ئامۆژگاری چاكه‌م وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی ژنان
وه‌سف كردن
ژنان له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا پله‌وپایه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، وه فه‌رمان كراه به مێرد و باوك و برا و غه‌یری ئه‌وانیش كه‌وا چاك بن له‌گه‌ڵ ژنان.
- 1
ئامۆژگاری چاكه‌م وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی ژنان
PDF 511.9 KB 2019-05-02
- 2
ئامۆژگاری چاكه‌م وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی ژنان
DOC 3.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئامۆژگاری چاكه‌م وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی ژنان
< كوردي >
پشتیوان سابیر عه‌زیز
باب الوصية بالنسا‌ء
< كردي >
بشتیوان صابر عه‌زیز
ئامۆژگاری چاكه‌م وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی ژنان
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوف } [ النساء :19 ].
واته: ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن به‌چاکی و ژیانیان له‌گه‌ڵ ببه‌نه سه‌ر به باشترین شێوه.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: {وَاسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ، فَإِنَّ الْمَرْأَةَ خُلِقَتْ مِنْ ضِلَعٍ، وَإِنَّ أَعْوَجَ شَيْءٍ فِي الضِّلَعِ أَعْلَاهُ، إِنْ ذَهَبْتَ تُقِيمُهُ كَسَرْتَهُ، وَإِنْ تَرَكْتَهُ لَمْ يَزَلْ أَعْوَجَ، اسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ خَيْرًا}. رواه مسلم.
واته: (أبو هریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله عليه وسلم) كه‌فه‌رموویه‌تی: ( ئامۆژگاری وه‌رگرن و چاك بن له‌گه‌ڵ ژنان، چونكه له‌په‌راسوو دروست كراون، لارترین به‌شی په‌راسووش لای سه‌ره‌وه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ڕاست كردنه‌وه‌ی بده‌یت دهیشكێنیت، ئه‌گه‌ر وازیشی لێبهێنیت به‌لاری ده‌مێنێته‌وه، ئامۆژگاری چاكه‌م وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی ژنان.
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: ژنان له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا پله‌وپایه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
دووه‌م: فه‌رمان كراه به مێرد و باوك و برا و غه‌یری ئه‌وانیش كه‌وا چاك بن له‌گه‌ڵ ژنان.
سێهه‌م: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) به تایبه‌تی وه‌سیه‌تی پیاوانی كردوه كه‌وا باش بن له‌گه‌ڵ ژنان.
چواره‌م: ده‌بێت به نه‌رم و نیانی ره‌فتار بكرێت له‌گه‌ڵ ژنان به تایبه‌تی له كاتی هه‌ڵه كردنیان.
پێنجه‌م: ئارام گرتن له سه‌ر هه‌ڵه‌ی ژنان.
شه‌شه‌م: ژنان پێویستیان به پیاوانه له كاروباری ژیانی دونیادا.
حه‌وته‌م: ده‌بێت هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دیاری كردوه بۆ ژنان پێیان بدرێت.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره به‌خته‌وه‌ری دونیا و قیامه‌تمان بكات
پۆڵینه زانستیه‌كان: