حوكمی شودانی كچ به‌زۆر له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن العثيمين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"خۆشكێكم هه‌یه ‌له‌باوكه‌وه‌، وه‌باوكم هه‌ستا به‌شوودانی به‌پیاوێك به‌زۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕازی بێت و، پرسی پێ بكات، وه‌ته‌مه‌نی بیست و یه‌ك ساڵانه‌، وه‌هه‌ندێ كه‌س شایه‌تی درۆ ( شهادة الزور ) یاندا له‌سه‌ر ماره‌برینه‌كه ‌كه‌وا كچه‌كه ‌ڕازیه‌ به‌و پێاوه‌...‌، ئایه‌حوكمی ئه‌م ژن هێنانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی شایه‌تیانداوه‌ چیه‌؟".

وه‌صفی فراوان

 

حوكمی شودانی كچ به‌زۆر له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌


 

 

پرسیار: خۆشكێكم هه‌یه ‌له‌باوكه‌وه‌، وه‌باوكم هه‌ستا به‌شوودانی به‌پیاوێك به‌زۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕازی بێت و، پرسی پێ بكات، وه‌ته‌مه‌نی بیست و یه‌ك ساڵانه‌، وه‌هه‌ندێ كه‌س شایه‌تی درۆ ( شهادة الزور ) یاندا له‌سه‌ر ماره‌برینه‌كه ‌كه‌وا كچه‌كه ‌ڕازیه‌ به‌و پێاوه‌، وه‌دایكی كچه‌كه ‌واژووی ( توقیع ) له‌سه‌ر ماره‌بڕینه‌كه‌ كرد له‌جیاتی كچه‌كه‌و، به‌و شێوه ‌ژن هێنانه‌كه‌ ته‌واو بوو و، كچه‌كه‌ش تا ئێستا ڕازی نیه‌ به‌و شووكردنه‌، ئایه‌حوكمی ئه‌م ژن هێنانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی شایه‌تیانداوه‌ چیه‌؟

وه‌ڵام: ئه‌و خوشكه ‌ئه‌گه‌ر كچ بووه‌و، باوكی به‌زۆر داویه‌تی به‌شوو به‌و پێاوه‌، ئه‌وه‌ هه‌ندێ له‌زانایان ده‌ڵێن ئه‌و ژن هێنانه ‌ڕاست و دروسته‌، وه‌بۆچونیان ئه‌وه‌یه‌كه باوك بۆی هه‌یه‌كچه‌كه‌ی به‌زۆر بدات به‌شوو به‌و كه‌سه‌ی كه‌نایه‌وه‌ێت، ئه‌گه‌ر بێت و پێاوه‌كه‌كامڵ ( كفأ ) بوو.

به‌ڵام ڕای راجح له‌م مه‌سه‌له‌یه ‌نه ‌بۆ باوك یان غه‌یری ئه‌و بۆی نیه ‌كچ به‌زۆر بدات به‌شوو  به‌و كه‌سه‌ی كه‌نایه‌وێت، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ش كامڵ و ( كفأ ) بێت؛ چونكه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:( ( لا تنكح البكر حتى تستأذن  )) رواه البخاری. وه‌ده‌فه‌رموێت:(( البكر يستأذنها أبوها )) رواه مسلم.

له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م دوو فه‌رموده‌یه‌وه ‌ئه‌و باوكه‌ی كه‌كچه‌كه‌ی خۆی داوه‌ته ‌شوو به‌زۆر به‌و پێاوه‌ی كه‌نایه‌وێت، ئه‌وه‌ ئه‌و كاره‌حه‌رامه‌و، هه‌ر حه‌رامێكیش ڕاست نیه‌و ئیشی پێ ناكرێت. چونكه‌جێ به‌جێكردنی و به‌ڕاست زانینی ئه‌و جۆره ‌ڕه‌فتارانه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌هیه‌یه ‌كه ‌له‌فه‌رموده‌كاندا هاتوه‌و، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی شه‌رع نه‌هی لێ كردوه‌.

بۆیه ‌ئه‌و شوودانه ‌ڕاست و دروست نیه‌و فاسده‌، هه‌روه‌ها عه‌قده‌كه‌ش فاسده‌، ده‌بێت له‌لایه‌ن دادگای شه‌رعیه‌وه‌ ته‌ماشا بكرێت.

وه‌به‌نسبه‌ت شایه‌تیدان به‌درۆوه ‌ئه‌وه ‌تاوانێكی گه‌وره‌یان كردوه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( ألا أخبركم بأكبر الكبائر ))؟ باسی كردو ، وه‌ڕاكشابوو و پاشان دانشت و، فه‌رمووی:(( ألا وقول الزور ، ألاوقول الزور ، ألا وشهادة الزور )) وه‌هه‌ر دوباره‌ی ده‌كرده‌وه‌و، ووتمان خۆزگه‌بێ ده‌نگ بێت.

ئه‌و جۆره‌كه‌سانه ‌ده‌بێت ته‌وبه‌بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌و، قسه‌ی ‌ڕاست بكه‌ن و، رونی بكه‌نه‌وه‌ بۆ دادوه‌ری شه‌رعی كه‌شایه‌تیان به‌درۆ داوه‌و، ئه‌وان په‌شیمانن و ده‌گه‌ر‌ێنه‌وه ‌له‌شایه‌تیه‌كه‌یان.

هه‌روه‌ها دایكی كچه‌كه‌ش كه‌ئیمزای له ‌جیاتی كچه‌كه‌ی كردوه‌ به‌درۆوه‌، ئه‌وه‌ گوناه باره‌و، ده‌بێت ته‌وبه‌بكات و بگه‌ڕێته‌وه ‌لای خوای گه‌وره‌و، جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌و جۆره‌تاوانانه‌.‌

سه‌رچاوه‌:الفتاوى الشرعية في المسائل العصرية من فتاوى علماء البلد الحرام،ص:616 .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان