معلومات المواد باللغة العربية

پشتیوان سابیر عه‌زیز - وتاره‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 760

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌م به‌سه‌رهاته چه‌ند وانه‌یه‌‌كی تێیدایه‌، له‌وانه‌: ١-ڕێگای رزگاربوون له‌كاتی ته‌نگانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌یه‌بۆ لای خوای گه‌وره‌ودوعاكرنه‌لێی. چونكه‌هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌هه‌موو شتێكی به‌ده‌سته‌ووه‌ڵامی به‌نده‌كانی ده‌داته‌وه‌له‌كاتی خۆشی ناخۆشی. ٢ - نیاز پاكی وخۆیه‌كلاكردنه‌وه‌بۆ خوای گه‌وره‌له‌كاتی ئه‌نجامدانی كردوه‌، شوێنه‌واری گه‌وره‌ی هه‌یه‌له‌لابردنی ناخۆشی وته‌نگانه‌دا. ٣-ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان كرده‌وه‌ی چاكی هه‌بێت له‌كاتی خۆشیدا، بۆ ئه‌وه‌ی فریای كه‌وێت له‌كاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا.

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه‌كه‌باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و كه‌م كردنه...بۆیه‌ پێویسته ‌به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له‌خوای گه‌وره‌نزیك بینه‌وه‌و قیامه‌تی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.

  • كوردی سۆرانی

    مه‌سح كردنی سه‌ر خوف یه‌كێكه‌له‌و ئاسان كاریانه‌ی كه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام كردوویه‌تی له‌پێناو نه‌هێشتنی بارگرانی وقوورسی له‌سه‌ر ئیمانداران. وه‌ مه‌رجه‌كانی مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف بریتین له‌ : ١- ده‌بێت ئه‌و خوفه‌ی كه‌له‌پێ ده‌كرێت له‌سه‌ر پاكی له‌پێ كرابێت... ٢- ئه‌و خوفه‌ش مباح بێت ، واته‌له‌و شت ومه‌كان نه‌بێت كه‌حرامه... ٣- ده‌بێت مه‌سح كردنه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ بێت كه‌ شه‌رع دیاری كردوه بۆ موقیم و موسافر...‌ ٤- ئه‌و خوفه‌بۆ حه‌ده‌ثی بچوك له‌پێ كرابێت...

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌ی موسڵمانان له‌هه‌ر وڵاتێكن. ئه‌ی عه‌ره‌به‌كان له‌هه‌ر جێگاێیك بن. ئه‌ی سه‌ركرده‌و لێپرسراوان. ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا له‌نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌دایه‌، ته‌نها جه‌نگی عه‌ره‌ب نیه‌، به‌ڵكو جه‌نگێكی ئیسلامی عه‌ره‌بیه‌.جه‌نگێكه ‌له‌ نێوان بێ باوه‌ڕی و باوه‌ڕدا، له ‌نێوان حه‌ق و باتیڵدا، له ‌نێوان موسڵمانان و جوله‌كه‌دایه‌. وه‌هێرشی جوله‌كه ‌بۆ سه‌ر موسڵمانان له‌وڵاتی خۆیان ئه‌مه‌كارێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست و ئاشكرایه‌‌، بۆیه ‌واجبی سه‌ر شانی موسڵمانان له‌هه‌ر جێگاێیك بن ده‌ستی هاوكاری درێژ بكه‌ن بۆ ئه‌و برایانه‌یان كه‌سته‌میان لێ كراوه‌، وه‌ سه‌ریان بخه‌ن و مافه‌كانیان بۆ بگه‌رێننه‌وه..

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مانگی موحه‌ڕه‌م یه‌كێكه‌له‌چوار مانگه‌كه‌ی كه‌به‌( الاشهر الحرم ) ناسراون واته‌ئه‌و چوار مانگه‌ی كه‌شه‌ڕ و شۆڕ و خراپه‌كاریات تیادا به‌رامبه‌ر یه‌كتر حرام كراوه‌_ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه‌كه‌له‌مانگه‌كانی تردا حرام نیه‌- به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌م چوار مانگه‌دا گوناهـ وتاوانه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌مانگه‌كاتی تر. بێ گومان رۆژی عاشورا ده‌یه‌می ڕۆژی مانگی موحه‌ڕه‌مه‌، فه‌زڵێكی ئیجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و حورمه‌تێكی گوره‌شی هه‌بوو له‌كۆندا ...

  • كوردی سۆرانی

    خوای گه‌وره‌ ئه‌فزه‌لیه‌تی له‌ نێوان كاته‌كاندا داناوه‌، هه‌ندێك مه‌واسیم هه‌یه ‌جۆره‌ها په‌رستشی تێدا داناوه‌، وه ‌له‌و كاته ‌پیرۆزانه‌ كه‌وا قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئیشاره‌تیان پێداوه ‌بریتیه ‌له‌مانگی موحه‌ره‌م.به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌له‌م بابه‌ته ‌باسی پله‌و پایه‌ی ئه‌و مانگه‌ پێرۆزه‌ ئه‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و، فه‌زڵی رۆژی عاشورا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.

  • كوردی سۆرانی

    ناوه‌رۆكی ئه‌م بابه‌ته‌ ‌تایبه‌ته ‌به ‌چه‌ند تێبینێك له‌سه‌ر حه‌ج كردنی ئه‌مساڵی حاجیانی كوردستان و، پاشان ‌چه‌ند ئامۆژگارێیك بۆ ‌حاجیان و، لایه‌نی به‌رپرسیار.

  • كوردی سۆرانی

    حه‌ج كردنی ماڵی خوداش ته‌نها ئه‌وه ‌نیه‌ مرۆڤ ئه‌و شه‌عائر ومه‌ناسكانه‌ئه‌نجام بدات و ئیتر بێ ئاگا بێت له‌و ماناو واتایانه‌ی كه ‌له ‌حه‌جی له‌ پێناودا فه‌رز و واجب كراوه‌.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خوێنه‌ری به‌ڕێزم: به‌ ڕاستی جێگای داخه‌ سه‌ری ساڵی زاینی به‌ جه‌ژنی خۆمان بزانین، چونكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گاور و خاچ په‌رستان...بۆیه‌ ده‌بێت موسڵمانان خۆیان له‌م جۆره‌ جه‌ژنانه‌ بپارێزن...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : سارا ئیسماعیل پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    فه‌رمووده‌ی زۆر ‌‌هاتوون ؛ له‌باره‌ی‌گه‌وره‌یی چاكه‌ى حه‌ج و زۆریى پاداشتی له‌لاى خوای گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه‌ و سلم له‌هه‌ندێ فه‌رمووده‌یدا حه‌جی ته‌واو و بێ كه‌موكوڕی به‌( الحج المبرور ) وه‌سفكردووه‌كه‌به‌مانای حه‌جی پاك و پوخت دێت ، هه‌ر وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه‌( بوخاری ) ریوایه‌تی كردووه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم ده‌فه‌رموێت : ( والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة ) واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته‌.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌و وه‌رز و مه‌وسمانه‌ی كه‌پاداشت و خێرێكی زیاتری هه‌یه‌ له ‌ڕۆژه ‌ئاساییه‌كانی تر ( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة ) یه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلى الله عليه وسلم ) شاهیدی گه‌وره‌ی وزیاده‌فه‌زڵی بۆ داوه‌، كه‌باشترین ڕۆژه‌كانی دونیایه‌، وله‌هه‌مان كاتیشدا ئیمانداران هانده‌دات كه‌زیاتر كرده‌وه‌ی چاك و به‌ندایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاری تیادا ئه‌نجام بده‌ن

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : حاجی عومه‌ر عه‌لی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕه‌وایه‌ بۆ پیاوی موسڵمان تا چوار ژن بهێنێت، ئه‌ویش به‌چه‌ند مه‌رجێك..وه‌ ئه‌م ڕه‌وا بوونه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه‌.

  • كوردی سۆرانی

    خوشك و برایانی به‌ڕێز، حاجیانی خۆشه‌ویست، په‌روه‌رگاری باڵاده‌ست فه‌رمانی كردوه‌ به‌ به‌نده‌كانی ته‌نها و ته‌نها داوای كۆمه‌كی و یارمه‌تی له‌ ئه‌و بكه‌ن و ته‌نها له‌ ئه‌ویش بپاڕێنه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێداون كه‌ دێت به‌ هانایانه‌وه‌ و نزاكانیان گیرا ده‌كات.

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌م بابه‌ته‌كورته‌یه‌كه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تا ئێستا حه‌جیان نه‌كردوه‌و، زیادكردنی خه‌یر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حه‌جیان كردوه‌.

  • كوردی سۆرانی

    ڕێبه‌ری حاجی له‌ رۆژانی حه‌جدا پوخته‌یه‌كه بۆ ئه‌و حاجیه‌ به‌ڕێزانه‌ی سه‌ردانی ماڵی خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج به‌ گوێره‌ی نوسوكه‌كان ( ئیفراد و قارن و متمتع ) .‌

  • كوردی سۆرانی

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی سه‌رمه‌شقه‌ گه‌وره‌كانه‌، وه‌گه‌وره‌ترین سه‌رمه‌شق له‌ئیسلامدا بریتین له‌پێغه‌مبه‌ران ـ علیهم السلام ـ وه‌له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌مه‌د صلى الله عليه وسلم، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ } [ سُورَةُ التَّوْبِةِ : 128 ] .. ، پاشان هاوڵه‌كانی ـ خوای گه‌وره‌لێیان رازی بێت ـ و، شوێنكه‌وتوانیان به‌چاكه‌.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : حاجی عومه‌ر عه‌لی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره‌ گه‌وره‌تین و به‌هێزترین کۆبونه‌وه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌بڵێن گه‌وره‌و به‌هێزی ئه‌م کۆبونه‌وه‌ له ‌چیدایه؟‌به‌ڕاستی وه‌سفی به‌نوسین ناکرێت مه‌گه‌ر یه‌کێك خۆی بۆخۆی ئه‌وێی دیبێت، وه‌ ئه‌گه‌ر بینی بێتی بێگومان ئه‌و پرسیاره‌ ناکات.

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌مرۆ له‌ هه‌موو كات زیاتر كێشه‌كان زیادیان كردووه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك بگاته‌ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ستی بچێته‌ خۆی و خۆی بكوژیت ( بۆ نمونه‌ خۆسووتاندنی ژنان و كچان ) یان زیاد بوونی كێشه‌ خێزانیه‌كان به‌ تایبه‌تی جیابوونه‌وه‌ و لێكترازان ( ته‌ڵاق ) به‌ تایبه‌تیش له‌ ساڵی یه‌كه‌می هاوسه‌رێتیدا! یان ( خیانه‌ی زه‌وجی ) .

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : حاجی عومه‌ر عه‌لی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌گه‌ر مرۆڤی ئیماندار که‌وته‌تاوانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌کۆمه‌ڵێك ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ی خۆی کردۆته‌وه‌بۆ لاچونی ئه‌و تاوانانه‌ی که‌تێی که‌وتوون ئه‌گه‌ر وازی لێ بێنن و له‌خوا بترسن.

  • كوردی سۆرانی

    مه‌به‌ست به ‌وشه‌ی (كتێب) لێره‌دا ئه‌و كتێبه‌یه‌كه‌زانستی به‌سوود و رِاست و رِه‌سه‌نی له‌خۆ گرتبێت ، زانستێك كه‌سوودی دین و ژینی تێدا به‌رقه‌رار بێت ، ئاشكراشه‌كه‌(زانستی شه‌رعی) سه‌روه‌ری هه‌موو زانسته‌به‌سوده‌كانه‌و به‌خته‌وه‌ری ژین و دینی پێوه‌به‌نده‌.