معلومات المواد باللغة العربية

پشتیوان سابیر عه‌زیز - وتاره‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 760

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : سایه‌ فارس پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    بابەتی ئەم جارە بەرنامەیەکی کرداریە کە هەموو یەکێک لە ئێمە دەتوانێت جێبەجێی بکات ، بێگومان بە پابەند بوون بەم بەرنامەیەوە پاداشتێکی زۆرمان دەست ئەکەوێت .. بە نووسینەوەی ئەم بەرنامەیە لەسەر پەڕەیەک و چاو پێداخشانەوەی هەموو ڕۆژێک پێش خەوتن زیاتر یاریدەدەر دەبێت بۆ پابەند بوون...

  • كوردی سۆرانی

    برایانی ئیماندارم چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه‌پێشوازی ده‌كه‌ین له‌میوانێكی زۆر ئازیزو مانگێكی زۆر گه‌وره‌و پربه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ین، ودووری نێوانی ئێمه‌و ئه‌م میوانه‌‌ چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه‌، ئه‌م میوانه ‌به‌ڕێزه‌ش مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌...جا بابزانین چۆن پێشوازی له‌و میوانه ‌خۆشه‌ویسته ‌ده‌كه‌ین، وچیمان بۆ ئاماده‌كردووه ‌به‌پێی سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا؟.

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان ئه‌وا جارێكی تر خوای گه‌وره‌ ده‌رفه‌تی پێداینه‌وه‌ كه‌ بگه‌ینه‌وه‌ به‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، وه‌لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌به‌ر پڕ قه‌در وڕێزی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌، به‌مانگی نزا وپاڕانه‌وه‌ گیرا بوون ناسراوه‌، جا ده‌بێت ئێمه‌ی باوه‌ڕداریش ئه‌م مانگه‌ به‌هه‌ل وه‌ربگرین وبه‌كۆڵیك په‌شیمانیه‌وه‌ ده‌سته‌كانمان بۆ لای خوای گه‌وره‌ به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ وداوای لێخۆش بوون بۆ خۆمان وخێزان ومناڵ ودایك وباوك وخزم كه‌سو كار وسه‌رجه‌م باوه‌ڕداران و لێقه‌وماوانی ئومه‌تی ئیسلام بكه‌ین له‌هه‌ر جێگایه‌ك هه‌ن...

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان ئه‌م وتاره‌ به‌شی دووه‌می وتاری ( چاوكردن ( چاوپیسی ) وچاره‌سه‌ریه‌كانی له‌ قورئان وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) دا) ،به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پپێی توانا و بۆ گونجان ڕێگاكانی خۆپاراســتن وچاره‌سه‌ریه‌كانی باس بكه‌ین...

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    هه‌رهه‌موومان كه‌میوانێكمان دێت چه‌ند رِۆژێك پێشوه‌خت تێ ئه‌فكرین بۆ ئه‌وه‌ى چۆن بێشوازى له‌و میوانه‌بكه‌ین...ئایا له‌ خۆمان پرسیوه‌ چۆن پێشوازى له‌و میوانه ‌به‌رِێزه ‌بكه‌ین كه‌ساڵى یه‌ك جار سه‌ردانمان ئه‌كات ؟ كه‌ئه‌ویش مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆزه‌؟

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : سایه‌ فارس پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    هه‌ندێ له‌ پێاوان نازانن مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان،بۆیه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی جێگرنه‌بوونی ژیانیان...به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێكی تر هه‌یه‌ كه‌ ده‌زانێیت چۆن مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی وسه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ ژیانیدا...دیاره‌ رازی كردنی دڵی هاوسه‌ریش هونه‌ره‌ له‌ پاش ته‌وفیقی خوای گه‌وره‌...

  • كوردی سۆرانی

    گومانی تێدا نیه‌ هیچ شتێك له‌ گه‌ردووندا ڕوونادات به‌بێ قه‌ده‌ر وئیراده‌ی خوای گه‌وره‌، ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی حیكمه‌تێك كه‌ هه‌رخۆی ده‌یزانێت، وه‌هیچ كه‌س ناتوانێت كاریگه‌ری خراپ یان چاك له‌سه‌ر كه‌سی تر دروست بكات نه‌ حه‌سوود و نه‌ چاوپیس و نه‌ ساحیر ونه‌ فاڵچی و هتد .. به‌بێ ئیراده‌ی په‌روه‌ردگار...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان كه‌ له‌ناو گه‌لی‌ كوردا به‌ شه‌وی‌ (شه‌وبه‌رات) به‌ ناوبانگه‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وه‌دا هاتووه‌، جا ئێمه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێ‌ بۆ خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز لێكۆڵینه‌وه‌ك بكه‌ین و بزانین پله‌ی‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ له‌چ ئاستێكدانه‌؟ ئایا راست و سه‌حیحن، یانیش لاوازن، یانیش هه‌ڵبه‌ستراو؟ وه‌ ئایا دروسته‌ موسڵمانان ئه‌م شه‌وه‌ زیندوو بكه‌نه‌وه‌ به‌ شه‌ونوێژو خواپه‌رستی‌ و به‌رۆژیش به‌ڕۆژوو ببن؟

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان له‌م ووتاره‌ماندا بابه‌تێكی گرنگتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووگرتن له‌مانگی شه‌عباندا، وه‌به‌پێی توانا هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رموودانه‌ بخه‌ینه‌ڕوو كه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتوون، پاشان هه‌ڵده‌سین به‌لێكوڵینه‌وه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندن خستنه‌ڕووی ووته‌ی زانایان له‌م باره‌یه‌وه ‌به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ وباڵاده‌ست..

  • كوردی سۆرانی

    له‌باسی ئه‌مجاره‌ماندا گفتگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌كه‌ین كه‌زۆر گرنگه‌وپه‌یوه‌ندی به‌دوارۆژی نه‌وه‌كانی ئێستامانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش په‌روه‌رده‌كردنی خێزان ودیــارده‌ی ئــازاردانی منــداڵانه‌. گومانی تێدا نیه‌خێزان به‌یه‌كێك له‌پایه‌ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك داده‌نرێت، وه‌‌گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنیشی وه‌ستاوه‌ته‌سه‌ر ڕاده‌ی ڕۆشنبیری وبه‌ئاگایی خودی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وپابه‌ندیان به‌په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاست ودروست وكامڵ له‌نێوان تاكه‌كانیدا ...

  • كوردی سۆرانی

    ئایا هه‌ڵگرتنی مه‌صحه‌ف ( قورئان )دروستـــه‌ له ‌نوێـــــژدا بۆ ئــــــه‌وه‌ی بخـــــوێنرێت؟:وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند به‌شێك له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌له‌م وتاره‌ چه‌ند فه‌توایه‌كی تێدایه‌ ده‌رباره‌ی حوكمی هه‌ڵگرتنی موصحه‌ف له‌ كاتی نوێژدا بۆ خوێندنه‌وه‌...

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان له‌بابه‌تی پێشوماندا به‌ڵێنمان پێدان كه‌بدوێین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌كارانه‌ی كه‌به‌هۆیانه‌وه ‌ده‌توانرێت ڕێگا بگیرێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هێرشه‌به‌ر بڵاوه‌ی كه‌حاڵی حاز له‌لایه‌ن ده‌زگا وڕێخكراوه‌گاوره‌كانه‌وه‌ده‌كرێت له‌پێناو به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌به‌پێی توانا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌‌ سه‌ریان تاوه‌كو ڕۆڵه‌ ونه‌وه‌كانی ئیسلام به‌رچاو ڕۆشن بن وبه‌ئاگاوه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرۆسه‌ نه‌گریسه‌یه‌ببنه‌وه‌، چونكه ‌هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه‌به‌پێ توانا وطاقه‌تی خۆی ئه‌توانێت پارێزگاری له‌دینه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك نیه‌ت و ئیخلاصێكی ته‌واوی هه‌بێت بۆ خوای گه‌وره‌وپاشان داوای یارمه‌تی له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بكه‌ین كه‌یارمه‌تی ده‌رمان بێت، پاشان ده‌ست له‌ده‌ست و قوه‌ت له‌خوا لێبڕاوانه ‌ده‌ست پێ بكه‌ین...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ڕێزان وخۆشه‌ویستان به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك ووتاردا، ده‌مانه‌وێت بابه‌تێكتان پێشكه‌ش بكه‌ین ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ( إستقلال السلطة القضائية ) له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام ویاسا دانراوه‌كانی تردا، به‌و ئومێده‌ی ببێته‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ وپاشانیش ئێوه‌ی به‌ڕێز ...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئاشكرایه ‌كه‌خوای وه‌دیهێنه‌رو درووستكه‌ر له‌بوونه‌وه‌رو درووستكراوی خۆیدا هێندێ‌ شتی فه‌زڵ‌داوه ‌به‌سه‌ر هێندێ ‌شتی تردا، وه‌ك چۆن له‌نێو ڕیزی بڕواداران هێندێكی به‌باشتر وه‌سه‌ر هێندێكان داوه‌، له‌پێغه‌مبه‌رانیش هێندێ‌پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر هێندێكان به‌چاكتر گێڕاوه‌، دیاره‌سه‌باره‌ت به‌مانگ و به‌ڕۆژو به‌ساڵیش به‌هه‌مان جۆر فه‌زڵی هێندێكی داوه‌به‌سه‌ر هێندێكان، ئه‌وه‌ی كه‌له‌م باسه‌شدا مه‌به‌ستمانه‌قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، باس كردنه‌له‌مانگێك له‌و مانگانه‌ی كه‌خوا ڕیزی به‌سه‌ر مانگانی تر جگه‌له‌سێ مانگه‌كه‌ی تر داوه‌، كه‌ئه‌ویش مانگی ڕه‌جه‌به‌...

  • كوردی سۆرانی

    خۆشه‌ویستان له‌م وتاره‌دا به‌ پێی توانا و بۆ گونجان هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ڕێگا وهۆكاره‌نه‌تان پێ ئاشنا بكه‌ین كه‌ ده‌گیرێنه‌ به‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگا وڕێكخراوه‌ گاوره‌كانه‌وه‌ له‌ پێناو به‌ گاوركردنی كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان له‌ جیهانی ئیسلامیدا . ئه‌م ڕێگا وهۆكارانه‌ش هه‌ندێكیان سه‌ره‌كین وهه‌ندێكی تریشیان ڕێگای یارمه‌تیده‌ر ( مساعد ) ن .

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    بێگومان شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه ‌له ‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كوڕ و كچ و له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان هاتووه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان شوێنكه‌وتووی بین و بیگه‌یه‌نین به‌نه‌وه‌كانمان له‌پاش خۆمان، بۆ چاك سازی بارودۆخی خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان، بێگومان گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌بێ هیچ پابه‌ندبوونێك به‌سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌وه ‌ئه‌وا بێگومان ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕوخانێكی ترسناك ده‌بات...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : سایه‌ فارس پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تۆ دووهێند زیاد ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بڵاو کرده‌وه‌ دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی خۆت زیاد ده‌کات...وه‌با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی خوای گه‌وره‌بێت که‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (وقولوا للناس حسناً ).

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : صڵاح فائیق مه‌ردان پێداچـونه‌وه‌ : صڵاح الدین عه‌بدولكه‌ریم پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    یەکێک لەوبوارانەى کە ئیسلام گرنگى پێداوە بریتییە لە شەرم وشکۆ یان حەیاو حیشمەت ،بائەوەش بزانین کەئیمان بنچینە وئەساسى هەریەک لە ئێمەى ئیماندارە، وەئیمانیش بریتییە لە چەندەها بەش کە شەرم وشکۆش بەشێکە لە ئیمان... وه‌شەرم وشکۆ لەگەڵ ئیسلامدایە ئەوانەى کە پەیوەستن بە شەرم وشکۆوە ئەوانەن کە بەراستى لە ئیسلام گەشتون ئەوانەشى کەبێ حەیاو بێ ئابروون لە ئیسلام دوورکەوتنەتەوە...

  • كوردی سۆرانی

    مەبەست لە بەکرێدانی کۆتاهاتوو بە موڵک کردن ئەوە یە کە کۆمپانیایەک یان بانکێک یان کەسێک هەستێت بە بەکرێدانی شتێک وەک ئۆتۆمبیل یان خانوو یان دوکان بە کەسێک يان لایەنێک بۆ ماوەیەکی دیاری کراو وو بە نرخێکی زانراو کە زۆر جار ئەو نرخە لە نرخی کرێی ئاسایی زیاترە ، بەمەرجێک ئەو شتە بکاتە موڵکی کرێچیەکە بە گرێبەستێکی تازەی بە موڵک کردن ، ئەگەر هاتوو ماوەی بەکرێدانەکە تەواو بوو و ئەویش سەرجەم کرێکانی دابوو بە خاوەن ماڵه‌کە .