ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ی ئه‌مانه‌تی كه‌سێكم لابێت وساڵی به‌سه‌ردا گه‌رایه‌وه‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌:\” ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ی ئه‌مانه‌تی كه‌سێكم لابوو وساڵی به‌سه‌ردا گه‌ڕایه‌وه‌، ئایا هه‌ر ده‌بێت من به‌خاوه‌ن پاره‌كه‌ بڵێم كه‌ ئه‌و پره‌ پاره‌ ئه‌مانه‌ته‌ی لای منه‌ تاوه‌كو زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات، یان من زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكه‌م؟\”.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ی ئه‌مانه‌تی كه‌سێكم لابێت وساڵی به‌سه‌ردا گه‌رایه‌وه‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الكریم الخضیر

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ إذا كان لدي مال أمانة لشخص وحالَ على المبلغ الحولُ ﴾

    « باللغة الكردية »

    فضيلة الشيخ عبد الكریم الخضیر

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ی ئه‌مانه‌تی كه‌سێكم لابێت وساڵی به‌سه‌ردا گه‌رایه‌وه‌

    پرسیار : ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ی ئه‌مانه‌تی كه‌سێكم لابوو وساڵی به‌سه‌ردا گه‌ڕایه‌وه‌، ئایا هه‌ر ده‌بێت من به‌خاوه‌ن پاره‌كه‌ بڵێم كه‌ ئه‌و پره‌ پاره‌ ئه‌مانه‌ته‌ی لای منه‌ تاوه‌كو زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات، یان من زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكه‌م؟

    وه‌ڵام : ئه‌بێت ئه‌و زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌وی واجب كردووه‌ (مه‌به‌ست خاوه‌ن پا‌ره‌كه‌یه‌) وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو واتده‌زانی كه‌ ئه‌و نازانیت زه‌كاتی ئه‌و ماڵه‌ی له‌سه‌ر واجبه‌، ئه‌وا پێوست ده‌كات تۆ پێی رابگه‌یه‌نیت و بیری بخه‌یته‌وه‌ كه‌ زه‌كاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌سه‌ر واجبه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واتده‌زانی ئه‌و بێ ئاگایه‌ له‌و ماڵ وپاره‌یه‌ی لای تۆیه‌ و له‌بیری چووه‌ته‌وه‌، ئه‌وا پێویست ده‌كات تۆ بیری بخه‌یته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ڕوانگه‌ی هاوكاری وهاریكاری یه‌كتر كردن له‌سه‌ر كاری خێری و چاكه‌ وله‌خواترسان خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت : (وَتَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِۚ .... ) {المائدة : 2} واته‌ : له‌سه‌ر كاری خێر وچاكه‌ وله‌خواترسان هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن، به‌ڵام بۆ گوناهـ و تاوان و ده‌ستدرێژی و، له‌سنوور ده‌رچوونی خودا، هاوكاریی وكۆمه‌كی یه‌كتر مه‌كه‌ن ...

    خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌ ...

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان