نوێژی موسافیر پێش ئه‌وه‌ی له‌شار ده‌ربچێت

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: ئایا موسافیبر ئه‌توانێت نوێژه‌كانی به‌ كوورتكراوه‌یی وكۆكراوه‌یی بكات پێش ئه‌وه‌ی له‌شار ده‌ربچێت؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    نوێژی موسافیر پێش ئه‌وه‌ی له‌شار ده‌ربچێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الكریم الخضیر

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ صلاة المسافر قبل أن يُفارق العمران ﴾

    « باللغة الكردية »

    معالي الشيخ عبد الكریم الخضیر

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    نوێژی موسافیر پێش ئه‌وه‌ی له‌شار ده‌ربچێت

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ عبد الكریم الخضیر كرا :

    پرسیار : ئایا موسافیبر ئه‌توانێت نوێژه‌كانی به‌ كوورتكراوه‌یی وكۆكراوه‌یی بكات پێش ئه‌وه‌ی له‌شار ده‌ربچێت ؟

    وه‌ڵام : ئه‌و كه‌سه‌ی نیه‌تی سه‌فه‌ر ده‌هێنێت بۆی نییه‌ نوێژه‌كانی به‌ كۆكراوه‌یی وكووتركراوه‌یی بكات هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌شاره‌كه‌ی ده‌رده‌چێت وخانوو گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌یانخاته‌ پشتی خۆیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕای جمهوری زانایانه و هه‌ریه‌ك له‌ ئیمامی مالك و ئیمامی شافعی و ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌مه‌ بۆچوونیانه‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه‌ ده‌فه‌رموێت : ﴿وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُواْ مِنَ الصَّلاَةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُواْ لَكُمْ عَدُوًّا مُّبِينًا ﴾ [النساء:101].

    واته‌ : كاتێك به‌ سه‌فه‌ر چوون به‌وڵاتدا - بۆ جیهاد، یان بۆ بازرگانیی- ئه‌وه‌ له‌حاڵی وادا هیچ گوناهێكتان له‌سه‌ر نابێت كه‌ نوێژه‌ چوار ركاتیه‌كان كورت بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ترستان بوو بێباوه‌ڕه‌كان تووشی پیلانێكتان بكه‌ن: (بتانكوژن، بتانگرن ئازارتان بده‌ن).

    جا بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ پێی ناوترێت (ضاربا في الأرض) موسافیر هه‌تا له‌شاره‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت، له‌ سه‌حیحی بوخاری وموسلیمیشدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ئه‌فه‌رموێت : «صَلَّيْتُ الظُّهْرَ مَعَ النَّبِيِّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - بِالْمَدِينَةِ أَرْبَعًا وَبِذِي الْحُلَيْفَةِ رَكْعَتَيْنِ» [ أخرجه البخاري: (1089) ومسلم: (690) ].

    واته‌ : نوێژی نیوه‌ڕۆم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) به‌چوار ڕكاتی كرد له‌مه‌دینه‌دا، وه‌ به‌دوو ڕكاتی كردومه‌ له‌ (ذي الحلیفة) {ذو الحلیفة جێگایه‌كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ كیلۆمه‌تر له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌دینه‌ وئێستا میقاتی مه‌دینه‌‌ییه‌كانه‌ بۆ حه‌ج وعومره‌} .

    خوای گه‌وره‌ زانا وشاره‌زاتره‌ .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان