زه‌كاتی مووچه‌ی مانگانه

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من موچه‌خۆرم وه‌ مانگانه‌ هه‌ندێك له‌ موچه‌كه‌م پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌م، ئایا چۆن زه‌كاتی مووچه‌ی مانگانه‌ ده‌ربكه‌م ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    زه‌كاتی مووچه‌ی مانگانه‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    زكاة الرواتب الشهریة

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    زه‌كاتی مووچه‌ی مانگانه‌

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

    پرسیار: السلام علیكم

    من موچه‌خۆرم وه‌ مانگانه‌ هه‌ندێك له‌ موچه‌كه‌م پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌م. وه‌ ساڵی 2012 له‌مانگی (پێنج) ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌م گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 5.000.000 پێنج ملیۆن دیناری عێراقی.. كه‌واته‌ ئه‌بێت له‌ مانگی(پێنج) ی 2013 زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكه‌م...به‌ڵام من مانگانه‌ پاره‌ی ترم خستۆته‌سه‌ری كه‌ ساڵی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ریوه‌ بۆ نمونه‌ له‌ مانگی شه‌شی ساڵی 2012 تاكو ئێستا پاشه‌كه‌وته‌كه‌م زیادی كردووه‌..
    ئایا من ته‌نها زه‌كاتی 5.000.000 دیناره‌كه‌ ده‌ربكه‌م یاخود چۆن؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ مرۆڤ پاشه‌كه‌وتی ده‌كات زه‌كاتی تێدا واجب نابێت هه‌تاوه‌كو ساڵی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ته‌وه‌ (به‌ساڵی كۆچی) وه‌نه‌گاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ زه‌كاتی لێ ده‌درێت، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌نرخی بیست مثقاڵ زێڕ كه‌نزیكه‌ی ده‌كاته‌ (85) گرام، یان نرخی دوو صه‌د درهه‌م زیوو كه‌ نزیكه‌ی ده‌كاته‌ (595) گرام، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش دیاری كراوه‌ چونكه‌ كاتی خۆی ئه‌م دوو ئه‌ندازه‌یه‌ی زێر وزیوو نرخه‌كانیان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیك بووه‌، وه‌ك ئێستا‌ نه‌بووه‌ كه‌ دوو صه‌د درهه‌م زیووه‌كه‌ زۆر هه‌رزانتر بێت له‌ بیست مثقاڵ زێڕه‌كه‌، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر به‌زیوو هاوتات كرد ئه‌وه‌ بۆ هه‌ژاران باشتره،‌ وه‌ ئه‌گه‌ر به‌زێڕیش هاوتات كرد هه‌رده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستانی خۆمان زانایان ومامۆستایانی ئاینی به‌ زێڕ هاوتای ده‌كه‌ن وخه‌مڵاندویانه‌ به‌ ( پێنج ملیۆن دیناری عێراقی ) .

    بۆ نموونه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی جه‌نابت له‌مووچه‌ی مانگی پێنج (جمادي الاولی) پاشه‌كه‌وت كردووه‌ ئه‌گه‌ر گه‌شته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت زه‌كاتی لێ نادرێت هه‌تاوه‌كو ساڵێكی تر مانگی پێنج (جمادي الاولی)، ئه‌و كاته‌ ته‌نها زه‌كات له‌و بڕه‌ پایه‌ واجبه‌، به‌هه‌مان شیوه‌ مانگی شه‌ش و حه‌وت وهه‌شت و نۆ و مانگه‌كانی تر، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ گران وقورسه‌ و وورده‌كاری وحسابێكی ده‌وێت، بۆیه‌ واباشه‌ جه‌نابت مانگێك دیاری بكه‌یت له‌ساڵه‌كه‌دا، بۆ نموونه‌ ئێستا خه‌ڵكی به‌گشتی له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا زه‌كاتی ماڵوسامانیان ده‌رده‌كه‌ن، جه‌نابیشت هه‌وڵبده‌ مانگی ڕه‌مه‌زان دیاری بكه‌یت چونكه‌ مانگی خێر و حه‌سه‌نات دابه‌زینی قورئانه،‌ ئه‌گه‌ر له‌و مانگه‌دا سه‌یرت كرد بڕێك پاره‌ت پاشه‌كه‌وت كردوه‌ و ده‌گاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت ئه‌و كاته‌ زه‌كاتی هه‌مووی ده‌ربكه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ پاشه‌كه‌وتت كردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌ر ئه‌وه‌ كه‌وت ساڵی به‌سه‌ردا هاته‌وه‌ ئه‌و كارێكی باشت كردووه‌ وزه‌كاته‌ واجبه‌كه‌ت ده‌ركردووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌پاشه‌كه‌وته‌كه‌ت به‌ر ئه‌وه‌ نه‌كه‌وت كه‌ ساڵی به‌سه‌ردا هاتبێته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕای جمهوری زانایان دروسته‌ مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی پاره‌ وسامانی ساڵی به‌سه‌ردا بێته‌وه‌ زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات، به‌م شێوه‌یه‌ش جه‌نابت ڕزگارت ده‌بێت له‌وه‌ی به‌ردێژایی ساڵ خه‌ریكی حساباتی ده‌ركردنی زه‌كاتت بیت .

    بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌ڵێیت من جگه‌ له‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌كه‌م پاره‌ی ترم خستووه‌ته‌ سه‌ر، وه‌ك ووتم مانگێك دیاری بكه‌ كه‌ زانایان ناویان ناوه‌ (شهر الزكاة = مانگی زه‌كات) ئه‌و مانگه‌ دیاری بكه‌ و سه‌رجه‌م ماڵوسامانت حساب بكه‌ و بزانه‌ چه‌ندێك سه‌رمایه‌ت هه‌یه‌ له‌پاره وپوڵ وسامان‌، ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ند بوو له‌پێنج ملیۆن وزیاتر بوو، ئیتر هه‌رچه‌ندێك هه‌یه‌ ( له‌صه‌دا دوو نیو ) ی لێ دره‌بكه‌، واته‌ له‌پێنج ملیۆنه‌كه‌ (125000) صه‌د وبیست وپێنج هه‌زار زه‌كاتی لێ بده‌ .

    خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌ .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان