حوكمی به‌كرێدانی به‌شی شه‌ریكێك به‌ شه‌ریكه‌كه‌ی تری خۆی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: " ئایا دروسته‌ من ئه‌و به‌شه‌ی خۆم كه‌ ڕێژه‌كه‌ی نیوه‌ی ئه‌و موڵكه‌یه‌ كه‌ شه‌ره‌كه‌تی نێوان من وشه‌ریكه‌كه‌مه‌ به‌ ( شیوع ) ، بیده‌م به‌ كرێ به‌و شه‌ریكه‌ی خۆم كه‌ ئه‌ویش خاوه‌نی نیوه‌كه‌ی تره‌، جا ئیتر ئه‌و موڵكه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك بێت، یان دوكانێك یان پاپۆڕێك ؟".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی به‌كرێدانی به‌شی شه‌ریكێك به‌ شه‌ریكه‌كه‌ی تری خۆی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2015 - 1436

    حكم تأجير ما يملك بنسبة شائعة في عين للشريك الآخر

    « باللغة الكردية »

    فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 – 1436

    حوكمی به‌كرێدانی به‌شی شه‌ریكێك به‌ شه‌ریكه‌كه‌ی تری خۆی

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

    پرسیار : ئایا دروسته‌ من ئه‌و به‌شه‌ی خۆم كه‌ ڕێژه‌كه‌ی نیوه‌ی ئه‌و موڵكه‌یه‌ كه‌ شه‌را‌كه‌تی نێوان من وشه‌ریكه‌كه‌مه‌ به‌ ( شیوع ) ، بیده‌م به‌ كرێ به‌و شه‌ریكه‌ی خۆم كه‌ ئه‌ویش خاوه‌نی نیوه‌كه‌ی تره‌، جا ئیتر ئه‌و موڵكه‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك بێت، یان دوكانێك یان پاپۆڕێك ؟

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    دروسته‌ بۆ هه‌ر‌یه‌ك له‌و دوو شه‌ریكه‌ كه‌ خاوه‌نی موڵكێكن و شه‌راكه‌ته‌كه‌یان له‌به‌شێكی به‌ربڵاو ( شائع ) دایه‌ و به‌شی هه‌ر‌كه‌یان له‌و موڵكه‌دا دیاری نییه‌ به‌ ( ته‌حدید ) كه‌ بووترێت لای ڕاستی دووكانه‌كان هی فڵان شه‌ریكه‌ و لای چه‌پیش هی فڵان شه‌ریكی تریانه‌، دروسته‌ هه‌ریه‌ك له‌و دوو شه‌ریكه‌ به‌شه‌ به‌ربڵاوه‌كه‌ی خۆی بدات به‌كرێ به‌ شه‌ریكه‌كه‌ی خۆی به‌ مانگانه‌ یان به‌ ساڵانه‌بێت، به‌ كرێ وبۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه‌ هه‌ردوولایان ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ری، له‌م كاته‌یشدا ده‌بێت هه‌ریه‌ك له‌و دوو شه‌ریكه‌ به‌شه‌ی ئه‌و موڵكه‌ به‌رپرسیار بن له‌و خه‌رجی ومه‌صاریفه‌ی كه‌ ده‌كرێت له‌ موڵكه‌كه‌یاندا وه‌ك خه‌رجی ومه‌صاریفی چاك كردنه‌وه‌ وپاراستن له‌خراپ بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و موڵكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كرێی گرتووه‌ بتوانێت سوودی لێ ببینێت، وه‌ك هه‌موو ماڵێكی تری به‌كرێدراو، بۆ نمونه‌ ئه‌و شه‌ریكه‌ی كه‌ به‌شه‌كه‌ی خۆی داوه‌ به‌كرێ به‌ شه‌ریكه‌كه‌ی تری ده‌بێت مه‌سئول بێت له‌ خه‌رج كردن و مه‌صاریفی به‌شه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ریكه‌كه‌ی بتوانێت سوود وه‌ربگرێت له‌و به‌شه‌ی شه‌ریكه‌كه‌ی كه‌ به‌كرێی گرتووه‌ لێی، نه‌وه‌ك بڵێت من ته‌نها ئه‌وه‌م له‌سه‌ره‌ كه‌ كرێی خۆم وه‌ربگرم و ئیتر هیچ په‌یوه‌ندیم نییه‌ به‌ خه‌رجی و مه‌صاریفی موڵكه‌كه‌وه‌، چونكه‌ له‌كاتێكدا كه‌ موڵكه‌كه‌ حاڵی حازر هه‌مووی به‌ده‌ستی شه‌ریكه‌كه‌ی تره‌وه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت موڵكیه‌تی نیوه‌ی هه‌ر هی ئه‌و شه‌ریكه‌یه‌ كه‌ به‌شه‌كه‌ی خۆی داوه‌ به‌كرێ، كه‌سێكیش كه‌ موڵكی خۆی بدات به‌ كرێ به‌كه‌سێكی تر ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و خه‌رجیانه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ كه‌ موڵكه‌كه‌ی پێویستیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كرێی گرتووه‌، چونكه‌ به‌بێ بوونی ئه‌و پێیویستیانه‌ موڵكه‌كه‌ شایانی ئه‌وه‌ نابێت بدرێت به‌كرێ، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبیلێكی دا به‌كرێ و مه‌كینه‌كه‌ی خراپ بوو بوو، یان تایه‌ی له‌ژێڕدا نه‌بوو، ده‌بێت خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بدات به‌كرێ مه‌كینه‌كه‌ی چاك بكاته‌وه‌ و تایه‌یشی بۆ بكرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ خانوویه‌كیش ئه‌گه‌ر ئاو وئاوه‌ڕۆی ته‌واو نه‌بوو، یان هێڵێ كاره‌بای بۆ ڕانه‌كێشرابوو ده‌بێت خاوه‌ن موڵك ئه‌و ناته‌واویانه‌ ته‌واو بكات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پێی ده‌دات به‌ركرێ، نه‌ك هه‌ر هێنده‌ ده‌بێت ته‌حه‌مولی صیانه‌ و چاكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یش بكات كه‌ وورده‌ وورده‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونی كات به‌ره‌و له‌ناوچون و خراپ بوون ده‌ڕۆن، چونكه‌ به‌بێ بوونی ئه‌و چاككردنه‌وه‌ و خه‌رجیانه‌ موڵكه‌كه‌ شایانی ئه‌وه‌ نییه‌ بدرێت به‌كرێ .

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

    سه‌رچاوه‌ : فتاوی ( بیت التمویل الكویتي ) .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان