چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی ده‌كه‌یت ؟

نوسـه‌ر : سایه‌ فارس

پێداچـونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز

وه‌سف كردن

هه‌ندێ له‌ پێاوان نازانن مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان،بۆیه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی جێگرنه‌بوونی ژیانیان...به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێكی تر هه‌یه‌ كه‌ ده‌زانێیت چۆن مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی وسه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ ژیانیدا...دیاره‌ رازی كردنی دڵی هاوسه‌ریش هونه‌ره‌ له‌ پاش ته‌وفیقی خوای گه‌وره‌...

Download

وه‌صفی فراوان

 

چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی ده‌كه‌یت ؟

 

 

1- چه‌ند پرسیارێكی دیاریكراوی لێ بپرسه‌ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا روویداوه‌به‌وردی.

2 - كاتێ‌پرسیاری لێ ده‌كه‌یت خۆت رابهێنه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌به‌ته‌ركیزه‌وه‌سه‌یری بكه‌یت‌و گوێی بۆ بگره‌.

3- كێشه‌كانی به‌بێزاری وه‌رمه‌گره‌، به‌ڵكو به‌سۆزه‌وه‌لێی وه‌رگره‌.

4- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌له‌هه‌ر سێ‌كاتژمێردا، (20) خوله‌ك كاتی خۆتی پێ‌ببه‌خشه‌.

5- له‌جه‌ژن‌و بۆنه‌كاندا گوڵی پێشكه‌ش بكه‌.

6- ستایشی شێوه‌‌و رووكه‌ش‌و نمایشه‌كانی بكه‌.

7- كاتێك دڵی ته‌نگه‌هه‌ستی رابگره‌.

8- كاتێك له‌كاتی خۆت دواده‌كه‌وی په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌‌و هۆی دواكه‌وتنه‌كه‌تی پێ رابگه‌یه‌نه‌.

9- ئه‌گه‌ر له‌مه‌سه‌له‌یه‌ك دا داوای یارمه‌تی لێكردی به‌به‌ڵێ یان به‌نه‌خێر وه‌ڵامی بده‌ره‌وه‌، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا ده‌ربخه‌یت هه‌ڵه‌ی كردووه‌.

10- كاتێك هه‌ستی بریندار ده‌كه‌یت، داوای لێبووردنی لێ بكه‌‌و به‌سۆزه‌وه‌‌و به‌هێمنی له‌گه‌ڵی بجووڵێره‌وه‌بێ‌هیچ لێكدانه‌وه‌‌و چاره‌سه‌ر.

مه‌به‌ست درێژه‌نه‌دان به‌بابه‌ته‌كه‌و دووباره‌باس كردنه‌وه‌ی.

11- ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت كرد كه‌به‌ته‌نها بیت پێی رابگه‌یه‌نه‌كه‌پێویستت به‌وه‌هه‌یه‌كه‌به‌ته‌نها بیت‌و بیر له‌و كاروباره‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاره‌كه‌ته‌وه‌هه‌یه‌ده‌كه‌یته‌وه‌.

12- كاتێك گفتوگۆت له‌گه‌ڵ دا ده‌كات سه‌یری بكه‌و هه‌موو ئاگایه‌كی خۆت بخه‌ره‌گه‌ڕ بۆی، ئه‌و رۆژنامه‌یان گۆڤاره‌ی به‌ده‌ستته‌وه‌یه‌دایبنێ‌و ده‌نگی تی ڤی یه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌.

13- كاتێك ده‌چیته‌ده‌ره‌وه‌لێی بپرسه‌چ شتێكت پێویسته‌.

14- كاتێك هیلاك ده‌بیت پێی بڵێ ده‌مه‌وێت كه‌مێك بنوم تا بحه‌سێمه‌وه‌.

15- كاتێك له‌سه‌ر كار ده‌بیت په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌‌و دڵنیایی خۆتی بۆ ده‌رببڕه‌.

16- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌رۆژی دووجار یان زیاتر پێی بڵێ‌خۆشم ده‌وێیت.

17- ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت خاوێن بكه‌ره‌وه‌كاتێ‌له‌گه‌ڵیدا ده‌چیته‌ده‌ره‌وه‌.

18- ئه‌و بۆنه‌به‌كاربهێنه‌كه‌ئه‌و حه‌زی لێ ده‌كات، پاكوخاوێن به‌كاتێك له‌گه‌ڵ‌ئه‌و دا ده‌بیت.

19- وای لێ بكه‌كه‌هه‌ست به‌خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره‌بكات.

20- ده‌ستی بگره‌به‌سۆزه‌وه‌‌و ئارام به‌له‌گه‌ڵیدا.

21- كاتێ‌ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌ئاره‌زووی له‌چ جۆره‌شه‌ربه‌تێك هه‌یه‌پێشكه‌شی بكه‌.

22- ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ی بۆی ده‌چن تۆ دیاری بكه‌‌و ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تیه‌مه‌خه‌ره‌ئه‌ستۆی ئه‌و.

23- له‌بۆنه‌كاندا كه‌ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌به‌جوانترین شێوه‌خۆتان بگۆڕن.

24- كاتێ‌له‌گه‌ڵ‌كه‌سانی تردان گرنگی پێ‌بده‌و با یه‌كه‌مین بێت له‌چاو ئه‌وانی تردا به‌نیسبه‌ت تۆوه‌.

25- با وێنه‌كه‌ی خۆی له‌نێو جزدانه‌كه‌تدا ببینێت.

26- له‌بۆنه‌تاییبه‌تییه‌كاندا وشه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ بنووسه‌.

27- ئۆتۆمبیله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك لێ بخوڕه‌كه‌ئه‌و پێی خۆشه‌و خێرایت كه‌م بكه‌ره‌وه‌و هه‌میشه‌پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بۆ بكه‌ره‌وه‌.

28- ئه‌گه‌ر چێشتی ئاماده‌كرد ستایشی بكه‌‌و ره‌خنه‌ی لێ مه‌گره‌.

29- چاودێری هه‌سته‌كانی بكه‌‌و هه‌میشه‌لێی بپرسه‌ئایا خۆشی ده‌وێیت؟

30- ئه‌گه‌ر نوكته‌ی بۆ گێڕایته‌وه‌پێ‌بكه‌نه‌.

31- كاتێك شتێكت بۆ ئاماده‌ده‌كات سوپاسی بكه‌‌و ده‌ست خۆشی لێ بكه‌.

32- كاتێك له‌كه‌شێكی خۆش دا دانیشتوون‌و گفتوگۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆنت بۆ كرا هه‌وڵ‌بده‌وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه‌.

33- زۆر جار به‌پیاسه‌كردن بچنه‌ده‌ره‌وه‌‌و چونكه‌خۆشه‌ویستی تازه‌ده‌كاته‌وه‌‌و پێی بڵێ كاتێك لێت دووربم بیرت ده‌كه‌م.

34- بیكه‌ره‌دڵخۆشترین مرۆڤی ئه‌م دنیایه‌، چونكه‌كاتێك هه‌ست به‌م سۆز‌و خۆشه‌ویستی‌و دڵسۆزییه‌ده‌كات ئه‌ویش تۆ ده‌كاته‌به‌خته‌وه‌رترین دروستكراوی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی یه‌كتاپه‌رستی

 

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان