ده‌ست پێكردنی موسافیر به‌ كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كانی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " ئایا موسافیر له‌ چی كاتێكه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كانی" ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

 ده‌ست پێكردنی موسافیر به‌ كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كانی

< كوردي >

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

—™

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

شروع المسافر في قصر صلواته

< كردي >

فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

—™

مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

 ده‌ست پێكردنی موسافیر به‌ كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كانی

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

 پرسیار : ئایا موسافیر له‌ چی كاتێكه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كانی ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

جمهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه‌ كه‌سی موسافیر نابێت ده‌ست بكات به‌ كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كانی تا ئه‌و كاته‌ی ئاوه‌دانی وسنوری خانوو وگه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی یان گونده‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت، ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌ له‌ مه‌زهه‌بی مالیك و ئه‌بو حه‌نیفه‌ و شافعی و ئه‌حمه‌د، بۆیه‌ ئه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن ئه‌گه‌ر موسافیر هاتوو له‌ ماڵی خۆی تێپه‌ڕی و نیاز و مه‌به‌ستی سه‌فه‌ر كردنی هه‌بوو ناتوانێت نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی سنووری خانووه‌ كراوه‌كانی شار و گونده‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێنێت .

به‌ڵام هه‌ندێكی تر له‌ زانایان پێیان وایه‌ موسافیر دروسته‌ نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ نیه‌تی سه‌فه‌ر ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیشیدا بێت، مادام نیه‌تی سه‌فه‌ری هێناوه‌ و ده‌چێت بۆ سه‌فه‌ر، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ حارثی كوڕی ئه‌بو ڕه‌بیعه‌وه‌ ڕیوایه‌ت كراوه‌ جارێكیان نیه‌تی سه‌فه‌ری هێناو و وویستی سه‌فه‌ر بكات هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی نوێژی به‌ دوو ڕكاتی بۆ كردن، له‌نیو ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه‌ نوێژی بۆ كردن ئه‌سوه‌دی كوڕی یه‌زیدی و هه‌ندێكی تر له‌ هاوه‌ڵانی عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعودی تێدا بوو، قورطبیش ووتویه‌تی : هه‌ر یه‌ك له‌ عه‌طای كوڕی ئه‌بی ڕه‌باح و سوله‌یمانی كوڕی موساش ئه‌م ڕایه‌یان هه‌یه‌ ..

هه‌ندێكی تر له‌م باره‌یه‌وه‌ پێیان وایه‌: كه‌سی موسافیر ده‌توانێت نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشت، ئه‌گه‌ر چی شار یان گونده‌كه‌شی تێپه‌ڕ نه‌كرد بێت ...

به‌ڵام رای په‌سه‌ندتر و دروستر ڕای جمهوری زانایانه‌ كه‌ ده‌ڵێت : نابێت موسافیر نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ سنوری خانووی شار یان گونده‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێنێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و سووره‌ی تێ نه‌په‌ڕاند ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ په‌شیمان بێته‌وه له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی، بۆیه‌ ڕاستر وایه‌ موسافیر به‌و كه‌سه‌ ده‌وترێت كه‌ خۆی یه‌كلای كردبێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك سنوری شار و گونده‌كه‌ی به‌جێهێشت بێت .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان