ئیمه‌لێكی دروستكردووه‌ بۆ هاوڕێیه‌كی، ئایا ده‌كرێت به‌بێ پرسی هاوڕێكه‌ی دایبخات؟

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئیمه‌لێكم دروستكردوه‌ بۆ هاوڕێیه‌كم، پاشان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌تاوان و گوناهـ و سه‌رپێچی په‌روه‌ردگاردا به‌كاری ده‌هێنێت، منیش به‌بێ پرسی ئه‌و هه‌ستام به‌داخستنی ئیمه‌یله‌كه‌، له‌هه‌مان كاتدا من نامه‌وێت كه‌ بزانیت من كارێكی وام كردوه‌، ئایا ئه‌م كاره‌ی كردوومه‌ كارێكی دروسته‌؟".

وه‌صفی فراوان

 

ئیمه‌لێكی دروستكردووه‌ بۆ هاوڕێیه‌كی، ئایا ده‌كرێت به‌بێ پرسی هاوڕێكه‌ی دایبخات؟

 

 

پرسیار : ئیمه‌لێكم دروستكردوه‌ بۆ هاوڕێیه‌كم، پاشان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌تاوان و گوناهـ و سه‌رپێچی په‌روه‌ردگاردا به‌كاری ده‌هێنێت، منیش به‌بێ پرسی ئه‌و هه‌ستام به‌داخستنی ئیمه‌یله‌كه‌، له‌هه‌مان كاتدا من نامه‌وێت كه‌ بزانیت من كارێكی وام كردوه‌، ئایا ئه‌م كاره‌ی كردوومه‌ كارێكی دروسته‌ ؟

وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ و درود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مه‌ری ئیسلام وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوینكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

تۆ ئه‌گه‌ر ئیمه‌یلێكت دروست كردوه‌ بۆ یه‌كێك له‌هاوڕێكانت، یان ئیمه‌یلێكی خۆتت پێ به‌خشیوه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاوڕێكه‌ته‌وه‌ و ئه‌و به‌رپرسه‌ لێی، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ بۆ تۆ كه‌ بیكه‌یته‌وه‌ وسه‌یری بكه‌یت، یان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بزانێت دایبخه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵ وشه‌ره‌ف وناموسی موسڵمان حه‌رامه‌ بۆ كه‌سێكی تر، ودروست نیه‌ سیخوڕی و جاسوسی كردن به‌سه‌ره‌یه‌وه‌، یان له‌ناوبردن و به‌هه‌ده‌ردانی ماڵ وله‌كارخستنی سوود وقازانجه‌كانی، تۆیش ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره‌ كه‌ ئامۆژگاری بكه‌یت ویادی بخه‌یته‌وه‌ و ڕێگری لێ بكه‌یت ئه‌ویش به‌ مه‌رجه‌كانی قه‌ده‌غه‌ركردن له‌خراپه‌ و خراپه‌كاری .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیمه‌یلێكت به‌ خواستن و ئه‌مانه‌ت پێداوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌كاری بهێنێت، كه‌چی ئه‌و له‌حه‌رام و تاوان و گوناهدا به‌كاری هێنا، ئه‌و كاته‌ تۆ ده‌توانی به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ خۆت به‌چاكی ده‌زانیت ئیمه‌یله‌كه‌ دابخه‌یت، یان ئاگاداری بكه‌یته‌وه‌ و ئامۆژگاری بكه‌یت، چونكه‌ ئه‌و ئیمه‌یله‌ تا ئێستاش موڵك وتایبه‌تمه‌ندی تۆیه‌، بۆیه‌ دروسته‌ بۆ تۆ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌ته‌وێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت .

له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌یشدا ده‌توانی ئامۆژگاری هاوڕێكه‌ت بكه‌یت ومه‌ترسی گوناهـ و تاوان خراپه‌كاریه‌كانی بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و كاره‌ خراپه‌ی له‌حاڵه‌تی به‌شداری كردنی له‌ پۆستێكی ئه‌لكرتۆنی تردا .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕێ ئیسلام پرسار و وه‌ڵام

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان