زه‌كاتی كرێ خانوو

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: «ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ كرێی یه‌ك ساڵی خانووه‌كه‌ی وه‌رگرت، ئایا واجبه‌ له‌سه‌ری چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ بكات ئه‌و كرێیه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه‌ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ببێت، ئه‌مجا زه‌كاتی لێ بدات؟».

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    زه‌كاتی كرێ خانوو

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الكریم الخضیر

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ إذا أخذ أجرة البيت في أول السنة فهل يجب‏ انتظار مضيّ الحول؟ ﴾

    « باللغة الكردية »

    الشيخ عبد الكریم بن عبد الله الخضیر

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    زه‌كاتی كرێ خانوو

    پرسیار : ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ كرێی یه‌ك ساڵی خانووه‌كه‌ی وه‌رگرت، ئایا واجبه‌ له‌سه‌ری چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ بكات ئه‌و كرێیه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه‌ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ببێت، ئه‌مجا زه‌كاتی لێ بدات ؟

    وه‌ڵام : كرێ وه‌رگرتن زه‌كاتی تێدا واجب نابێت" هه‌تاوه‌كو ئه‌و ماوه‌یه‌ دوای دێت، له‌به‌ر چی ئێمه‌ واده‌ڵیین ؟ چونكه‌ پێده‌چێت خوانه‌خواسته‌ پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ كۆتایی بێت خانوه‌كه‌ بڕوخێت یان بڕوخێنرێت، ئه‌وكاته‌ش كرێچیه‌كه‌ ده‌چێته‌وه‌ بۆلای خاوه‌نی خانووه‌كه‌ وداوای پاره‌كه‌ی خۆی لێ ده‌كاته‌وه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئیستقرارگرتنی موڵكیه‌ت مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كات، بۆیه‌ هه‌موو ئیحتمالێك ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دروست ببێت تا ئه‌و كاته‌ی موڵكیه‌تی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه‌ له‌بری كرێی خانووه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بێت بۆی، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ زه‌كات له‌و كرێیه‌دا كه‌له‌سه‌ره‌تای كاتی ده‌ستپێكردنی ماوه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت واجب نییه‌ ..

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان