پیاو و ژن كامیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ مناڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن پاش ته‌ڵاقدان

وه‌سف كردن

له‌حاڵه‌تی ته‌ڵاقدا هه‌قی به‌خێوكردنی مناڵ تا ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ حه‌وت ساڵ دایكیان خاوه‌ن هه‌قه‌ كه‌ به‌خێویان بكات ولای بمێننه‌وه‌، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر شووی نه‌كردبێته‌وه‌

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    پیاو و ژن كامیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ مناڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن پاش ته‌ڵاقدان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ حق الحضانة للأب أم الأم في حالة الطلاق ‏﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    پیاو و ژن كامیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ مناڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن پاش ته‌ڵاقدان

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

    پرسیار : من ئافره‌تێكم پیاوه‌كه‌م ته‌ڵاقی داوم وخاوه‌نی كچ وكوڕێكین، كوڕه‌كه‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌ و كچه‌كه‌یش ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌، ئایا من هه‌قی به‌خێوكردنی مناله‌كانم هه‌یه‌ یان باوكیان ؟

    وه‌ڵام : له‌حاڵه‌تی ته‌ڵاقدا هه‌قی به‌خێوكردنی مناڵ تا ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ حه‌وت ساڵ دایكیان خاوه‌ن هه‌قه‌ كه‌ به‌خێویان بكات ولای بمێننه‌وه‌، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر شووی نه‌كردبێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه‌ : عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما أن امرأة قالت : يا رسول الله ، إن ابني هذا كان بطني له وعاء ، وثديي له سقاء ، وحجري له حواء ، وإن أباه طلقني وأراد أن ينتزعه مني ، فقال لها رسول الله (صلى الله عليه وسلم ): «أنت أحق به ما لم تنكحي» [ رواه أحمد (6707) وأبو داود (2276) حسنه الألباني في صحيح أبي داود] واته‌ : ئافره‌تێك ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م كوڕه‌م سكم ده‌فر بوو بۆی، وه‌ مه‌مكم كونه‌ بوو بۆی، وه‌ باوه‌شم ئارامگه‌ بوو بۆی، باوكی ته‌ڵاقی داوم و ئێستا ئه‌یه‌وێت لێم بسێنێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) پێی فه‌رموو : تۆ خاوه‌‌ن هه‌قی بۆ به‌خێوكردنی ئه‌گه‌ر شووت نه‌كردبێته‌وه‌ .

    جا ئه‌گه‌ر كوڕ ته‌مه‌نی گه‌شته‌ حه‌وت ساڵ ئه‌و كاته‌ سه‌رپشك ده‌كرێت له‌نێوان دایكی و باوكیدا، هه‌ركه‌مێكیانی هه‌ڵبژارد ئه‌وه‌ لای ئه‌وه‌یان ده‌مێنێته‌وه‌ وبه‌خێوی ده‌كات، به‌ڵام به‌نسبه‌ت كچه‌وه‌ زانایان ڕایان جیاوازه‌ :

    ئیمامی شافعی ڕای وایه‌ : كچیش به‌هه‌مان شێوه‌ی كوڕ دوای حه‌وت ساڵه‌كه‌ سه‌رپشك ده‌كرێت ولای كامیانی پێ خۆش بوو ئه‌وه‌ لای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه‌.

    ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ش ڕای وایه‌ : دایكی به‌هه‌قتره‌ بۆ به‌خێوكردنی كچه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی ده‌یدا به‌شوو یان ده‌كه‌وێته‌ سووڕی مانگانه‌وه‌ .

    ئیمامی مالیك ئه‌ڵێت : دایك به‌هه‌ق تره‌ بۆ به‌خێوكردنی كچ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌یدا به‌شوو، وه‌ پیاه‌وه‌كه‌ی ده‌چێته‌ لای .

    ئیمامی ئه‌حمه‌دیش ڕای وایه‌ : كه‌ باوك به‌هه‌ق تره‌ بۆ به‌خێوكردنی، چونكه‌ باوك زیاتر ده‌توانێت بیپارێزێت { بۆ ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ ده‌توانیت سه‌یری "الموسوعة الفقهية" (به‌رگی17/لاپه‌ڕه‌ 314- 317) بكه‌یت}

    ڕای دروستیش له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست قازی شه‌رعی، بۆیه‌ قازی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات كه‌ هه‌قی زیاتره‌ كه‌ كچ گه‌یشته‌ حه‌وت ساڵ به‌خێوی بكات، جا ئایا باوكه‌كه‌یه‌ یان دایكیه‌تی، چونكه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ده‌قێكی صه‌ریح وڕاسته‌وخۆمان نییه‌ له‌ سوننه‌تدا ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌ بكات كه‌ كچ گه‌شته‌ حه‌وت ساڵ كام له‌دایك و باوك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌خێوی بكه‌ن .

    خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان