باوكی به‌بێ ئه‌وه‌ی ‌پرس به‌كچه‌كه‌ی بكات ماره‌ی بڕیوه ‌له‌ گه‌نجێكی بێباوه‌ڕ، ئایا ئه‌توانێت شوو به‌گه‌نجێكی موسڵمان بكاته‌وه‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ـ ئیسلام: پرسیار ووه‌ڵام ـ وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌‌، وه‌ پرسیاره‌كه‌ ده‌رباره‌ی باوكێكه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ‌پرس به‌كچه‌كه‌ی بكات ماره‌ی بڕیوه ‌له‌ گه‌نجێكی بێباوه‌ڕ، ئایا ئه‌توانێت شوو به‌ گه‌نجێكی موسڵمان بكاته‌وه‌؟

وه‌صفی فراوان

 

باوكی به‌بێ ئه‌وه‌ی ‌پرس به‌كچه‌كه‌ی بكات ماره‌ی بڕیوه ‌له‌ گه‌نجێكی بێباوه‌ڕ، ئایا ئه‌توانێت شوو به‌گه‌نجێكی موسڵمان بكاته‌وه‌؟


 

 

پرسیار:

خوشكێكم سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌موسڵمان بوو ، پاش ئه‌وه‌به‌رنامه‌ی دانا كه‌زه‌واج له‌گه‌ڵ كه‌سێكی موسڵماندا بكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك بیده‌ن به‌كوڕێكی بێباوه‌ڕ، بۆیه‌كاتێك باوكم وماڵه‌وه‌مان پیانزانی كه‌نیازێكی وای هه‌یه‌، پیلانێكیان بۆ دانا بۆئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه‌بیده‌ن به‌گه‌نجێكی بێباوه‌ڕ هه‌ستان له‌گه‌ڵ ماڵی ئه‌و گه‌نجه‌دا فێڵێكیان لێ كرد وداوایان كرد له‌خوشكه‌كه‌م كه‌سه‌ردانێكی ئه‌و شاره‌ی ئه‌وان بكات، كاتێك خوشكه‌كه‌م گه‌شته‌ئه‌وێ جواز سه‌فه‌ره‌كه‌ی وپێناس وته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌وپاره‌وپوڵێكیش پێی بوو به‌زۆر لێیان سه‌ند، باوكم وباوكی ئه‌و كوڕه‌ناچاریان كرد به‌زه‌واج كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ش حه‌زی به‌م زه‌واجه‌زۆره‌ملێ یه‌نه‌ده‌كرد، پاش ماوه‌یه‌ك ڕێگایان دا كه‌خوشكه‌كه‌م به‌سه‌ردان بێته‌وه ‌بۆلامان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌ی گرێ به‌ندی زه‌واجه‌كه‌ی ته‌واو بكات، پرسیاره‌كه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، ئایا ئه‌م زه‌واج كردنه صه‌حیح ودروسته‌؟ وه‌ئایا خوشكه‌كه‌م ئێستا پاش ئه‌وه‌ی نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ‌بۆلای ئه‌و كوڕه ‌بێباوه‌ڕه‌، ده‌توانێت شوو بكات به‌گه‌نجێكی تری باوه‌ڕدار ؟

وه‌ڵام : الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله

دروست نیه ‌بۆ ئافره‌تی باوه‌دار زه‌واج له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێباوه‌ڕدا بكات، هه‌رچه‌ند به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كچه‌ خۆیشی بێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ئه‌و گرێ به‌سته‌گرێ به‌ستێكی صه‌حیح نیه‌، وواجبه‌هه‌رچی زووتره‌له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه‌، وه‌هیچ پێویستیش به‌طه‌ڵاق ناكات چونكه‌له‌ئه‌ساسه‌وه‌ئه‌و گرێ به‌سته‌گرێ به‌ستێكی باطل ونادروست بووه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءَكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ ) { سوره‌تی الممتحنة:  ئایه‌تی : 10 } .

واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌كاتێك ئافره‌ته ‌باوه‌ڕداره‌كان كۆچ ده‌كه‌ن ودێن بۆلاتان، تاقیان بكه‌نه‌وه‌ وبه‌ووردی پرسیاریان لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌كۆچ وهۆی هاتنه‌كه‌یان، بێگومان خوایش ئاگادره ‌به ‌باوه‌ڕه‌كه‌یان، جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه ‌مه‌یانگێڕنه‌وه ‌بۆ لای مێرده‌ بێباوه‌ڕه‌كانیان، چونكه ‌نه‌ئه‌م ئافره‌تانه ‌حه‌ڵاڵی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ‌باوه‌ڕدارنه‌.

هه‌روه‌ها له‌جێگایه‌كی تردا خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( وَلا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ) { سوره‌تی البقرة : ئایه‌تی : 221 } .

واته‌: ئافره‌تانی موشریك وبێباوه‌ڕ ماره‌مه‌كه‌ن هه‌تا ئیمان وباوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان كه‌نیزه‌كێكی ئیمــــاندار چاكتره ‌له ‌ئافره‌تێكی موشــــریك وبێیاوه‌ڕ ( هه‌رچه‌ند جوانیه‌كه‌ی یان سامانه‌كه‌ی یان پله‌وپایه‌كه‌ی ) سه‌رسامی كردبن، هه‌روها ژن ماره‌مه‌بڕن له‌پیاوانی موشریك وبێیاوه‌ڕ هه‌تا ئیمان وباوه‌ڕ ده‌هێنن، چونكه‌به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌كی ئیماندار چاكتره‌له‌پیاوێكی موشریك وخوانه‌ناسێك هه‌رچه‌نده‌ئه‌و پیاوه ‌خوانه‌ناسه ‌سـه‌رســـامی كردبن ( به‌‌قه‌د قیافه‌وباڵا وپله‌پایه‌وسه‌روه‌ت وسامانی ) ئا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ‌بانگه‌وازی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ دۆزه‌خ وناو ئاگر، خوای گه‌وره‌ش بانگه‌وازی خه‌ڵكی ده‌كات به‌ره‌و به‌هه‌شت ولێخۆش بوون به‌فه‌رمان وئیزنی خۆی، جا ئه‌وه‌بزانن په‌روه‌ردگار ئایه‌ت وبه‌ڵگه‌كانی خۆی به‌ڕوونی ده‌خاته ‌به‌رچاو بۆ خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی بیری لێ بكه‌نه‌وه ‌وپه‌ند وئامۆژگاری لێوه‌ربگرن .

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخ بۆ ئه‌و جۆره‌زه‌واجانه‌ی كه‌باست كرد دانانرێت، خوشكه‌كه‌شت بۆی هه‌یه ‌وئه‌توانێت شوو بكاتوه ‌به‌و گه‌نجه ‌باوه‌ڕداره‌ی كه‌ده‌یه‌وێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له‌خزمێكی نزیكی خۆتان كه‌باوه‌ڕدار وموسڵمان بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خزمه‌نزیكه‌ش نه‌بوو، ئه‌وا پیاوێكی خاوه‌ن پله‌و پایه‌وناودار له‌نێو موسڵماناندا ده‌بێت به‌وه‌لی ئه‌مره‌ی خوشكه‌كه‌ت، بۆ نموونه‌وه‌ك به‌رپرسی یه‌كێك له‌ناوه‌نده‌( مركز ) ه‌ئیسلامیه‌كان یان ئیمامی مزگه‌وێت ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وا هه‌ر پیاوێكی باوه‌ڕدار بێت ده‌كرێت ببێت به‌وه‌لی ئه‌مری تاوه‌كو عقدی زه‌واجه‌كه‌ته‌واو ده‌بێت، چونكه‌ دروست نیه ‌به‌ته‌نها خۆی عه‌قدی نكاح  وماره‌ بڕینه‌كه ‌ته‌واو بكات به‌بێ وه‌لی ئه‌مرێك له‌موسڵمانان .

پێویسته ‌له‌سه‌ر خوشكه‌كه‌ت هه‌رچی زووتره‌ هه‌وڵبدات گرێ به‌سته‌كه‌ی پێشوو تری و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه ‌یاساییه‌كان كه په‌یوه‌ندی به‌ماره ‌بڕینه‌كه‌ی پێشوه‌وه ‌هه‌یه ‌بوچه‌ڵ بكاته‌وه‌ به‌ڕێگای خۆی .

خوای گه‌وره‌ش بشت وپه‌نای هه‌موو لایه‌كمان بێت

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان