ندییان به‌ دڵه‌وه‌ هه‌یه‌، گه‌وره‌ترینیشیان باوه‌رِهێنانه‌ به‌ خوداى گه‌وره‌ كه‌ له‌ دڵدایه‌و باوه‌رِهێنان ملكه‌چی و دان پێدانان به‌شێكن له‌و باوه‌رِه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌م خۆشه‌ویستیی خودا كه‌ له‌ دڵى به‌نده‌دا دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها ترس و ره‌جا، گه‌رِانه‌وه ‌و پشت به‌ستن، ئارامگرتن ویه‌قین وخشوع وچه‌نده‌هاى تر...

  • كوردی سۆرانی

    ئیثار له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت : مرۆڤی باوه‌ڕدار پێداویستی برا باوه‌رداره‌كه‌ی پێش بخات به‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی خۆیدا، هه‌رچه‌نده‌ خۆیشی زۆر پێویستی پێ بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خۆی تینووی ده‌بێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی براكه‌ی تینوێتی بشكێت یان خۆی برسی ده‌بێت تاوه‌كو برسیه‌تی براكه‌ی نه‌هێڵێت...

  • كوردی سۆرانی

    سپارده‌ ( ئه‌مانه‌ت ) پارێزی یه‌كێكه‌ له‌و ڕه‌وشت و سلوكه‌ جوان و به‌رز وپڕ بایه‌خانه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هانده‌دات و باوه‌ڕداری ساغ و دروستی پێدا ده‌ناسرێته‌وه‌، گه‌وره‌ترین ئامانه‌تێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ركی پاراستنی خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی ئاده‌میزاده‌وه‌ ئه‌مانه‌تی پاراستنی ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌یه‌...

  • كوردی سۆرانی

    خوات له‌گه‌ڵ بێت ساڵی 1430 كۆچی ئه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی هه‌موو سات و چركه‌ وكاتێكت بریتی بوو له‌ته‌مه‌نی دیاری كراوی ئێمه‌، ئه‌ی ئه‌و ساتانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێك وله‌گه‌ڵ هه‌موو خوا حافیزیه‌ك، ته‌مه‌نی ئێمه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین خواحافیزیمان لێده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك ژماره‌ی ئه‌و نه‌فه‌س وهه‌ناسانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار بۆی دیاری كردووین كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تاده‌گاته‌ كۆتا هه‌ناسه‌ وپاش ئه‌وه‌ ئیتر هه‌ناسه‌ی به‌دوادا نایه‌ت....

  • كوردی سۆرانی

    شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز جێگا و پله‌وپایه‌ی به‌رز وپیرۆزی خۆی هه‌یه ‌له‌ئیسلام وپێش ئیسلامیشدا...وه‌ به‌نسبه‌ت مانای حه‌ره‌مه‌وه‌ ڕای جیاواز هه‌یه‌، هه‌ندێك ئه‌ڵێن پاش ئه‌م داوایه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( عليه السلام ) ماڵ وبه‌یته‌كه‌ی خۆی حه‌رام كرد وقه‌ده‌غه‌ی كرد وماڵه‌‌ پیرۆزه‌كه‌ی گێڕا به‌جیگایه‌كی ئامین وئارام وپڕ له‌ئه‌من وئاسایش...

  • كوردی سۆرانی

    به‌جێهێنانی حه‌ج ده‌بێت زۆر دوور بێت له‌ڕوپامایی و ڕیا و خۆ هه‌ڵكێشان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، به‌ڵكو جێ به‌جێكردنی ئه‌م فه‌ریزه‌یه ده‌بێت ئیخلاص ودڵسۆزیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی پێوه ‌دیار بێت بۆ په‌روه‌ردگار...

  • كوردی سۆرانی

    گومان له‌وه‌دا نیه ‌ڕۆژوو ناڕه‌حه‌تی وماندووبوون وبه‌رگه‌گرتنی برسیه‌تی وخۆ گرتنه‌وه‌یه‌ له‌و هه‌مووه‌ نازونیعمه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ داویه‌تی به‌مرۆڤه‌كان، هه‌ر بۆیه ‌ده‌بینین كه‌گرتنی ڕۆژوو ئه‌رك وقورسی وبارگرانیه ‌له‌سه‌ر ده‌روونی ئاده‌میزاد بۆیه ‌په‌روه‌ردگار پاداشتی زۆر گه‌وره‌ی بۆ داناوه‌، وه‌له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامیشه‌وه‌‌ به‌سێ قۆناغ ومه‌رحه‌له ‌فه‌رزكرا به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ‌ده‌رون ونه‌فسی موسڵمانان ڕابهێنیت تاوه‌كو له‌پاشتر گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ئاسایی بێت به‌لایانه‌وه‌.

  • كوردی سۆرانی

    ئازیزان: له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌ومیهره‌بان هه‌ندێك له‌په‌ند وئامۆژگاریه‌كانی ئه‌م مانگه ‌پیرۆزه ‌بخه‌ینه ‌ڕوو تاوه‌كو بتوانین زیاتر شاره‌زای نهێنی وحیكمه‌ته‌كانی ببین، نه‌وه‌ك هه‌روا به‌ساده‌یی وسه‌رپێی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌قازانج و سودێكه‌وه ‌خوا حافیزی لێ بكه‌ین ...