حوكمی خۆش بوون له‌قه‌رز له‌بری زه‌كات پێدان

پێداچـونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: : ئایا دروسته‌ كه‌سێكی ده‌وڵمه‌ند قه‌رزی له‌سه‌ر كه‌سێكی هه‌ژار بێت، قه‌رزه‌كه‌ی بخاته‌ به‌ر زه‌كات؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

حوكمی خۆش بوون له‌قه‌رز له‌بری زه‌كات پێدان

] kurdish – كوردی – كردي [

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2012 - 1433

 حكم إبراء الغريم الفقير بنية الزكاة

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

حوكمی خۆش بوون له‌قه‌رز له‌بری زه‌كات پێدان

پرسیار : ئایا دروسته‌ كه‌سێكی ده‌وڵمه‌ند قه‌رزی له‌سه‌ر كه‌سێكی هه‌ژار بێت، قه‌رزه‌كه‌ی بخاته‌ به‌ر زه‌كات ؟

وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ شێوه‌كه‌ی ئاوایه‌ : كه‌سێك قه‌رزی داوه‌ به‌ هه‌ژارێك‌، و ئێستا داوای قه‌رزه‌كه‌ی لێده‌كاته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ بڕێك پاره‌ی زه‌كاتی له‌سه‌ره‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی هه‌مان ئه‌و بڕه‌یه‌ كه‌ به‌لای قه‌رزاره‌ هه‌ژاره‌كه‌وه‌یه‌، ئایا ئه‌م كه‌سه‌ خاوه‌ن قه‌رزه‌ ئه‌توانێت به‌ نیه‌تی زه‌كات له‌ قه‌رزه‌كه‌ی كه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاره‌كه‌وه‌یه‌ خۆش ببێت و داوای نه‌كاته‌وه‌ ؟

له‌سه‌ر ڕای دروست و صه‌حیحی زانایان دروست نییه‌ به‌ نیه‌تی زه‌كات له‌ قه‌رزی قه‌رزاره‌كه‌ت خۆش ببیت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت كرد زه‌كاته‌كه‌ت له‌سه‌ر لاناچێت، چونكه‌ زه‌كاتدان پرۆسه‌یه‌كه‌ پێك دێت له‌ پێدان و وه‌رگرتن، له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌شدا نه‌ پێدان هه‌یه‌ و نه‌وه‌رگرتنیش، له‌ هه‌مان كاتدا خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی نه‌مابێت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ژاره‌ قه‌رزه‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێت له‌یه‌ك كاتدا قه‌رزه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و زه‌كاته‌كه‌شی له‌سه‌ر لاچێت، بۆیه‌ ده‌ڵێین دروست نییه‌ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان