حوكمی قه‌رزكردن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌جی پێ بكه‌یت

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن زانای پایه‌ به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن بازه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: پیاوێك فه‌رمانبه‌ره‌ له‌یه‌كێك له‌ كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌كاندا وده‌یه‌وێت كه‌ حه‌ج بكات، ئایا دروسته‌ قه‌رز بكات له‌ هاوه‌ڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی حه‌جی پێ بكات و پاشان قه‌رزه‌كه‌یان بداته‌وه‌؟.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی قه‌رزكردن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌جی پێ بكه‌یت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    عه‌بدولعه‌زیز بن باز

    وه‌رگێڕانی:

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ حكم الاقتراض من أجل الحج ﴾

    « باللغة الكردية »

    عبد العزيز بن باز

    رحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    حوكمی قه‌رزكردن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌جی پێ بكه‌یت

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ ابن باز كرا (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)

    پرسیار : پیاوێك له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ داده‌نیشێت و فه‌رمانبه‌ره‌ له‌یه‌كێك له‌ كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌كاندا وده‌یه‌وێت كه‌ حه‌ج بكات، ئایا دروسته‌ بۆی كه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه‌ مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت پێش كۆتای مانگ و هاتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سورفات و نه‌فه‌قه‌ی حه‌جه‌كه‌ی پێ جێ به‌جێ بكات، بۆ زانیاریش مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌ی كه‌ پێشتر وه‌ری ده‌گرێت به‌شی مه‌سروفاتی حه‌جه‌كه‌ی ده‌كات، وه‌ ئایا دروسته‌ قه‌رز بكات له‌ هاوه‌ڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی حه‌جی پێ بكات و پاشان قه‌رزه‌كه‌یان بداته‌وه‌ ؟

    وه‌ڵامی شێخ ابن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) :

    هیچ ئیشكالی تێدا نییه‌ و قه‌یدی ناكات ئه‌و كاره‌ بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رپرسه‌كه‌ی ڕێگا یدا ومۆڵه‌تی بۆكرد، وه‌ هیچی تیدا نییه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو دواتر قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه‌ .

    هه‌ر خوای گه‌وره‌ پشتیوانی هه‌مووانه‌ .

    سه‌رچاوه‌ : گۆڤاری (الدعوة ) ژماره‌ 1686 لــــــه 22/12/1419هـ.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان