كاتی ڕۆژوو شكاندنی ناو فڕۆكه

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من كوردێكی نیشته‌جێی ووڵاتی به‌ریطانیام، ڕۆژی ده‌یه‌می ڕه‌مه‌زان به‌ فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری له‌نده‌نه‌وه‌‌ سه‌فه‌رم كرده‌وه‌ بۆ سلێمانی، نیو كاتژمێر پێش به‌ربانگ كردنه‌وه‌ فڕۆكه‌كه‌مان هه‌ڵفڕی به‌ره‌و سلێمانی، نیو كاتژمێر پاش ئه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ بوو، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا هێشتا خۆرمان ده‌بینی و تا سێ كاتژمێریش هه‌ر خۆر لای ئیمه‌ ئاوا نه‌بوو، تا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دابه‌زین ئه‌وجا تازه‌ بانگی ئێواره‌ی دابوو، من تێرامابووم، نه‌مده‌زانی به‌كاتی چی ووڵاتێك ڕۆژوه‌كه‌م بشكێنم به‌ كاتی به‌ریطانیا یان به‌كاتی كوردستان؟ وڵاممان بده‌نه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ ؟

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان