جیاوازی له‌ نێوان ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا جیاوازی چیه‌ له‌ نێوان ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا ؟".

له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

جیاوازی له نێوان ناو وسیفهتهكانی خوای گهوره

پرسیار : ئایا جیاوازی چیه له نێوان ناو وسیفهتهكانی خوای گهورهدا ؟

وهڵام : ناو وسیفهتهكانی خوای گهوره لهخاڵێكدا هاوبهشن ئهویش ئهوهیه كه بهههردووكیان دروسته ( پهنا بگیرێت بهخودا ) و (سوێندیشیان پێ بخورێت،بۆ نموونه بوتــرێت : ( أعوذ بالله السميــع العليم من الشيطان الرجيم ) لێـــرهدا ســـهرنـج دهدهین ( السمیع و العلیم ) ههردووكیان دوو ناوی خوای گهورهن وپهنایان پێگیراوه لهشهڕ وخراپهی شهیتانی نهفرین لێكراو، ههروهها دروسته پهنا بگیرێت به صیفـهتهكانی خوای گهورهش و بوترێت ( أعوذ برحمة الله من أهوال يوم القیامة .. ) بهم شێوهیه ( الرحمة ) صیفهتێكی خوای گهورهیه و پهنای پێگیراوه لهناڕهحهتیهكانی ڕۆژی دوایی .

ههروهها دروستیشه بهههردوكیشیان سوێند بخورێت بۆ نمونه بوترێت : ( أُقسِمُ بالرحمن أو بالرحيم أو بالجبار ) يان سوێند خواردن به صیفهتهكانی وه ( أقسم بعزة الله تعالی ... ) .

بهڵام چهند جیاوازیهكیشيان لهنێواندا ههیه گرنگترینیان ئهمانهن:

یهكهم : دروسته بهناوهكانی خودا دوعا وپارِانهوه بكرێت ودروستیشه ووشهی (عبد) بخهیته پێشیانهوه، بهڵام لهگهڵ سیفهتهكانیدا ئهمانه دروست نین، بۆ نموونه دروسته بڵێت: ( عبد الكریم ) بهڵام دروست نیه بڵێیت ( عبد الكرم ) وه دروسته نزا وپارِانه بكهیت وبڵێیت: ( یا كریم ) بهڵام دروست نیه بڵێیت : ( یا كرم ) .

دووهم : ناوهكانی خوای گهوره سیفهتیشیان لێوه وهردهگیرێت وهك (الرحمن) سیفهتی ( الرحمة ) ی لێوه وهردهگیرێت، بهڵام سیفهتهكانی خوای گهوره ناوێكیان لێوه وهرناگیرێت كه لهقورئان وسوننهتدا نههــاتبێت، وهك سیفهتی ( الاستواء ) ناوی ( المستوی ) لێوه وهرناگیرێت .

سێههم : كردارهكانی خوای گهوره ناوێكیان لێوه وهرناگیرێت كه لهقورئان وسوننهتدا نههاتبێت، وهك كرداری ( الغضب ) ناوترێت یهكێك له ناوهكانی خوای گهوره (الغاضب) ه، بهڵام سیفهتهكانی خوای گهوره لهكردارهكانیهوه وهردهگیرێت، وهك سیفهتی ( الغضب ) بۆ خوای گهوره برِیار دهدهین، چونكه ( الغضب ) له كردهوهكانی خوای گهورهیه .

خوای گهوره لهههموو كهس شارهزاتره