كه‌مته‌رخه‌می كردن له‌ كاتی دیاری كراوی ده‌وامكردندا

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌:\” من فه‌رمانبه‌رێكم و گواسراومه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تر، به‌ڵام تێبینی ده‌كه‌م كه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانی تر ئاماده‌ی ده‌وام وكاره‌كانیان نابن دوای كاتژمێر نۆ نه‌بێت، ئایا منیش وه‌ك ئه‌وان بكه‌م ؟\”.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    كه‌مته‌رخه‌می كردن له‌ كاتی دیاری كراوی ده‌وامكردندا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الكریم الخضیر

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ الإخلال بمواعيد العمل ﴾

    « باللغة الكردية »

    معالي الشيخ عبد الكریم الخضیر

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    كه‌مته‌رخه‌می كردن له‌ كاتی دیاری كراوی ده‌وامكردندا

    پرسیار : من فه‌رمانبه‌رێكم و گواسراومه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تر، به‌ڵام تێبینی ده‌كه‌م كه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانی تر ئاماده‌ی ده‌وام وكاره‌كانیان نابن دوای كاتژمێر نۆ نه‌بێت، ئایا منیش وه‌ك ئه‌وان بكه‌م ؟

    وه‌ڵام : كاری فه‌رمی وفه‌رمانبه‌رێتی كه‌ مرۆڤ مانگانه‌ و كرێ له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاته‌ دیاری كراوه‌دایه‌ كه‌ دیاری كراوه‌ له‌و كاتژمێره‌وه‌ بۆ ئه‌و كاتژمێر ده‌بێت پابه‌ند بێت پێوه‌ی، بۆیه‌ ودروست نییه‌ كه‌مته‌رخه‌می تێدا بكات و كاره‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت له‌به‌ر كارێكی پێویست و زه‌روری نه‌بێت كه‌ نه‌توانێت ئاماده‌ بێت، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌ مرۆڤ له‌ده‌ستی خۆیدا بێت ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ كاره‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت، وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌مته‌رخه‌می یان جێهێشتنی كاره‌كه‌یدا ده‌بێت له‌ مووچه‌كه‌ی ببڕرێت چونكه‌ حه‌رام بۆی ئه‌گه‌ر وه‌ری بگرێت، جا ئه‌گه‌ر ده‌وامكردن له‌ كاتژمێر حه‌وت ونیوه‌ وه‌ ده‌ستی پی ده‌كرد و هاوه‌ڵه‌كانی كاتژمێر نۆ ئاماده‌ی سه‌ركاره‌كانیان ده‌بوون، ده‌بێت ئه‌و هه‌وڵی خۆی بدات كه‌ زۆر دڵسۆز بێت له‌ كار وفه‌رمانبه‌رێتیه‌كه‌یدا و سه‌یری هاوه‌ڵه‌كانی نه‌كات كه‌ كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن، وه‌ له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت ئامۆژگاری و نه‌صیحه‌تی هاوه‌ڵ وبراده‌ره‌كانیشی بكات كه‌ ذیمه‌تی خۆیان به‌ری بكه‌ن له‌به‌جێهێنانی واجبه‌كانیاندا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن، جا ئه‌گه‌ر به‌گوێیان كرد ئه‌وه‌ باشه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر به‌گوێشیان نه‌كرد ده‌بێت سه‌روو خۆی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌ تاوه‌كو ناچاریان بكات به‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا ده‌وامی خۆیان بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ندێك كه‌س هه‌یه‌ به‌ ئامۆژگاری كردن ڕاست ده‌بنه‌وه‌ وئامۆژگاری كاریان تێ ده‌كات وپابه‌ندی به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانیان ده‌بن، وه‌ هه‌ندێك كه‌سیش هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵی خۆی ئه‌دات كه‌هیچ مافێك له‌ ذیمه‌تی خۆیدا نه‌هێڵێت، به‌ڵام هه‌ندێكی كه‌سی تر هه‌یه‌ پێویست ده‌كات به‌وه‌ی ناچار بكرێت كه‌ پابه‌ندی واجب و كاره‌كانی ببێت یان كه‌سێكی سه‌روو خۆی ناچاری بكات ...

    خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زا تره‌ ...

    سه‌رچاوه‌ : له‌به‌رنامه‌ی (نور علی الدرب) زنجیره‌ی پێنجه‌م له‌ به‌رواری 4 / 9 / 1431 كۆچی .

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان